زیاتر لە دەستنوێژ

وتار/ 16/04/2021 488 جار بینراوە

د.عومەر عەلی

زیاتر لە دەستنوێژ

عومەر عەلی
لە فینلەندا لە نوێژی جەماعەت تەواو بووین و لە حەوشەکەدابوین بۆ ڕۆشتنە دەرەوە، ئافرەتێکی فینلەندی خۆی کرد بە ژورداو وتی: پرسیارێكم هەیە؟ وتمان فەرمو، لە جانتاکەیدا پارچەیەك (مەوج) یان (جۆیدەلی) ناوی جۆربەجۆری هەیە، بە کورتیەکەی پارچەیەك قوماشی وڵاتانی ئیسلامی کە بەدەست چنرابو، هێنایە دەرەوە، زۆر سەرسامی ببو، بە تایبەت چنینەکە نەخشی تێدابو، لای ئێمە کوردەواری دەڵێ، هەر جێگەی گاڵتە بو، ئەوە چی یە! وا ئەم ئافرەتە ئەوەندە بە گرنگیەوە لەم پارچە قوماشە چنراوە دەڕوانێت و ورد دەبێتەوە لە مانای هەتا نەخشەکەشیدا، لە کاتێکدا ئەسڵەن هەر مانای نەبو! دانە دانە ڕوی دەکردە هەمومان و ڕەئی وەردەگرتین و بە تامەزرۆییەوە گوێی دەگرت، ئێمەش وتمان: خانم، ئەمە هەر شتێکی ئاساییە، زیاتر پەیوەستە بە کەلتورو ئەو کەرەستەی کە لەوێ دەست دەکەوێت، ئافرەتیش بە هونەری خۆی ئەمەی لێ دروست دەکات، زۆر سوپاسی کردین و پارچە قوماشەکەی خستەوە ناو جانتاکەی و ڕۆشت.
ئەم سیفەتی وردبونەوەو تێگەشتن لە پشتی ئەوەی کە دەبینرێت، بو بە وانەیەك بۆ من، هەرگیز لەبیرم ناچێت، ئەمە یەکەمجاریشە ئەمە بنوسم، کە زیاتر لە ١٦ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە.
لە دڵی خۆمدا وتم: خۆ ئەو ڕاست دەکات، با نەخشەکان هەر نەخشیش بێت، ئەو چوزانێت مانای نی یە، خۆ ئێمە سەیری نوسینی صینی دەکەین وەك نەخش دێتە پێش چاومان، کەچی نەخشیش نی یە، نوسینەو مانای هەیە، هاوڕێی صینیم هەبوە لە کۆلێژ، دەمگوت بنوسە، با ببینم چۆن دەنوسیت، لای من وەکو ئەوەی نەخش و وێنە بکێشێت وابو، بەڵام ئەو نەخشی نەدەکێشا، بەڵکو وشەی دەنوسی، جگە لەوەی زۆر هێماو نەخشیش مانای تایبەتی خۆی هەیە، بەهەرحاڵ سیفەتی وردبونەوەو گرنگی پێدان لام بوو بە خاڵێك، کە چیتر بە سادەیی سەیری شت نەکەم.
لە فیلمی شێری بیابان، کە بەناوبانگە بە فیلمی عومەر موختار، بینیم ئەنتونی کوین کە ئەکتەرێکی جیهانی بەناوبانگە، دەستنوێژ دەگرێت، بەشێوەیەك کاریگەری لەسەر دروستکردم دەسنوێژەکەی، تا ئێستە هیچ زاناو کتێبێکی فیقهیش لەسەری دروست نەکردوم لەسەر دەستنوێژ، زاناکان کە باسی دەست نوێژ دەکەن، فێری شێوازی شتن و لایەنە فیزکیەکەمان دەکەن، کتێبەکانی فیقهیش هەر بەو شێوەیەیە، هەتا لە قورئاندا لە بەشێك لە ئایەتێکدا باسی دەستنوێژ هاتوە، واتە ئایەتێکی تەواویش نییە، سەیری سورەتی المائدة ئایەتی ٦ بکە، بەڵام دەستنوێژەکەی ئەنتۆنی، عومەر موختار با بڵێین، ئەوەندە بە تام بو، وە چێژی زۆرم لە سەیرکردنەکەشی وەردەگرت، ئەوەندە بەلەزەت بو لام بە نوسین وەسف ناکرێت، وا کاریگەری لەسەر دروستکردم، ڕێك دەتگوت شەوانی قەدری ڕەمەزانەو لەوپەڕی چێژو بەرزی ڕۆحی و ئیمانیدابم، چون دەستنوێژەکەی تەنها شتن نەبو، بەڵکو ڕۆحی تێدا بو ڕۆح، لە پشتی لایەنی فیزکیەکەوە ئەو هێزەی تری پشتی دەستنوێژەکەم دەبینی، وتم سبحان اللە، ئەوە ئەکتەرێكە نواندن دەکات بۆ یەکجار دەستنوێژ بەو شێوەیە ڕۆحی تێکردوە، دەبێت عیبادەتەکانمان هونەری ڕۆحی تێبکەین، ئێمە ڕۆژی ٥ جار دەستنوێژ دەگرین زۆرجار لێشی بێزارین، ئەوەندە دەستنوێژی لا خۆشەویست کردم، بە دەگمەن نەبێت لەوکاتەوە بۆ هەموو نوێژێك دەستنوێژ دەگرمەوە، با دەستنوێژیشم هەبێت، مستەفا عەقادیش دەرهێنەری فیلمەکە باسی دەکات، چەند ئەزیەتی بوە تا دەستنوێژی فێرکات و هەڵەی تێدا نەکات، بۆ ئەوەی فیلمەکە ڕەخنەی لێ نەگیرێت، بۆ نمونە ئەگەر دەستی چەپی بشوات لە پێشداو هەڵەی تێدا بکات. ئەوە دەرهێنەرێك بوە بۆ یەك جار دەستنوێژی ئەنتونی بەو شێوەیە فێری کرد، ئەوەش ئەنتۆنی بو کە مسوڵمانیش نەبوەو خەڵکی ئەمریکایە، مەکسیك، بەو شێوەیە دەستنوێژی گرت، ئێمەش کە بە شارەزایی دینیەوە خەڵکی فێری دەستنوێژ دەکەین ئەوان بە تەمبەڵی و بە بێ گیانیەوە دەیکەن، هەزارجار شەڕبوە لەنیوان ژن و پیاوی کورددا لەسەر شکانی دەستنوێژ، لە کاتێکدا دەستنوێژ خۆی نیعمەتێکە دەبو هەر بۆ غەیری نوێژیش بێت حەزمان لێی بێت و دەستنوێژ بگرین، کە بەو گرنگی و ڕۆحیەتەوە دەستنوێژ دەگریت و دواتر دەچینە خزمەتی خوای گەورەو نوێژ دەکەت، دەتباتە لوتکەیەکی چێژی ڕۆحی و لەناو نوێژەکەدا بەچاوی خۆت بەهەشت دەبینی.
بەم شێوەیە دەستنوێژ بگرەو نوێژ بکە، دەبێت دکتۆرە نەفسیەکان بێن بۆلای تۆ و داوای عیلاجت لێ بکەن.
پێویستمان بە بەخۆداچونەوە هەیەو بە گرنگیەوە کارەکانمان بکەین، چون کردار بانگەوازێکی نهێنیە، ئەوروپیەك ڕێگا دەبڕێت بەدوای مانای پشتی نەخشی پارچە قوماشێکدا، ئێمە بۆ بە قوڵی سەیری پشتی مانای هەتا عیبادەتەکانمان نەکەین!  بۆیە ئەوروپیەك یان ئەمریکیەك مسوڵمان دەبێت، جیاوازترە لە ئێمە، ئێمە لە کۆڵی دەکەینەوە! بەڵام ئەوان دەیگرن بە کۆڵەوە.
ئەگەر تا ئێستە بەم شێوە دەستنوێژت نە شتووەو نوێژت نەکردوە، هەر ئێستە هەستەو دەستنوێژێك بگرەو نوێژێك بکە بەو شێوەیە.
ئەوسا ئەوانەی دەڕۆیت بۆلایان دوعاو نوشتەت بۆ بکەن، دەبێت ئێستەودوا ئەوان بێن بۆلای تۆ و داوای دوعایەکت لێ بکەن!

چیتر عیبادەتەکان بگرە بە کۆڵەوە، نەك لە کۆڵی بکەیتەوە.

عمر مختار:
نحن لن نستسلم ننتصر او نموت

نوێترین نوسینەکانی د.عومەر عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌