پارەی بەغدا چەندی بۆ ژێرزەمینەکان،بانکەکان،موچەی موچەخۆرانه‌

وتار/ 07/04/2021 485 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

پارەی بەغدایێ چەندی بۆ ژێرزەمینەکان،بانکەکانی ئەوڕۆپا،موچەی موچەخۆران

محمد ملا محمود/لە ئەمریکا
بەرپرسەکانی بەناو حکومەتی هەرێم لەماوەی دەسەڵاتیان‌دا  کارێکی  وایان نەکردووە دانیشتووانی کوردستان بە هیچ شێوەیەک متمانەیان پێبکەن،نەک هەر خەڵکی سادە،بەڵکو زۆر لە بەرپرسەکانی حزبی‌و، حکومیش  بێمتمانە بوینە لە بەرپرسە باڵاکانی بەناو حکومەتی هەرێم،بۆ نمونە: مەلا بەختیار- کە بەرپرسێکی زۆر باڵایە لە نێو یەکێتی-ئەڵێ: ژێرزەمینەکان پڕ لە بارەن،بەنکەکانیش بەتاڵن،هەروەها ئاشتی هەورامی-وزیری سامانە سروشتیەکانی پێشو -ڕۆژێک لە ڕۆژان گوتی: ئەگەر نرخی نەفت یەک دۆلار بێ یان ١٠٠ دۆلاربێ، بارودۆخی خەڵک باشتر نابێ،قسەکەشی ڕاست دەرچوو،نرخی نەفت ٢٠ دۆلار بوو،بەرپرسانی بەناو حکومەتی هەرێم گوتیان: پارە نییە،نرخی گەیشتە ٧٠ دۆلار پارە هەر نەبوو.
دابەشکردنی پارەی بەغدا
ئەگەر بەغدا پارەی نارد بۆ هەولێر-گریمان هەولێریش پابەندبوو بە رێککەوتنی بەغداو هەولێر-هەولێر چۆن پارەکە دابەش دەکات؟ئایە وەک جاران بەشی ژێرزەمینەکان‌و، بەنکەکانی ئەوڕوپا وەپێش موچەی موچەخۆران دێخیت،یان ئەوان پڕبوینەو،پێویستیان بەپارە نەماوەو،ئەو جارە ی بەشی موچە خۆران دابین دەکەن‌و،ئەوەی ماوە بۆ ژێرزەمینەکان دیاری دەکەن.
زۆر کەس بە گومانەوە ئەڕوانیتە ڕێککەوتنەکەی هەولێرو بەغدا!
هەندەک لایەن ڕێککەوتنەکە بەسەرکەوتن دادەنێن،بەتایبەتی پارتی‌ بەسەکەوتنی حیزبەکەی هەژمار دەکات،بەڵام ئەگەر پارتی پێنج ساڵ پێش ئێستا ڕازیبایە بەم شێوە ڕێککەوتنە بەغدا مەمنونیش ئەبوو،بەڵام پارتی ئەو جۆرە رێککەوتنەی بە خەیانەت هەژمار دەکرد.ئێستاش هەندەک ئەڵێن:یان پارتی پابەند نابێ بەم ڕێککەوتنە،یان شتێکی لە ژێر سەردایە،شتەکەش سیاسییەو،زەحمەتە کاکی قوبادیش سەری لێدەرچێ،چونکە ئەوەی بارزانی ئیشی بۆ ئەکات زەحمەتە یەکێتی یەکان پەی پێببەن
ئەگەر موچەی تەواویان دابەشکرد خەڵک متمانەی پەیدائەبێتەوە
خەڵکی سادەی کوردستان  مافی خۆیانە متمانە بە بەرپرسانی بەناوی حکومەتی هەرێم نەکەن،ڕاستە حکومەت موچە دابەشناکات ‌و، کەمتەرخەمە لە هەموو بوارەکانی  ژیانی خەڵکی کوردستان،وەک: ئاو،کارەبا،ڕێگاوبان، خەستەخانە......هتد،بەڵام سەیر لەوەدایە زۆر لە بەرپرسەکانی بەناوبانگ حکومەت تاوانبار ئەکەن بەگەندەڵ‌و، ناشەفاف،وەک : مەلا بەختیار،کەئەڵێ: ژێرزەمینەکان پر لە پارەن،بەنکەکانێش بەتاڵ،یان زۆر لە ئەندام پەڕلەمانەکان ئەڵێن: حکومەت شەفاف نییەو،نازانین پارەی نەوت بۆ کوێ ئەڕوا،یان سەرۆکی پەڕلەمان ئەیووت: من ئاگاداری  گرێبەستەکەی پەنجا ساڵە نیم،جگە لەوەی نێچیروان بارزانی گوتی: ئەگەر بەغدا ڕێکبکەوێ،گرێبەستەکەی پەنجا ساڵە ڕێگر نابێ بۆ رێککەوتن.سەرۆک پەڕلەمان خۆی وەک کەسێکی  دور لە بەرپرسیارەتی نیشان ئەدا،ئیتر کەوابوو،خەڵکێش ناحەق نییە بڕوای بە حکومەت نەمینێ.
کێشەی حکومەت لە سەرەتای دامەزراندن،حکومەتێکی کوردی نەبووە،بەڵکو وەک حکومەتی دوو بنەماڵە  دامەزراوە،بەڵام لە نێوەی ڕێگا سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی تۆکمەتر بوو،لە سیاسەتی بنەماڵەی تالەبانی،زۆرر جارجەلال تالەبانی بەناچاری‌و،بێ ناچاری چویتەوە باوەشی بارزانی،بەڵام لە ساڵی ١٩٧٠ زۆر بەترسەوە خۆی گەیاندەوە بارەگای بارزانی.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌