بە گوێرەی ڕوداوەکان کوردستان بویتە دارستانەکانی ئەفریقا

وتار/ 03/03/2021 473 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بە گوێرەی ڕوداوەکان کوردستان بویتە دارستانەکانی ئەفریقا

لە تەلەفیزیەکانی کوردستان ڕۆژانە هەواڵی دڵتەزێن بڵاودەکرێنەوە.کوردستان کە هەرێمکێکی بچوکەو،لە سێ شار پێکهاتووە،بەڵام بەگوێرەی هەواڵە دڵتەزێنەکان خەرابترین شوێنە لە جیهان.هەڵبەت باسی برسیکردنی خەڵک ناکەین،باسی زیندانی کردنی خەڵکی بێتاوان ناکەین،بەڵام چۆن ئەبێ لە ماوەی دوو ڕۆژ چەندەها ڕوداوی دڵتەزێن رویاندا.ئایە ئەبێ ئەوە ڕەووشتی خەڵکی کوردستان بێ،یان سیاسەتی حیزبەکان لە پشتی روداوەکانە؟بۆ ئەوەی خەڵک سەرقاڵی ڕوداوەکان بن‌و، دەسەڵات لە یادی خۆیان بەرنەوە،یان دەسەڵات ئەیەوەێ گەلی کورد ناشیرن بکات.
ڕوداوەکان لە ماوەی دوو ڕۆژ
یەکەمیان: هێرشکردنە سەر مامۆستا بەچەقوو  لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر،لە لایەن قوتابیەک.کێشە لێرەدا بەس چەقوو وەشادن نییە،بەڵکو کێ هانی قوتابی داوە بۆ ئەوەی بتوانی بە چەقوو پەلاماری مامۆستا بدات.لە سەردەمی حیزبی بەعس قوتابی هەبوو لە پۆلی سێی ناوەندی پلەی حیزبایەتی( نصیر) بوو،هیچ حیسابی بۆ مامۆستا ناکرد.قوتابیش هەبوو خزمێکیان خاوەنی پلەی بەرزبوو لە نێو حیزبی بەعس.ئیستاش هەبی‌و،نەبی بنەماڵەی ئەم قوتابیە لە حیزب نێزیکن.
دووەمیان:شەڕە چەقوو لە نێو ئاهنگی بوک گوازتنەوە لە شارۆچکەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە،کە ئەنجامەکەی برینداربونی هەشت کەس بوو،هەڵبەت ئەوە رەووشتی کوردەواری نییە.
سێیەم: دۆزینەوەی لاشەی کەسێک لە دەرەوەی شاری هەولێر،کە کەسوکارەکەی گومان  ئەکەن ئەو کەسە لەلایەن ئاسایش کوژرابێ.
چوارەم: هێرش کردنە سەر ئەندام پەڕلەمانی بەغدا بە چەقوو،لە شاری سلێمانی،لە پیش دەرگای خانوەکەی ئەندام پەڕلەمان.
پێنجەم: کوشتنی سێ کەس لە خانەوادەیەک لە شاری کفری.من وائەزانم ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونانە دورن لە ڕەووشتی کوردەواری،بەڵام هۆیەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی دەسەڵاتی کوردستان‌و، سەرقاڵ کردنی هاووڵاتیان بەم کارە قێزەوەنانەو،بۆ ئەوەی گەندەڵیەکانی بەرپرسەکانیان لە بیر بچێتەوە.
هەلبەت تاوانەکان لە هەولێرو، سلێمانی ئەنجام دراون،بەڵام شاری دهۆکیش بێبەش نییە لەم جۆرە تاوانانە.بە بۆچونی من حیزبە دەسەڵاتدارەکان ئەتوانن سنورێک دابنێن بۆ ئەم تاوانە دڵتەزێنانە،بەڵام حیزبەکان کەڵک وەردەگرن،بۆ ئەوەی خەڵک بیر لە گەندەڵی بەرپرسەکان‌و، زیندانی کردنی  رۆژنامەنووسەکان‌و، چالاکوانان نەکەنەوە.
لە هەمووی سەیرتر: ڕۆژێکیان کادرێکی پارتی هاتە نێو بازاڕی هەولێر،بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی هاووڵاتیان بداتەوەو،یەک لەقسەکانی ئەوەبوو،گوتی: پارتی لەکوێ بێ،خۆشی لەوێیە.دیارە چەقوو وەشاندن لە قوتابخانە،یان لە ئاهنگی بۆک گواستنەوە خۆشی‌یە،دۆزینەوەی لاشەی پیاوێک خۆشی‌یە...........هتد.
محمد ملا محمود /لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌