مێژووی قەشەکانی پا‌پا پڕە لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان

وتار/ 06/03/2021 627 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

مێژووی قەشەکانی پا‌پا پڕە لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان

قەشەی کلێساکانی سەر بە فاتیکان مێژووەکی زۆر کۆنیان هەیە لەسەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لەنێو پەرستگاکان،بەڵام لە کۆنەوە بگرە پاپاکان و، کاردیناڵەکان تاوانی سێکسیان پەردەپۆش ئەکردو ،نەیانئەویست خەڵکانی تر ئاگاداری کێشەی قەشەکان بن.ڕەبەن ماری دیسبینزا ئەڵێ: لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە قەشە سێکسی لە گەڵ ئەکردم تا تەمەنم گەیەشتە ١٨ ساڵ،ئینجا توانیم داکۆکی لە خۆم بکەم،هەروەها ئەڵێ: هەندەکجار  دایکم لە چێشتخانەی کلێسابوو،قەشە منی ئەبەردە ژوری خۆی‌،بۆ ئەوەی سێکسم لە گەڵ بکات. ئەم ڕەبەنە پەرتوکێکی داناوە سەبارەت بە مێژووی سێکسکردنی قەشەکان لە پەرستگاکاندا،هەروەها ڕێخراوێکی دامەزراندووە بۆ داکۆکی کردن لە و منداڵانەی لە پەرستگاکانی کاسۆلیک دەستدرێژی سێکسیان ئەکرێتە سەر.لە پەرتوکەکەی ‌دا باسی دوو شت ئەکات،کە زۆر کاریگەری نەرێنی لە سەر دڵ‌و،دەرونی پەیداکردووە،یەکەمیان،مردنی دایکی پێش ئەوەی بتوانی باسی خۆی بۆ بکات لە  نێو پەرستگا.دووەمیان ئەڵێ:پاپا فرانسیس خەڵاتی بەو کاردیناڵە داوە،کە تاوانباری سەرەکی‌یە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانی قەشەکان.
تاوانەکانی قەشەی کاسۆلیک بێسنورە
سێسکسکردنی قەشە لە گەڵ منداڵان زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە،بەڵام لە هەموویان پێشچاوتر وڵاتی ئەمریکاو،ئوستڕالیاو، فەڕەناساو،بگرە  قەشەی عەنکاوەش تاوانبارە-لە شاری هەولێر،پایەتەختی هەرێمی کوردستان-کە دەستدرێژی سێکسی  کردوەتە سەر کچێک بەناوی (جوان ئوغنیا).ئەم کچە ئەڵێ: من لە تەمی ١١ ساڵیدا  لە کلیسای عەنکاوە بووم،قەشەکەمان ئەیبردمە ژوری خۆی،دەستی بە هەموو لاشەم دادەینا،منیش ئەو کات نەمئەزانی بۆ ئەو کارەم لەگەڵ دەکا،بەڵام ئێستا سکاڵام لە سەر تۆمارکردووە،بەڵام بەکەس گوێم لێناگری،چونکە ئەیانەوێ وەک وڵاتانی تر تاوانەکان پەردەپۆش بکرێن.
ئەوەی زۆر گرنگە
 لەم ڕۆژانە لە  سی ئێن ئێنی ئەمریکا بڵاوکرایتەوە،کە لە ولاتی فەڕەنسا لەساڵی ١٩٥٠ تائێستا دەستدرێژی کرایتە سەر ١٠٠٠٠ هەزار منداڵی بچوک.کیشەی قەشەکان ئەوەندە گەورە بووە،نەک هەر پاپا،بەڵکو ڕێخراوی گەلانی جیهانی هاتە سەر خەت،بۆ داکۆکی کردن لە منداڵانی کلێساکانی کاسۆلیک.کریستیانەکان لە مەزهەبەکانی تر ئەڵێن: کاسۆلیک کرستیان نین.
خەڵک لە کوردستان و، عێراق خۆیان شێت‌و،هارکردووە، بۆ پێشوازی پاپا.فەرهاد پیرباڵ ئەڵێ: ئەو زەمانە زەمانی قاحپەو،دۆلارە.
محمد ملا محمود/ لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌