تەوەکول و حەقیقەتی پاراستنی هەرێمی کوردستان

وتار/ 30/01/2021 505 جار بینراوە

ئاکام وەزیری

تەوەکول و حەقیقەتی پاراستنی هەرێمی کوردستان

ئاکام وەزیری
سیاسەتی لوت بەرزی پارتی و سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان، کە بەشێکی زۆری پارتی بەڕێوەی دەبات دۆخی هەرێمی گەیاندە ئاستێک، کە لەلایەن وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمییەوە منەتی پاراستنی خاکت بەسەر دابکەن.

هەموومان دەزانن هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵێکی قارەمانانەی گێڕا لەشەڕی پاراستنی خاکی نیشتمان، بەڵام ئێستا وردە خەریکە ئەو ڕۆڵە لاواز دەکرێت و پشتگوێدەخرێت هاوشێوەی ئەو شەڕانەی کە لەمێژوودا بەشداربوو.

لەکاتێکدا نزیک دەبووینەوە لەساڵیادی یەکێک لەهێرشە گەورەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆسەر شاری کەرکوک، تەنها لەماوەی ٤٨کاتژمێر دا هێزی پێشمەرگە نزیکەی ١٠٠شەهید و برینداری لەپێناو کەرکوک بەخشی، کە لەنێوانیان دا ژمارەیەک ئەفسەری دڵسۆز و نیشتمان پەروەر هەبوون لەوانە( لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوڕ و عەقید نەریمان دۆشکە)، کەبەخوێنی خۆیان پاراست، کۆماری ئیسلامی ئێران فیلمێکی حەوت خولەکی بەناوی تەوەکول بڵاوکردەوە، کە بەئاشکرا باسی لەپەیوەندی ژێربەژێری نێوان سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و چەکدارانی داعش دەکرد و ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەگەر ئێران نەبوایە هەولێر دەکەوت، لەکاتێکدا تەنها ٥٠ڕاوێژکاری سەربازی بەیاوەری قاسمی سولەیمانی لەنێو سەربازگەکانەوە پلانی شەڕیان دادەنا، ئەو فیلمە، گەر چی ئەو فیلمە بەلاوازی ڕۆڵی پێشمەرگەی لەشەڕی داعش دەخستەڕوو، بەڵام پەیامێکی ڕوونیشی پێبوو بۆخەڵکی هەرێمی کوردستان، کە پێویستە هێزی کوردی یەکگرتووبن و پشت بەیەکتر ببەستن لەڕووداوی هاوشێوەدا.

فیلمی تەوەکول، جگەلە سوکایەتی کردن بەڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعش و بەکەم سەیرکردنی، دەرئەنجامێکی تری لێکەوتەوە، کە لەداهاتووش دا زیاتر ڕوون دەبێتەوە، ئەویش ئەوەیه، کە هەردوو هێزی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان دابەگژی یەکدا و وایکرد لەمیدیا سێبەرەکانی خۆیانەوە لێدوانی جیاواز و دژبەیەک بڵاوبکەنەوە، بۆنموونە کەناڵی ڕووداوی نزیک لەپارتی لەسەر ئەو بابەتە میوانداری سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگە کرد و ناوبراو ڕەتیکردەوە هێزی دژەتیرۆری یەکێتی بەشداری لەشەڕی ئازادکردنی شارۆچکەی مەخموور کردبێت و باسی لەوەش کرد کاتێک هێزەکهی دژەتیرۆری یەکێتی هاتن پێشمەرگە چووبووە نێو مەخموورەوە، لەدوای ئەوە دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی هاتە دەنگ و لەڕێی میدیاکانی نزیک لەخۆیەوە، ڤیدیۆی ساتی ئازادکردنی سایلۆی مەخمووری بڵاوکردەوە و میدیایەکی نزیک لەیەکێتیش لەڕێی ڕاپۆرتێکی وردەوە، سەرجەمی لێدوانەکانی سیروان بارزانی و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ڕەتکردەوە، ئەمەش وایکرد لەمیدیاکانەوە شەڕ لەسەر پاراستنی هەولێر و ئازادکردنی سایلۆی مەخموور بکەن.

ئەم شەڕەی میدیاکانی هەردوو حزبی دەسەڵات لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لەسێ ساڵە کەرکوک لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراق دایە و بەپلان کار لەسەر تێکدانی شوناسی ڕاستەقینەی شارەکە دەکرێت، بەڕووخاندنی خانووی ئاوارەکان بەبیانووی زیادەڕەوی و هەوڵی دەرکردنی هاوڵاتیانی کورد لەو خانووانەی موڵکی دەوڵەتن، لابردنی بەرپرسانی کورد لەپۆستە ئەمنی کارگێڕییەکانی پارێزگاکە.

نوێترین نوسینەکانی ئاکام وەزیری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌