بڕینەوەی زیندان بۆ چالاکوانانی بادینان

وتار/ 20/02/2021 472 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بڕینەوەی زیندان بۆ چالاکوانانی بادینان،هەمان کێسی کوشتنی سەرکردەکانی یەکگرتووە

محمد ملا محمود / لە ئەمریکا
دەستگیرکردن،ئەشکنجەدان، بڕینەوەی زیندان بۆ چالاکوانانی بادینان،ئەمانگێڕێتەوە،بۆ بەرواری ٦-١٢-٢٠٠٥،کە چەکدارانی پارتی هێڕشیان کرد سەر بارەگای یەکگرتووی ئیسڵامی کوردستان،هەر بەوەندەی رانەوەستان  بارەگاکەیان بسۆتێنن،بەڵکو چەندەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوویان کوشتن،بێئەوەی هیچ تاوانێکیان ئەنجام دابی دژی هیچ لایەن،جگە لەوەی  سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری دا بە لیستێکی سەربەخۆو،دێموکراسی بەشداری هەڵبژاردنی بەغدا بکات.ئەو کارەش تاوان نییە،ئەگەر بە عەقلی پارتیش تاوان بی،ئەندامانی یەکگرتووی دهۆک ئەنجامیان نەداوە.
بۆ پارتی بەبێ تاوان لە دهۆک خەڵک دەکوژی‌و،.....؟
ئەگەر بێتو ئێمە چاوێک بخشێنن بە مێژووی بادینان،هەر لەسەرەتای بە ناو شۆرشی ئەیلول،لەساڵی ١٩٦١ زۆربەی دانیشتوانی دەڤەری بادینان پاڵپشتی بەرەی مەلایی بوینە،ئیتر لە مەلا مستەفای بارزانییەوە،تا ئیدریس‌و مەسعودو،ئینجا نەوەکانی بارزانی باووک،نێچیرو،مەسرور دەڤەری بادینان بە پاوانی خۆیان هەژمار دەکەن،ئیتر ئەگەر کەسێک پێچەوانەی ڕێبازی بارزانیەکان هەڵسوکەوت بکات،یان بیرو ڕای جیاوازی هەبی ،ئەوە بەگەورەترین تاوان هەژمار دەکرێ لە لایەن بنەماڵەی بارزانی،وەک: سیخوڕی،خەیانەت،تێکدەر،ئاژاوەگێڕ.......هتد.دەربڕینی بیرو رای جیاواز سەزای قوڕسی هەیە،گرتن،کوشتن،ئەشکنجەدان،هەڕەشەی مەترسی‌دار.
هۆی دروستبونی بیرو ڕای جیاواز
گەلی کورد لە سەردەمی مەلا مستەفای بارزانی زۆبەی نەخوێندەواربوو،بەتایبەتی دانیشتوانی دەرەوەی شارە گەورەکان،وەک: دەڤەری بادینان،خۆشناوەتی،بالەکایەتی،شێروانەتی،بیتوێن‌و،پشدەر.ئەوکات ئەگەر کۆرە خوێندەواریەکیشت هەبایە،هیچ نەبو بخوێنیەوە،پەرتوک،ڕۆژنامە،ڕادیۆ،نەبون،بە ١٠٠ پێشمەرگە،ئەگەر پێشمەرگەیەک خاوەنی رادیۆ بایە،ئیتر ڕوشنبیری زۆر کەمبوو،بەڵام لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی١٩٧٥و، دروسبونەوەی چەندها جۆرە حیزب لە شاخەکانی کوردستان‌و، هاتنی بیڕو ڕای جیاواز بۆ کوردستان،بوە گۆڕانکاریەکی گەورە لە کوردستان،بەتایبەتیش لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و،چونی خەڵکێکی زۆر بۆ وڵاتانی دەرەوە،ئیتر ناکرێت وەک جاران خەڵک هەمووی چەپڵە بۆ بنەماڵەی بارزانی لێبدات.پێشان زۆربەی خەڵکی ناو چیا مەلا مستەفامان خۆشەویشت،چونکە جگە لە بارزانی باوک کەسێکی‌تر لە گۆڕەپانی خەبات‌دا نەبو،بەڵام زۆربەی خەڵک ئەم جۆرە کوردایەتیەی ئێستا هەیە بە مۆدیلێکی کۆن دائەنێن،جگە لە و کەسانەی بەرژەوەندیان هەیە لەنێو حیزبە دەسەڵاتدارەکان.ئێستا بنەماڵەی بارزانی ئەیانەوێ کورد وەک سەرەتای خەفتایەکانی سەدەی ڕابردوو  هاوار بکەن بۆ پێشەوە،پێشمان کەوە بارزانی،ئەتۆمان هەبی بەسمانی،بەڵام ئێستا سەدەی بیستویەکە.
بنەماڵەی بارزانی مەترسییان هەیە لە پەیدابونی بیرو رای جیاواز
بنەماڵەی بارزانی مێژوویەکی کۆنیان هەیە لە کاری چەکداری ،ئینجا سەرکردایەتی کوردستان بەمافی خۆیان ئەزانن،بەتایبەتیش لە دەڤەری بادینان.هەڵبەت لە سەرەتای شێشتەکانی سەدەی رابردوو  حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرکردایەتی برایم ئە‌حمەدو،جەلال تالەبانی  توانییان رو بەڕو ی بنەماڵەی بارزانی ببنەوە،بەڵام سەرکەوتوو نەبون،چونکە ئەوکات خەڵکی خێڵەکی بەهێزتربوو،لەو کەسانەی خۆیان بە ڕوشنبێر دائەنا.
ناوی دێموکراسی کێشەیە بۆ دانیشتوانی کوردستان
سەرکردەکانی هەرێم لە ڕاگەیاندنەکاندا ریکلام ئەکەن بۆ دێموکراسی‌و، ئازادی دەربڕینی ڕاوو بۆچون،بەلام کاتێ کەسێک باسی خەرابی گوزەرانی خۆو،کەسانی تر بکات،لەلایەن حیزبەدەسەڵاتدارەکان بە تاوانبار هەژمار دەکرێ،ئیتر هەندەک جاریش کەسانێک خۆیان پێناگیری، باسی بارو دۆخی کوردستان ئەکەن‌،خۆیان توشی سەزای بەرپرسەکان ئەکەن،بۆ نمونە: مەلا لەمزگەوت باسی برسیبونی خەڵک کردو،چەکداری حیزب لە نێو مزگەوت ڕیشیان سوتاند،ئیتر دێموکراسی لە کوردستان زیانی بە زۆربەی خەڵک گەیاندووە.
لە کوردستان یان ئەبێ دەمت  بدروی،یان ئەبێ زیندانی بۆ خۆت ئامادە بکەی.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌