شۆڕشگێرەکانمان بەناوی کوردایەتی پەلاماری هەڵەبجەیاندا!
وتار/
16/03/2021
548 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
شۆڕشگێرەکانمان بەناوی
کوردایەتی پەلاماری هەڵەبجەیاندا!
لە سەرەتای بەناو شۆڕشی
ئەیلول زۆر بەی چەکدارەکانی باشوری کوردستان،بەناوی پێشمەرگە خویان گرتبوو بە شەڕی
براکوژی،ئیتر ناوە ناوە شەریان ڕائەگرتو، ئینجا دەستیان پێئەکردەوە،هەندەک جاریش
شەڕ ڕائەوەستا بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەلایەنێکەوەبێ،بۆ نمونە: لە ساڵی ١٩٧٠ شەڕ ڕاوستا
بەبی ویستی جەلالیو، مەلایی،چونکە حکومەتی عێڕاق لە دوای ڕێککەوتن لە گەڵ مەلا
مستەفای بارزانی -لە ١١ ئازاری ساڵی ١٩٧٠- هەموو چەکدارە کوردەکانی سەر بە حکومەت
چەککردن،لە نێوانیاندا تاقمەی جەلالیەکان بوو،ئیتر زۆربەی زۆری جەلالیەکان گەڕانەوە
باوەشی مەلا مستەفا بارزانی،بەڵام لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ جەلالیەکان جارێکیتر
دەستیان داوە چەک هەڵگرتن-بەناوی یەکێتی- لە دژی حکومەتی عێڕاقو، مەلایەکانیش بەناوی(القیادة
المٶقة) هاتنەوە گۆڕەپانی شەڕ کردن،بۆ ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی یەکێتی،ئیتر شەڕ بەردەوام
بوو لە نێوان حزبە کوردییەکانی باشوری کوردستان تاساڵی ١٩٨٥،کە ئەو کات لە ڕێگای کوماری ئیسلامی ئێران تواندرا شەڕی نێوان
حیزبەکان ڕابگیرێو، یارمەتیشیان بدرێ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران،لە دژی حکومەتی
عێڕاق.
بۆ چەکدارە کوردەکان پەلاماری
شاری هەڵەبجەیاندا؟
هەڵبەت چونی یەکێتی بۆ
پاڵ حکومەتی ئێران بووە هۆی توڕەبونی سەددام حسێنی گۆڕبەگۆڕ لە گەلی کوردو، بڕیاریدا
بە تێکدانی هەموو گوندەکانی کوردستانو،شارەکانی نزیک لە سنوری ئێران،جگە لە شاری
هەڵەبجەو، قەڵادزە.چەکدارە کوردەکان ویستیان کوردایەتی خۆیان تەوا بکەن بە پەلاماردانی
شاری هەڵەبجە،بۆ ئەوەی بەڵگە بدەنە دەست سەددام حسێن بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی،چونکە
سەددامی خوێنمژ هەڕەشەکانی بڵاوکردبوو لە دژی کوردستان،لەکاتێکا چەکدارەکانی کورد،یان
سوپای ئیران پەلاماری هەر جێگایەک بدەن.ئەگەر سیاسییە کوردەکان مەبەستیان لێدانی
حکومەتی عێڕاق بایە،ئەیانتوانی پەلاماری سەربازگەکانی سوپای عێڕاق بدەن،لە دەڤەرەکانی
چوارتا،پێجوێن،چۆمان،مێرگەسۆر،کە جگە لە سوپای عێراق کەسی لێنەبوو،ئینجا بە بیرو بۆچونی
من وەک سەددام سیاسیەکانی کوردیش
تاوانبارن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی.
سەرکردەکانی کورد خەمی
کوردیان نییە
ئەگەر بیریان لە گەلی
کورد بکربایەوە،نەیانئەتوانی ئەو هەموو شەڕانە
ئەنجام بدەن لە دژی یەکدی بەناوی کوردایەتی،ئەتوانم بڵێم: پەلاماردانی شاری هەڵەبجەش بەشێکبووە لە شەڕی براکوژی،چونکە
لەو پەلاماردانەش هەر کورد کوژرا،خانوی لێڕوخا،ماڵو،سامانی تاڵان کرا، بۆ دیوی ئێران
ئاوارە کرا،بە سەدان منداڵ وون کران.
ڕاستە ئێستا کەسانێک هەن
بە درۆ،یان بە گێلی فرمێسک ئەڕێژن بۆ کارەساتی هەڵەبجە،بەڵام ئەبێ بزانن خەڵکی هەڵەبجەش
ئەزانێ کێ تاوانباری سەرەکییە،بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەساتە.
محمد ملا محمود /لە ئەمریکا
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021