کتابی شێت بوون

وتار/ 08/10/2020 770 جار بینراوە

ئاکام وەزیری

کتابی شێت بوون

-سکرتێر: کاک دکتۆر فریامان بکەوە نەخۆشێک هاتووە خەریکە شێتمان بکات حەلێکمان بۆبدۆزەوە.
+دکتۆر: چی؟ چی؟ نەخۆشێک خەریکە شێتتان بکات؟ وەڵا جوانە ئەگەر نەخۆش ئێوە شێت بکات ئەی خەڵکی قوڕبەسەر چی بکات؟
-سکرتێر: بەخوا ازانم کاک دکتۆر شێت بووینە بەدەستییەوە نازانم هەستەکەم پێمان ڕادەبوێرێت.
+دکتۆر: ڕابواردن؟ بۆچی؟
-سکرتێر: بەخوا نازانم لەقسەکردن هیچ کێشە و عەیبێکی نیە کەچی هاتووە دەڵێت: "دەبێت بمکەن بەشێت و بەکتاب بۆم بنووسن من شێتم".
+دکتۆر: یەعنی چی؟ خۆی داوا دەکات پێی بڵێی شێت؟
-سکرتێر: بەڵێ کاک دکتۆر.
+دکتۆر: ئادەی بینێرە ژوورەوە بابزانم کێیە؟ و کێشەی چییە؟ و بۆچی وادەڵێت؟؟؟!
-سکرتێر: بەسەرچاو هەر ئێستا....
×نەخۆش: سە سە سەلا لام و عە عە عەلەیکوم(زمان دەگرێت)
-دکتۆر: علیکم سلام فەرموو دابنیشە بابزانم کێشەت چییە؟
×نەخۆش: کا کا کاک د د دکتۆر چۆ چۆ چۆنیت؟
+دکتۆر: زۆر سوپاس تۆ چۆنیت؟ تەندرووستیت چۆنە؟
×نەخۆش: الحمدللە با با باشم
+دکتۆر: یاخوا هەمیشە باش بیت فەرموو بزانم کێشەت چییە؟ بۆمی باس بکە.
×نەخۆش: کا کا کاک د د دکتۆر ها ها هاتووم ک کتابێکم ب بۆ بکەن ب ب بڵێن م م من شششێتم.
+دکتۆر: بەپێکەنینەوە "بۆتۆ شێتی؟"
×نەخۆش: ن ن نا کا کا کاک د د دکتۆر الحمدللە شششێت نیم.
+دکتۆر: ئەی کەواتە کتابت بۆچی بۆ بکەم؟
×نەخۆش: کا کا کاک د د دکتۆر با با باوکم.
+دکتۆر: باوکت چی؟
×نەخۆش: ئۆپتەبەر با با باوکم.
+دکتۆر: ئۆپتەبەر نا بەڕێزم ئۆکتۆبەر ئێ باوکت لەئۆکتۆبەر چی لێهات؟
×نەخۆش: کا کا کاک د د دکتۆر ئۆ ئۆ ئۆپتەبەر با با باوکم کە کە کەرکوک شششەڕ فففرۆشتن.
+دکتۆر: وسسسس بە کورە سەرمان لەقوڕا ڕامەکە دوایی دەمانکوژن، تۆ حەقی سیاسەتت چییە نەگبەت؟
×نەخۆش: نە نە نا کا کا کاک د د دکتۆر سسسیاسەتی چی؟ ببباوکم ئەو کا کا کاتە د د دوکانی هەبوو.
+دکتۆر: ئێ ئێ ئێ؟
×نەخۆش: با با باوکم زززابت بوو تە تە تەقاعود بوو لەپێ پێ پێشمەرگە بوو، کا کا کاتێ لەکە کە کەرکوک ڕۆ ڕۆ ڕۆیشتن بببرینداربوو د د دوکانەکەی بەجهێشت.
+دکتۆر: ئێ ئەی دواتر.
×نەخۆش: کا کا کاک د د دکتۆر دددواتری چی؟ نە نە نەگەڕاینەوە و لللێرە ماینەوە.
+دکتۆر: ئەی وتت باوکم برینداربوو ئەی برینەکەی چۆن بوو دوایی چی بەسەرهات؟
×نەخۆش: کا کا کاک د د دکتۆر با با باوکم الحمدللە چچچاک بوویەوە.
+دکتۆر: دەی سوپاس بۆخوا.
×نەخۆش: بە بە بەڵام....
+دکتۆر: بەڵام چی؟!
×نەخۆش: بەڵام کککاتێ حححکومەت پا پا پاشەوکەوتی مو مو موچەی نننەهێشت ببباوکم زۆ زۆ زۆر دڵخۆش بوو.
+دکتۆر: جا ئەزیزم نەک باوکت هەموومان دڵخۆش بووین، بەڵام بەداخەوە دیسان دەستیان پێکردووەتەوە.
×نەخۆش: بەڵام کا کا کاک د د دکتۆر کککاتێ حکومەت بببڕیاری دا بببە٢١٪تێ تێ تێبڕین عە عە عەفو لللێبرین ببباوکم جججەڵدە لێیدا و مممرد.
+دکتۆر: بەداخەوە خۆتان خۆشبن خوا لێی خۆشبێت جێی بەهەشتە ان شاءاللە.
×نەخۆش: ئی ئی ئینشاڵڵا.
+دکتۆر: ئەی نەتگوت کتابی شێتییەکەت بۆچییە؟
×نەخۆش: ئئئاخر کا کا کاک د د دکتۆر م م من دددەمی خخخۆمم پێنەگیرا لللەسەر قققەبران جججنێوم بە بە بەحححکومەت و دددزە گەورەکان دا.
+دکتۆر: ئێ؟ ئێ؟
×نەخۆش: ئێ کا کا کاک د د دکتۆر دددەمەوێت کککاتێ ممنیان گگگرت وووەرەقەی شششێتی خخخۆمم پپپێبێت و وووازم لێبهێنن.
+دکتۆر: وەڵا گەر وابێت هەموومان پێویستمان بەکتابی لەوجۆرە هەیە چونکە هەموومان لەکاتی تووڕەبوون دا قسەمان بەم دەسەڵاتە وتووە.

نوێترین نوسینەکانی ئاکام وەزیری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌