بێ دینی، حیزبی قەومی، هاوڕەگەزبازی.

وتار/ 10/04/2021 615 جار بینراوە

د.عومەر عەلی

بێ دینی، حیزبی قەومی، هاوڕەگەزبازی.

د.عومەر عەلی
لە دوای ڕووخانی خیلافەتی عوسمانی بۆشایی دروستبوونی حیزبایەتی هاتە کایەوە، لە تورکیادا کە کەمال یستەکان بەهێز بوون و ڕووخانی خیلافەتیان ڕاگەیاند، دواتر بوون بە خاوەنی حێزبێکی بەهێزی قەومی.
وردە وردە حیزب لە زۆرینەی وڵاتە داگیرکراوەکاندا دروست بوو بە دەستی ڕۆژئاوا، جیاواز لە حیزبایەتی کردن لە ڕۆژئاواشدا هەمووی دیکتاتۆ، هەر ڕۆژئاواییەکانیش بەو دیکتاتۆریەش پشتیان دەگرتن و کیمیاوی و ئەڵغام و چەکیشیان پێ دەدان بۆ کوشتنی میللەت، تا ئەو کاتەی کە لەگەڵیاندا بن، کە لە گەڵیاندا نەمان، ئەوسا دەیڕوخێنن و پشتگیری ستەمکارێکی تر دەکەن، تا ئەم ساتەی ئەم نوسینە دەنووسم چییان بۆ ڕۆژهەڵاتکرد؟! جگە لە دابەشکاری، هەتا ئەوەی کە سیاسەتە لەناو خۆی وڵاتانی خۆیاندا بۆ دەرەوە پێچەوانەیە، کە ئێمە لە ڕۆژئاوادا دەژین بە ڕوونی ئەوە دەبینین، خەڵكی ئێستە هاواری نەبوونی موچە دەکات و کەرتی پەروەردە پەکی کەوتووە، بەڵام ئەمریکا گەر پارەیەکیش بدات بە هێزی چەکداری دەدات! چونکی بۆ شەڕ و کوشتن پێویستی پێیەتی!، خەڵکەکەش نا ڕۆشنبیرانە هەر چەپڵەیان لێداوە بۆیان، تا ئێستە کۆتا دیاریی ئەمریکا و ئەوروپا بۆمان قەحبەبازی و هاوڕەگەزبازییە!
بەڵام لە ڕۆژهەڵاتدا و کوردستان زۆر بە تایبەتی هەرگیز فکری بێ ئەخلاقی لا جوان نابێ، ڕۆشنبیری خەڵکی نەگەشتووە بەوەی هەتا لە حیزبایەتی و عەلمانیەت تێبگات کە چییە!، ئەوەی کە دوای حیزبی سیاسی کوردی کەوتووە لە باشووردا تا ئێستە پارتی دیموکراتی کوردستانە هێزی یەکەم، ئەویش لەبەر مەلایی بوونەکە بووە کە گەورە بووە، بۆیە هەتا پیرەکان ئێستەش پێیان ناخۆشە بڵێن تۆ پارتیت!دەڵێ نا من مەلایم، چونکە ڕەگی دینەکە وای کردووە لەگەڵ ڕۆحیدا تێکەڵ ببێ، هەربۆیە کە پارتی و یەکیەتیش دوای ١٩٩١ کە دابەزین و زانیان فکری پێچەوانە بە دین سەرناگرێ و خەڵکی پێی قبوڵ ناکرێ مام جەلال خۆی بوو بە کەسایەتییەك کە زۆرترین یارمەتی تەکیە و خانەقاکان بدات، لەسەر ئەرکی خۆی مزگەوتی گەورەی سلێمانی نوێژەن دەکردەوە و خانەقای کاکەحمدی شێخ گرنگی پێ بدات.
کاك مەسعود یش هەر بە بنچینەی مەلاییەکە وەك شەخس ڕێزی لە مەلاکان دەگرت و تا لە کۆتایدا وتی: من مسوڵمانم، سونیم، لەسەر مەزهەبی شافعی م و تەریقەتی نەقشبەندنی.
بۆیە هەتا لەناو یەکیەتی زانایانیشدا کە ڕێکخراوی نا حکومیشە جیاوازە لە ئەوقاف، پارتی زۆرترین ئەندامی هەیە.
پەکەکەش هەوڵیدا چینێکی مەلا و کەسانی دیاری ئیسلامی بۆخۆی دەستەبەر بکات، یەکەم کۆنفرانسی لە دیاربەکرد بەست بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام و سەدان چاودێری بیانی و ڕاگەیاندنی جیهانیش، کە خۆم ئەندام بووم لەو کۆنفرانسەدا، لەسەرەتاوە خۆشحاڵ بووم کە پەکەکە دوای مێژوویەکی درێژ بەخۆیدا بچێتەوە و لایەكی جدی بەلای ئیسلامدا بکاتەوە، بەڵام دواتر وا دەرنەچوو، ویستەکە هەر ئەوە بوو کۆمەڵێك مەلا و کەسایەتی دیار بەکار بهێنێ بۆ ڕووکەشی کارەکانی خۆی، بۆیە من وەك خۆم یەکەم کەس بووم لێی کشامەوە، هەرچەند تەلەفۆنیان کرد کە بمبەن بۆلای جەمیل بایك من ڕەدم کردەوە، وتم پێویستم بە بینینی جەمیل بایك نییە، من خۆشحاڵ دەبووم کە حیزبێکی کورد خواستی حەقیقی ئیسلامی بۆ گۆڕانکاری هەبێ لە کۆمەڵگەدا، بەڵام هەرکەس هەڵخەڵەتێنن ناتوانن من هەڵخەڵەتێنن، هەندێكیان هەر بردوو وێنەیەکیان لە قەندیل بڵاو کردەوە و دوای ئەوەش هیچ کۆنفرانسی تریشی بەدوادا نەهات، بە ڕوونی دیارە کە فەشەلی هێنا!
لە کاتێکدا وەك خودی کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو بوو، جوانترین توێژینەوە پێشکەش کرا لەسەر میساقی مەدینە، ڕای کۆنفراسەکە هاتە سەر ئەوەی کە ئەزموونی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێ تاقی بکرێتەوە، چونکە ئەزمونێکی سەرکەوتووە، لە مەدینەدا خەڵكی هەمە چەشن و دینی جیاواز هەبووە وەك جولەکە، پێغەمبەر توانیویەتی دەوڵەتێکی سەرکەوتوو بونیاد بنێ، جوغرافیای ئێمەش هاوشێوەیە مەدینەیە بۆیە هەمان ئەزموونی دەوڵەتداری سەرکەوتوو دەبێ.
بەڵام دواتر چی کرا......
هەڤاڵ سەرحەد یش کە زیاتر ئەو دەستی لە دروستکردندا هەبوو لە سەرەتاوە ئەوبوو دواتر بوو بە ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لەگەڵ چەند هاڤاڵێکی تریدا کوژران.

مەلا بەختیار کە زۆرترین دەرکەوتەی دژ بە دینی هەبووە و شەقامی هەمیشە شڵەقاندووە، بەڵام ئەویش لە کۆتایدا هەر بە ڕاشکاوی وتی: مسوڵمانم و سونیشم، لەکاتێکدا خۆ ئەگەر شیعەش بێ هەر ئاساییە چونکە خانەقین شیعەشی تێدایە، بەڵام ئەو نەیشاردەوە هەتا سونە بونەکەشی ئاماژە پێکرد.
لە تورکیادا (هەدەپە) کە پشتگیری هاوڕەگەزبازەکانیان کرد و هەتا کاندیدیشان کە هەڵبژارد، ئیعلامییە ئەوروپیەکە شاگەشکە بوون لە خۆشیدا لەوەی کە بە ئاشکرای کاندیدی نێرباز هەبێ لە کۆمەڵگەیەکی ئیسلامیدا و شەرمی نەمێنێ!
ڕۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانیا بە مانشێتی گەوە نوسیبووی:
First-ever openly gay parliamentary candidate stands for election in Turkey
واتە بۆ یەکەمجار نێربازێك بە ئاشکرا کاندید بکرێ بۆ پەرلەمان لە تورکیادا.
سایتی ڕۆیتەریش لەسەری نووسیوە و لە زمانی کەسەکە خۆیەوە گواستویەتیەوەو دەڵێ:
“I may not win, but the most important thing is we’re now talking about LGBT rights.”
لەوانەیە من نەیبەمەوە بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە ئێستە ئێمە دەتوانین دەربارەی مافی هاوڕەگەزبازی و مافەکانیانیان بین!
سەلاحەدین دەمیرتاشیش لە چەندین جێگەدا بە ئاشکرا پشتگیری هاوڕەگەزبازەکانی کرد، بەڵام عادەتەن زۆرینەی شەقامی کوردی نەخوێندەوار و زمان نەزانە! هەر نازانن LGBT چییە، لەوانەیە وا بزانن جۆرێكە لە مارکەی سەلاجە و موجەمیدە هههه.
هەتا لە تورکیا و ئەوروپاش هەموو ئەوانەی کە پشتگیری هەدەپە دەکەن ئاڵای هاوڕەگەزبازەکانیان بەرز کردووەتەوە، لە لەندەن و بەرلین و پاریس و بەلجیکا خۆم بە چاوی خۆم دیومە، جار هەبووە لە خۆپیشاندانەکاندا ئاڵای کوردستانی تێدا نەبووە بەڵام ئاڵای هاوڕەگەزبازەکانی تێدا بووە، بە حوکمی ئەوەی دەیان جۆری ئاڵاشیان هەیە خەڵکێك لێکی ناکاتەوە ئەو ئاڵاش و وا دەزانن هەر بۆ خۆشییە، یان ئەوەش یەکێکە وەك ئاڵاکانی تر.
لە باشووری خۆشماندا گەر ئەم حەقیقەتانە بڵێی دەڵێن تۆ ئیخوانی! بەبێ ئەوەی کەسەکە ئیخوانیش بێ، بەبێ ئەوەش هەر ئەوەی کە ئیخوانی بوونی کردووە بە جوێن بشزانێ ئیخوان چییە!
وای لێهاتووە شیعاری درۆی کوردایەتی و هاوڕەگەزبازی ڕەد کەیتەوە ئیتر تۆ ئیخوانی.
گەلی کوردی باکووریش ئەوەندە حەماسەتی بۆ ئیسلام هەیە لە بازاڕی دیاربەکردا کە دەڕۆشتینە دەرەوە بۆ پشوو لە کاتی کۆنفرانسەکەدا خەڵککە دەستیان ماچ دەکردین و، بە گریانەوە دەیانگوت توخوا بۆ تەبەڕوت دەستێ بخەنە سەر سەرمان، مامۆستا عبدلکریم شارباژێڕی کە ئێستە مردووە خوا عەفوی کات تەمەنی هەبوو، جبەو عەمامەکەی وەك پۆشاکی مەلایی زۆر مەزبوت بوو زۆرترین کەس پەلاماری ئەویان دەدا، لە کاتێکدا مامۆسا عبدلکریم یەکیەتیش بوو، لەگەڵ شێخ عومەر و زۆرێك لە مەلاکانی تریش کە زۆرترین پێکەوە بووین چونکە لە هوتێلەکەدا کۆدەبووینەوە وەك ئەندامەکانی باشوور.
پێش چەند مانگێ چەند قوتابییەك لە زانکۆ لە ئەستەنبوڵ چالاکی هاوڕەگەزبازییان کرد یەکسەر گرتنیان، هەدەپەش یەکسەر پشتگیری کرد!
کوردەکەش کە زۆرێکی دەنگی بە ئاکپارتی دا لەبەر دینەکە بوو، چونکی کە دیتیان پشتگیری نێربازی دەکەن و ڕێکخراوە هاوڕەگەزبازەکانیش پشتگیریان بۆ دەربڕی زیانی زۆری لێ کەوتووە، چونکە گەر هەڵبژاردەی زەقی دینی و بەناو قەومی کە دروست ببێ خەڵکی دینەکە هەڵدەبژێرێ، چونکە ناتوانرێ بێ ئەخلاقی و هاوڕەگەزبایی لەناو میللەتێکدا گەورە ببێ کە بە خواستی خۆی ئیسلامی وەرگرتووە و بە خواستی خۆشی دەستبەرداری نابێ.
بۆیە هەردەم هەوڵی بێ دین کردن فەشەلی هێناوە و بە خراپیش بۆ دۆزە کوردییەکە شکاوەتەوە، ئەوسا تا ئێوارە هاوار بکەن بەناوی کوردایەتیەوە فائیدەی نابێ، چونکی کوردایەتی کاتێك پیرۆزە پیرۆزیەکانی ئیسلام بە پیرۆز بزانێ، کە عەقیدە و باوەڕی خەڵکەکەیە.
ئێستە ئەندامی حیزبی تەنها لەسەر مادە ماوەتەوە، بزان کەسێك خۆبەخش بەبێ بەرژەوەندی مادی دەنگ دەدات بە یەکیەتی و پارتی؟! هەتا ئەندامەکانی خۆشیان چونکی سیقەیان پێیان نییە کە دەنگیان پێ بدەن چاودێریان دەکەن و هەیە پێش هەڵبژاردن قورئان و تەڵاقی پێ دەخۆن کە دەبێ دەنگیان بۆ بدات، وە زۆرجار داوای بەڵگەشیان لێ دەکەن و دەبێ وێنەی دەنگەکەی بگرێ، هەبووە وتویەتی واللە کە وێنەکەشم گرت کە سەحم لێداوە، لە دوای ئەوە زەڕبم بەسەریدا هێنا وتم با دەنگەکەش هەر بسوتێ.
لە کاتێکدا خۆ دەنگدان نابێ لەسەر بنەمای مادە و بەرژەوەندی ئەندامێتی بێ یان خزمایەتی!
هەر بۆ نموونە ئەو زەردەشتییە سیاسییەی کە دروستکراوە بەناوی دینەوە لە هەموو کوردستاندا ئیعلان بکەن بزان دەتوانن مەعبەدێك بەبێ تەمولی سیاسی و حیزبی دروست بکەن و خۆیان خۆ بەخشانە پارەی بۆ بدەن!
بەڵام لەولاوە جاڕی مزگەوتێ بدە سایەق گڵابە دێ دەڵێ کاکە لمەکەی لەسەر من، یەکێ دێ دەڵێ ئەوە منیش چەوەکەی دێنم، مەعمەل بلۆك دەڵێ کاکە بلۆکەکەشی لەسەر من، فەقیرەکە دێ دەڵێ کاکە بەخوا من پارەم نییە بەڵام ئامادەم کرێکاریەکە بکەم، دەوڵەمەندەکەش دەڵێ کاکە با ناوەکەشی جوان بێ و من پارەی دیکۆرەکەشی دەدەم، تا ئێستە یەك مزگەوت نەبووە لەبەر پارە پەکی بکەوێ.
حیزبەکان ژیرانە لەگەڵ ئەو میللەتەدا ئێستەودوا مامەڵە نەکەن بە تەواوی دەکەونە بەردەم غەزەبی شەقام، چونکی شەقامی کوردی بە درێژایی مێژوو برسێتی قبوڵ کردووە بەڵام بێ ئەخلاقی و قەحبەبازی قبوڵ نەکردووە ئیتر لەژێر هەرناوێکدا بوبێ.
هاوپێچ ئاپۆڕای جەماوەری هەدەپە بە ئاڵای هاوڕەگەزبازەکانەوە!
سەیری کۆمێنتیش بکە بۆ لینکی بەڵگەکان.

لە کۆتایشدا لام سەیرە کەسانێك لە باشووردا خۆیان بە ڕۆشنبیر دەزانن بەبێ ئەوەی ٢ زمان بە باشی بزانن و دونیای دەروەیان دیتبێ و خوێندنەوەی قوڵی مێژووی و هەتا سەردەمیشیان هەبێ خۆیان بە کوردایەتیا هەڵواسیوە و قونداندان و بێدینیشمان بە کوردایەتی پێ دەفرۆشنەوە!
ئەگەر ئەوە کوردایەتی بێ پیرۆزی خۆتان بێ!

نوێترین نوسینەکانی د.عومەر عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌