مکیاج کردوویەتی تارا و بارانیش دەیکات بەدارا
وتار/
29/08/2020
533 جار بینراوە
ئاکام وەزیری
مکیاج کردوویەتی تارا و
بارانیش دەیکات بەدارا
نووسینی:ئاکام وەزیری
-سڵاو چییەوە بیستوومە بەنیازی
ژن بێنیت؟
+بەڵێ قوربان
-ئەک بەخۆشیت بێت
+سوپاس قوربان نوخشەبێت لەئەولادەکانی
تۆش
-جا پارەت هەیە؟
+ناوەڵا بەس بەنیازم بەقەرز بیهێنم
-بەقەرز؟
+بەڵێ بۆ؟
-ههههههه وەڵا من ژنهێنانم بەقیست
بینیوە ئەویش لەفیلمی هندی بەڵام یەکەمجارمە ژنهێنان بەقەرز ببینم.
+جا چی تیایە قوربان؟
-وەڵا هیچ بەس پێم سەیربوو، بەس
تۆ وازبێنە پێم بڵێ کچەکە کچی کێیە؟ و ماڵی کچەکە چۆنن؟
+کچەکە کچی مام واحیدە ناوی
تارایە و باوکی کاسبە
-تارای مام واحیدی بەقاڵ نەڵێی؟
+بەڵێ خۆیەتی دەیانناسیت؟
-ئەی چۆن نایانناسم لەمنداڵییەوە
تێکەڵی ئەوان بوومە و مام واحید برای خەزوری منە و کاتی خۆیشی دراوسێی ماڵی باوکم
بوونە
+ئێ ئێ؟ کەواتە زۆر باشیان دەناسیت
پێویست ناکات لای تۆ باسیان بکەم؟
-ئائا بەڵام بەخوا عایلەیەکی
سفرن هیچ نین بەقسەم دەکەیت خۆتیان لێ دووربکەوە دوایی زەرەر دەکەیت
+ئەی تۆ بۆ خۆت تێکەڵیان کردووە،
گەروادەتزانی؟
-کەریەتی، کەریەتی خۆم وای لێم
کرد
+چۆن؟
-کورە باوکەکەم جوانی چاومی کوێر
کردبوو کاتێک کچەکەیانم بینی خێرا چووم بۆداوای هەرچەندە دەمزانی عایلەیەکی چۆنن
+ئێ منیش وەک تۆ وام کاتێک
تارام بینی بەجوانییەکەی مەست بوومە هەربۆیە دەمەوێت بیهێنم
-هههههههه کورە جوانی چی تارا
کوا جوانە؟
+چۆن؟ دیارە تۆ نەت بینیوە؟
-ههههه چاوەکەم چۆن من تارام نەبینیوە؟
بەڵام بەخوا تاراش یەکێکە لەو کچانەی کەمکیاج کردوویەتی بەتارا و بارانیش دەیکات بەدارا.
ئه‌گه‌ر چووی بۆ ڕۆمانیا به‌بێ به‌رامبه‌ر گه‌شت بكه
سه‌لیم میراوده‌لی
له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان بۆ
ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌له‌كه‌یان ڕۆشه‌نبیر بێ و ئاگاداری بارودۆخی نیشتیمانه‌كه‌یان بن
ئه‌و كه‌سانه بناسن كه خۆیان بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان خۆبه‌خشانه ته‌رخان
كردوه زیاتر هانی خوێندكاران ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و باشتر بخوێنه‌وه ، له
وڵاتی ڕۆمانیا ئه‌گه‌ر له‌ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ر و پاسه‌كاندا كتێب بخوێنیته‌وه ئه‌وا
ڕاسته‌وخۆ له پاره‌كه به‌خشراویت ،
له وڵاتی به‌ڕازیل بۆ هه‌ر
زیندانیه‌ك كه كتێبێك بخوێنێته‌وه هه‌شت ڕۆژ له ماوه‌ی زیندانی كه‌مده‌بێته‌وه
چه‌ندین نمونه‌ی زیندووتر هه‌یه سه‌بارت به خۆ ڕۆشه‌نبیر كردن و خۆ په‌روه‌رده
كردن ، پێشنیار ده‌كه‌م بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كه له كوردستانیشدا به یاسا
كار بكرێت بۆ ڕۆشه‌نبیركردنی هاونیشتیمانان زیاتر هاوكاری ڕۆشه‌نبیران و نوسه‌ران
و ئه‌كته‌ران و وه‌رزش وانان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی
نوێ له ئاینده‌یه‌كی نوێ و سه‌رده‌مانه بژیه‌ت ئه‌و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه تێیدا
ده‌گوزه‌رێنین به‌داخه‌وه به‌شێكی هه‌ره زۆری به‌هۆی نه‌زانین و نه‌بوونی ئینتیمای
نیشتیمانیه .
نوێترین نوسینەکانی ئاکام وەزیری
-
ئاکام وەزیری
30/01/2021
-
ئاکام وەزیری
14/11/2020
-
ئاکام وەزیری
08/10/2020
-
ئاکام وەزیری
09/09/2020
-
ئاکام وەزیری
29/08/2020
-
ئاکام وەزیری
20/12/2019