ئێران لە رێگای ئەم فلیمە ئەیەوێ بە هەرێم بڵێ ئێوە لە لێواری فەشەلن

وتار/ 08/02/2021 460 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

ئێران لە رێگای ئەم فلیمە ئەیەوێ بە هەرێم بڵێ ئێوە لە لێواری فەشەلن

مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی‌و، وەک سەرۆکی خێڵی بارزانی مێژووەکی دورو درێژی هەیە لە گەڵ هەردوو حکومەتی ئێران،مەبەست ڕژێمی شای ئێران‌و، کوماری ئیسلامی ئێرانە.هەڵبەت مێژووەکەیان ئە گەڕێتەوە سەرەتای شێستەکانی سەدەی رابردوو،بەڵام ئەڵێن: خومەینی گوتویەتی: سیاسەت پدەرو مادەر نەدارەد،یانی بۆ بارزانی شاوو خومەینی جیاوازی نییە،ئیتر لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەددام حوسێن لە‌عێراق،پەیوەندی ئیران‌و،عێراق گۆڕان کاری گەورەی بەسەردا هات،چونکە هەردوو ڕژێم بونە شیعە مەزهەب،ئیتر وەک جاران تەماشای بارزانی‌و، پارتی ناکات،چونکە پێویستی بە بارزانی نەماوە  چەکی بداتی،تا‌بەکاری بێنێ لە‌‌دژی عێراق،ئێستا ئێران ولاتی عێراق بە‌‌بەشێک لەولاتی خۆی دائەنێ.ئێران لە ناوچەکەدا وڵاتی تورکیا بە دوژمنی سەرەکی خۆی دادەنێ.
ئێران بۆ گاڵتە بە مەسعود بارزانی ئەکات؟
مەسعود بارزانی بەخۆی‌و، بنەماڵەکەی هەر لە کۆنەوە لە ئێران نێشتەجێبوینەو، هەمیشە بۆ خەباتی خۆی کۆمەکی لە وڵاتی ئێران وەرگرتووە،بەڵام لە دوای روخانی ڕژێمی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ و، هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق‌و، دروستبونەوەی حکومەتێکی لاواز لە عێڕاق،ئیتر پەیتا پەیتا ئێران لە بارزانی دور کەوتەوە،بەتایبەتیش لە دوای دۆزینەوەی نەوت لە کوردستان‌و،فرۆشتنی بە پارەیەکی کەم بە وڵاتی تورکیای دوژمنی ئێران.بارزانی بە نزیکبونەوەی لە تورکیا و، سەردانی ڕەجەب ئۆردۆغان بۆ هەولێر،حکومەتی ئێرانی توڕەکرد،چونکە بارزانی بە شێوەیەک خۆی هاویتە باوەشی تورکیا،کەنەتوانی جارێکی‌تر لەم باوەشە خۆی ڕەزگار بکات.
ئێران ئەیەوێ لەڕێگای ئەم فلیمە بە بارزانی بڵێ چی؟
ئێران ئەیەوێ بە بارزانی بڵێ: چۆن ئەو هەموو چاکەی ئێمەت لەبیرەخۆ بردەوە،چەندەها ساڵ بوو،ماڵەکەتان لە شاری کەرەج بوو،بەڵام سامانی کوردستانی بە هەرزان فرۆشتە ولاتی تورکیای ڕەگەز پەرەست،ئەو تورکیایەی دوژمنی هەموو گەلانی ناوچەکەیە،بەتایبەت گەلی کورد،ئەو تورکیایەی لە کاتی هاتنی داعیش بۆ شاری هەولێر،بە فیشەکێک یارمەتی نەدای،بەڵکو سنورەکانی وڵاتەکەی کردەوە،بۆ هاتنی چەکدارانی داعیش بۆ کوردستان‌و، عێڕاق‌و، سوریا،نەک هەر ئەوەندەش،بەڵکو ڕێگای ئەدا بریندارانی داعیش لە نێو وڵاتی تورکیا چارەسەر بکرێن.
 ٧٠ چەکداری ئێرانی  ناتوانی داعیش بشکێنێ
ئێرانیش ئەزانی بە ٧٠ چەکدار داعیش لە هەولێر  دورناکەوێتەوە،بەڵام ئەیەوێ سەرانی پارتی بەتایبەت‌و، سەرانی بەناو حکومەتی هەرێم بەگشتی لە ڕێگای ئەم فلیمە ئاگاداریان بکاتەوە،ئەوان له هەموو بوارێکدا فەشەلیان هێناوە: لایەنی سەربازی نەیانتوانی لە مەخمور  تەقە لەداعیش بکەن،هەروەها لایەنی ئابوریتان لە ژێر سفرەوەیە،نەفتەکەتان بە تورکیای دوژمن داوەو،ناشتوانن موچەی موچەخۆران دابین بکەن،لە لایەنی سیاسیش ماڵی وێرانم.لەدوای ڕیفڕاندۆم سەفەریشتان لێقەدەغە کرا.
بەناو حکومەتی هەرێم هیچ لایەنێکیان بەدەستەوە نەماوە،جگە لە حکومەتی عێراق،ئەگەر خێرێکیان پێبکات لەبەر ڕدێنە سپیەکەی بەشیر حەداد،بەڵام وادیارە بەرپرسەکانی حکومەتی عێراقیش زۆر کەللە ڕەقن.ئێستا ئەوەی ماوە دوعاکانی مەلا بەشیرە.
محمد ملا محمود/ لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌