مکیاج کردوویەتی تارا و بارانیش دەیکات بەدارا

وتار/ 20/12/2019 624 جار بینراوە

ئاکام وەزیری

مکیاج کردوویەتی تارا و بارانیش دەیکات بەدارا

نووسینی:ئاکام وەزیری

-سڵاو چییەوە بیستوومە بەنیازی ژن بێنیت؟
+بەڵێ قوربان
-ئەک بەخۆشیت بێت
+سوپاس قوربان نوخشەبێت لەئەولادەکانی تۆش
-جا پارەت هەیە؟
+ناوەڵا بەس بەنیازم بەقەرز بیهێنم
-بەقەرز؟
+بەڵێ بۆ؟
-ههههههه وەڵا من ژنهێنانم بەقیست بینیوە ئەویش لەفیلمی هندی بەڵام یەکەمجارمە ژنهێنان بەقەرز ببینم.
+جا چی تیایە قوربان؟
-وەڵا هیچ بەس پێم سەیربوو، بەس تۆ وازبێنە پێم بڵێ کچەکە کچی کێیە؟ و ماڵی کچەکە چۆنن؟
+کچەکە کچی مام واحیدە ناوی تارایە و باوکی کاسبە
-تارای مام واحیدی بەقاڵ نەڵێی؟
+بەڵێ خۆیەتی دەیانناسیت؟
-ئەی چۆن نایانناسم لەمنداڵییەوە تێکەڵی ئەوان بوومە و مام واحید برای خەزوری منە و کاتی خۆیشی دراوسێی ماڵی باوکم بوونە
+ئێ ئێ؟ کەواتە زۆر باشیان دەناسیت پێویست ناکات لای تۆ باسیان بکەم؟
-ئائا بەڵام بەخوا عایلەیەکی سفرن هیچ نین بەقسەم دەکەیت خۆتیان لێ دووربکەوە دوایی زەرەر دەکەیت
+ئەی تۆ بۆ خۆت تێکەڵیان کردووە، گەروادەتزانی؟
-کەریەتی، کەریەتی خۆم وای لێم کرد
+چۆن؟
-کورە باوکەکەم جوانی چاومی کوێر کردبوو کاتێک کچەکەیانم بینی خێرا چووم بۆداوای هەرچەندە دەمزانی عایلەیەکی چۆنن
+ئێ منیش وەک تۆ وام کاتێک تارام بینی بەجوانییەکەی مەست بوومە هەربۆیە دەمەوێت بیهێنم
-هههههههه کورە جوانی چی تارا کوا جوانە؟
+چۆن؟ دیارە تۆ نەت بینیوە؟
-ههههه چاوەکەم چۆن من تارام نەبینیوە؟ بەڵام بەخوا تاراش یەکێکە لەو کچانەی کەمکیاج کردوویەتی بەتارا و بارانیش دەیکات بەدارا.

نوێترین نوسینەکانی ئاکام وەزیری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌