بۆ ئەوەی قەیرانی کارەبا چارەسەربکەن و هاوڵاتیانیش بێ کارەبا نەبن

وتار/ 05/08/2016 759 جار بینراوە

صلاح عه‌لي رشيد

چەندپێشنیارێکم هەیە بۆ جەنابتان هیوادارم بەدڵێکی فراوان و بەرنامەڕێژیەوە جێ بەجێی بکەن
تاکۆمەڵێک چاکسازی بەپەلە بکەن
1- کارەبای سەرجەم کارگەو مۆڵ و هۆتێل و شوێنە گەشتیاریەکان بۆماوەیەک ببڕن و بیگێڕنەوە سەر کارەبای ماڵان .

لەوڵاتان کارگە زەبەلاحەکان خۆیان کارەبای خۆیان دابین دەکەن و حکومەت تەنها باجیان لەسەرکەم دەکاتەوە
شوێنە گەشتیاریەکانیش مۆلیدەی بۆدابین بکەن لەکاتی پێویستدا بەکاری بهێنن

2- کارەبای سەرجەم کەمپی ئاوارەکان ببڕن و بیگێڕنەوە سەرکارەبای هاوڵاتیان، باحکومەت خۆی مۆلیدەی گەورەیان بۆدابنێت لەوپارەوهاوکاریانەی بۆیان دابین دەکرێت .

 3- هەمووان دەزانین،وەزارەتەکان کۆمەڵێک پارەی زۆرو خەیاڵیتان لای کۆمپانیاکان و شوێنەگشتیەکان و دام ودەزگاحکومیەکان و هاوڵاتیانە،بۆئەومەبەستە بڕیارێک دەربکەن کە لەڕێژەیەکی خۆش دەبن و لەماوەیەکی دیاریکراودا پارەکانتان تەسلیم بکەن بۆ نمونە ڕێژەی لێخۆش بوون % 50  هەبێت بۆئەوانەی لەکەمترین کاتدا بۆتان دەهێنن
بەوبڕەداهاتەش دەتوانن چەندین پڕۆژەی زیادکردنی بەرهەم کارەبا دەست بخەن.
4- ئەگەر کەرتی(حکومی) گشتی ناتوانێت کۆنترۆڵی داهات و بەرهەمی خۆی بکات ئەوا بانگهێشتی چەندکەسایەتی و کۆمپانیایەکی زەبەلاح و تایبەتمەند بکەن تالەئەستۆی بگرن و چارەسەری گرفتەکان بکەن ، هەروەک چۆن مۆلیدەئەهلییەکان بەهەمووکەم و کورتیەکیانەوە دەتوانن کۆنترۆڵی داهات وبەرهەمیان بکەن.

نوێترین نوسینەکانی صلاح عه‌لي رشيد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌