مافیاكانی نەوت لەهەرێمی كوردستان
وتار/
08/12/2016
895 جار بینراوە
جزا احمد فارس
مافیاكانی نەوت لەهەرێمی كوردستان
جەزا ئەحمەد فارس
گروپێكی بچوك لە هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان/عێراق،
دەستیان بەسەر داهاتی نەوت گرتووە كە سەرەكیترین
سەرچاوەی داهاتە بۆ هەرێمی كوردستان ئەم گروپە ئەكرێت بە مافیای نەوت ناویان بێنین لە بەر ئەوەی هەموو سیفەتەكانی
مافیایان تێدایە .
ئەو نەوتەی كە سروشت پێی بەخشین لەبری ئەوەی ببێت بە سەرچاوەی
خۆشبەختی و ئاسودەی بۆخۆمان و نەوەكانمان ئەم گروپە مافیایە كردیان بە نەهامەتیەك
كە خۆمان و نەوەكانیشمان ئەبێت باجی بدەین .
مافیاكانی نەوت بە شێوەیەیەكی نا ئەخلاقی و نا یاسای داهاتێكی
خەیاڵاویان لە هەناردە كردنی نەوتی ئەم هەرێمەوە
دەست دەكەوێت.
بۆئەوەی ئەو داهاتە زۆرەی كە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستیان دەكەوێت لەكاتی بردنە دەرەوەی توشی لێپرسینەوە نەبن سیاسەتی سپی كردنەوەی پارەی نەوت ئەگرنە بەر .
چەندین
كۆمپانیای وەهمیان دروست كردووە بەمەبەستی ئەوەی كاتێك كە داهاتەكانیان بردە دەرەوە بڵێن ئەم داهاتانە لە
قازانجی ئەم كۆمپانیانەوە دەستمان كەوتووە.
زۆر جار لە پاڵ ئەوەی ئەم كۆمپانیانە كاری سپی كردنەوەی پارە دەكەكەن بە
شێكی زۆری تەندەرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەر دەگرن و لەوانەشدا گەندەڵییەكی
بێشوومار ئەنجام دەدەن.
یەكێكی تریش لەو دیاردانەی كە ئەم مافیانەی نەوت دروستیان كردووە چەندین كەسی نزیك لە خۆیان لەماوەیەكی كەمدا كرد بە ملوێنەرو ملیالەر لە سەر داهاتی
خەڵكی ئەم هەرێمە.
ئەم هەرێمە وای لێهاتووە وەكو
قاچك لەماوەی شەو ڕۆژێكدا چۆن هەڵەتۆ قێت ئاوا چەندین ملوێنەرو ملیالەر دروست دەكرێن كە ئەمە شتێكی نا ئاساییە لە بەر
ئەوەی زۆر بەی ئەو خەڵكانەی كە لەم هەرێمەی ئێمە ئە بن بە ملوێنەرو ملیالەر لە سەر
داهاتی خەڵك بوون نەك لەسەر بنەمای لێهاتووی و كاری خۆیان.
كارەساتی گەورە چاوەڕێی خۆمان و نەوەكانمانە ئەگەر ئەم مافیایانەی
نەوت نەوەستێینین چونكە ئەم مافیایانە گرنگ نیە بەلایانەوە ئەگەر هەموو ئەم هەرێمە وێران
بكەن لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت بەخۆیان.
مافیاكانی نەوت كێن ؟...
لەدوای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی دەست پێكرد
بۆ دەرەوە خەڵكی ئەم هەرێمە سەرەتا هیچ زانیارییەكان لە سەر ئەوە نەبوو كە ئەم نەوتە
ئەگەر لە دەستێكی ئەمیندا نەبێت ئەبێت بە مایەی نەهامەتی بۆ خۆیان و نەوەكانیان بۆ یە هاوڵاتیان پێیان
وا بوو كە ئایندەیەكی پرشنگدار چاوەڕێیان دەكات .
بەڵام بە تێپەڕ بوونی كات ئەو ڕاستیە ڕوونبوویەوە كە نەوت بۆ
خەڵكی نەهامەتی دێنێت و بۆ بەر پرسەكانیش خۆشگوزەرانی.
هەمیشە راگەیاندكارە حیزبیەكانی هەردوو حزبیی دەسەڵاتدار لەڕێگەی
راگەیاندنەكانیاوە ئەوەیان بە گوێماندا ئەدا كە نەوت ئە بێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ
هەموو خەڵكی كوردستان بۆیە خەڵكی ئەم هەرێمە چەواشە كرا بەشێوەیەكی نادروست رای گشتی ئاراستە كرا بە ئاڕاستەی پشتگیری كردن
لە هەناردەكردنی نەوت.
بەتێپەڕبوونی كات نەوت بوو بە نەهامەتی بۆمان لەبەر ئەوەی كە
گروپێكی مافیا كە من بە مافیای نەوت ناویان دەبەم كۆنترۆڵی سەرچاوەكانی نەوتیان
كرد و زۆر بەی داهاتەكەیان خستە خزمەتی خۆیانەوە و خەڵكی هەرێمی كوردستانیان بێبەشكرد
لە و داهاتەی كە لە ڕێگەی نەوتەوە دەست دەكەوێت.
مافیاكانی نەوت زۆرێك لە بەر پرسەكانی ناو هەردوو حزبی دەسەڵاتن
كە ئەوانیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن ئەمان ئەو
داهاتەی كەلەنەوتەوە دەست هەرێمی كوردستان دەكەوێت بە ئارەزووی خۆیان تەخشان و پەخشانی
دەكەن بۆیە ئەم هەرێمە كەوتۆتە ناوقەیرانێكی دارای قورسەوە كە ڕزگاربوون لێی ئەگەر
مەحاڵ نەبێت ئەوە ئەستەمە.
ئەگەر سەیرێكی واقعی هەرێمی كوردستان بكەن لەم ڕۆدا هەموان بوینەتە قوربانی سەوداو مامەڵەی مافیاكانی نەوت بەهۆی ئەوەی كە مافیاكانی نەوت
كۆنترۆڵی هەموو شتێكیان كردووەلەم هەرێمەدا.
چەندین بەر پرس لە سەركردە سیاسیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و
پارتی دیموكراتی كوردستان لە سایەی نەوتەوە بوون بە كەسی ملوێنەر و ملیالەر ئەمانە
خۆیان كردووە بە خاوەنی چاڵە نەوتەكان و هەر یەكەیان چەندین بیری نەوتیان هەیە.
لەپاڵ ئەوەی كە لەرێگەی بۆرییەوە بە شێكی زۆری نەوتی هەرێمی
كوردستان بەتاڵان ئەبرێت بەدرێژاری چەندین ساڵی ڕابردوو ئێستاش بە بەردەومی تەنكەرەكانی
نەوت ڕیز دەبەستن بەدوای یەكدا و ئاودیوی سنورەكانی هەرێمی كوردستان ئەكرێن.
شێوازی كاری مافیاكانی نەوت
یەكێك لە سیفەتە دیارەكانی مافیاكانی نەوت ئەوەیە كە بێهەستن بە هیچ شێوەیەك هەست بەئازارەكانی خەڵكی هەرێمی
كوردستان ناكەن وە زۆر خۆپەرستن ئەیانەوێت هەموو شتێك بۆ خۆیان بێت و رۆحی قۆرغكاری
باڵی كێشاوە بەسەریاندا .
مافیاكانی نەوت بەنهێنی كارەكانیان ئەنجام ئەدەن و ئەو
داهاتانەی كە دەستیان دەكەوێت بەناوی كەسە نزیكەكانی خۆیانەوە لە بانكەكانی دەرەوە
هەڵی دەگرن .
مافیاكانی نەوت خاوەنی
چەندین پرۆژەی گەورە گەورەشن كە هەندێكیان تەنها بۆ سپی كردنەوەی پارەكانیانە وە هەندێكی
تریشیان بۆ ئەوەیە كە بتوانن كۆنترۆڵی سەرجەم بوارەكانی ژیانی تاك بە تاكی هەرێمی
كوردستان بكەن.
هەندێك لە مافیاكانی نەوت خاوەنی كۆمپانیای خانوبەرەن كە لە رێگەیەوە لەیەك كاتدا دوو سودی گەورە بە
دەست دەیەنن یەكەم پارەكانیانی پێ سپی دەكەنەوە دووەم قازانجی خەیاڵاویش لەو پرۆژانەدا
ئەكەن.
ئەم مافیایانە خەڵكی هەرێمی كوردستانیان توشی تێكشكانێكی دەرونی
گەورە كردوە ئەتوانین بڵێن پێویستمان بە چەندین
دەیە ئە بێت بۆ ئەوەی جاریكی تر بگەرێنەوە حاڵەتی ئاسای، چونكە زۆر بە بەرنامە كار لە سەر تێك شكاندنی كەسایەتی
مرۆڤی كورد كراوە .
چۆن مافیاكانی نەوت بوەستێنین؟
كاتی ئەوە یە كە مافیاكانی نەوت بوەستێنین چونكە بە بەردەوام
بوونی ئەمان لە سەر كارە چەپەڵەكانیان قەیرانەكان زیاتر ئاڵۆز ئەبن و ئاسۆی چارەسەر
وون ئەبێت لێمان.
ئەگەر بەزووترین كات مافیاكانی نەوت نەوەستێنرێن ئەوە كارەساتی
گەورە توشی هەرێمی كوردستان دەكەن كە بۆ چەندین نەوە كاریگەری ئەبێت
پێویستە ئەم مافیانە هەوڵبدرێت لەناوخۆ ڕوو بەڕووی دادگاكان
بكرێنەوە ئەگەر زەمینە سازی دادگاكانیش لەبار نەبوو لە هەرێمی كوردستان ئەوە ڕوو بەڕووی
دادگاكانی عێراقیان بكەینەوە لە بەر ئەوەی بە پێی دەستوری عێراقی تاوەكو ئێستا ئێمە
وەك هەرێمی كوردستان بە شێكی جیانەكراوەیەن لە خاكی عێراق .
پێم وایە دادگاكانی ناوەند شێوازی كاركردنیان باشترە لە دادگاكانی هەرێمی
كوردستان وە حكومەتی ناوەندی عێراق چەندین قۆناغ لە پێش حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بۆڕوو بەڕوو بوونەوەی گەندەڵی بۆیە ئەكرێت لە ڕێگەی دادگاكانی حكومەتی ناوەندەوە كە
مەبەستم ئەوانەی دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستانە ئەم مافیایانە ڕوو بەڕووی دادگا
بكرێنەوە.
ئەگەر هاتوو ئامادەش نەبوون بڕۆنە بەردەم دادگاكان ئەوە یەك رێگەی
ئاشتیانەی تر لە بەردەمماندا ئەمێنێت ئەویش بریتیە لەوەی كە لەڕێگەی ئەو نوسەرو رۆشنبیرانەی
كە لە دەرەوەن بەتایبەتی لەووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا ئەژین هەوڵبدرێت لەوێ پەڕاو
لەداگاكان بۆ ئەو مافیایانە بكرێتەوە وەپاشان
قەدەغەی سەفەریان لێبكرێت و ئەو پارەی كە بەناوی خۆیان و كەسوو كاریانەوە هەڵگیراوە
لە بانكە كانی دەرەوە بلۆك بكرێت چونكە ئەو
پارانە هی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانە نەك هی ئەوان.
مافیاكانی نەوت و كاری تیرۆر
ئەگەر بێدەنگ نە بین ئەوە مافیاكانی نەوت ئەمان كوژن یان هەوڵدەدەن
بمانكڕن دیار ترین نمونەی تیرۆریش بریتیە
لەشەهیدكردنی (كاوە گەرمیانی) ڕۆژنامەنوس كە بەر لەوەی یەكەمین نەوەی خۆی ببینێت
بە ناشیرینترین شێوە و دور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایتی تیرۆریان كرد.
شەهید كاوە گەرمیانی بووە قوربانی ئەو راپۆرت و كارە رۆژنامە نوسیانەی كە بە شێكی پەیوەندی بەمافیاكانی
نەوتەوە هەبوو، ئەو ئەیویست كە مافیكانی نەوتی
ناوچەكەی خۆی بە ئێمە بناسێنێت و گەندەڵیەكانی كەرتی نەوت لەگەرمیان دەربخات كە
ناوچەیەكی ستراتیژی و گرنگە .
ئەم مافیایانە دەبێت لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی ناویان بخرێتە لیستی تیرۆرە وە لە بەر ئەوەی هەر ئەم مافیانەی نەوت
بوون بە بێ گوێدانە هیچ بە هایەكی مرۆڤایەتی دەستیان لەگەڵ داعش تێكەڵ كردو بازر
گانیان لەگەڵ كردن.
ئە بێت ئەوەمان قەت لە بیر نەچێت لەكاتێكدا كە داعش منداڵەكانی
ئێمەی ئەكوشت و سەری ئەبڕین چەندین مافیای نەوت كە كورد بوون و لە لایەن پارتە سیاسیەكانەوە پشتگیری دەكران دەستیان
لەگەڵ داعش تێكەڵ كردبوو بازرگانی نەوتیان لەگەڵ دەكردن .
بە داخەوە بازرگانی نێوان مافیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان
و داعش نەبووە رۆژەف و ئەم باسە زۆر گرنگی
پێنەدراو لە سەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017