دیارکردنی وتاری هەینی درێژکراوەی داهێنانی حیزبی بەعسە

وتار/ 30/01/2021 445 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

دیارکردنی وتاری هەینی درێژکراوەی داهێنانی حیزبی بەعسە

محمد ملا محمود/ لە ئەمریکا
ناچارکردنی وتاربێژانی ڕۆژی هەینی بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە دژی وڵاتی ئێران،بۆ بەرژەوەندی سەرکردەی حیزبێکی کوردی،گرنگی‌دانە بە داهێنانی حیزبی بەعس لە ساڵانی حەفتاکان‌و، هەشتاکانی سەدەی رابردو.
لە کۆنەنەوە -لەسەردەمی عەباسیەکان،سەلجۆقیەکان،عوسمانیەکان-مەلاو،ووتاربێژانی مزگەوت ،بۆ خۆنزیککردنەوە لە‌دەسەڵات،نزایان کردووە بۆ خەلیفەی موسلمانان،تا‌ خوا تەمن درێژی بکات بۆ خزمەتکردنی موسلمانان‌و، وڵاتەکەیان،هەروەها شاعێرانیش پەیتا،پەیتا شێعریان هۆنیتەوە،سەبارەت  بەچاکەکانی خەلیفەی موسلمانان،تا خەلیفە چاوی لە شاعێرانیش بێ،لەکاتی دابەشکردنی خێرات.ئەتوانم بڵێم بەکارهێنانی پیاوی ئایینی بۆ پاڵپشتکردنی  ڕژێمەکانی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بۆیتە نەریت،بەتایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتی حیزبی بەعس لە عێڕاق‌دا،بەتایبەتیش لەساڵی ١٩٧٤ ،کە شەڕ دەستیپێکردەوە لەنێوان حکومەتی عێڕاق‌و، بەناو شۆرشی کورد بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزانی،وتابێژانیان ناچار ئەکەرد لە نێو وتاردا هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە،هەروەها لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئێران‌و، عێراقیش.
بۆ مەلا ناچار ئەکرێ  ووتار بۆ بەرژەوەندی حیزبی دەسەڵات بخوێنێتەوە؟
چەند هۆیەک هەیە بۆ ناچارکردنی ووتاربێژانی ئایینی ئیسلام،تا بەگوێرەی بەرژەوەندی حیزبی دەسەڵات  ووتار بخوێننەوە.
یەکەم: موچەکەیەتی،حیزبی دەسەڵات داهاتی خاک‌و،نیشتیمان بەمیراتی باوکی خۆی حیساب ئەکات.بەگوێرەی بۆ چونی ئەندامانی حیزبی دەسەڵات کەس مافی نییە،لەم وڵاتە،جگە ئەندامە باڵاکانی حیزب،ئیتر بەگوێرەی بیرو بۆچونی حیزب  دەسەڵات،ئەبی ملای مزگەوت ووتار بخوێنێتەوە بۆ بەرژەوەندی حیزب،چونکە حیزب موچەی پێئەدات.
دووەم:
بژێوی ژیانە،زۆربەی مەلایەکانی کوردستان سەرچاوەی ژیانیان موچەی حکومەتی حیزبە.بیرئەکاتەوە ئەگەر لە مەلایەتی دەربکرێ،ناتوانی کارێک بکات بۆ بژێوی منداڵەکانی،ئیتر ناچار ئەکرێ،هەندێک ڕاستییەکانی ئایینی ئیسلام بشارێتەوە.
سێیەم:
ترسە،هەموو مرۆڤێک بەشی ترسی هەیە،بەڵام ڕێژەکەی لە مرۆڤێک تا مرۆڤێک جیاوازە.گومانیشی تێدا نییە هەموو حیزبەکان لەو وڵاتانەی سستەمی دکتاتۆری  پەیرەو دەکەن،لە ڕێگای ترساندنی خەڵک،زندان کردن،کوشتن،گینۆساید کردن،ئیتر ناتوانن درێژە بە مانەوەیان بدەن.
چوارەم:پاڵپشتی هەندێ لە مەلایەکان بۆ حیزبی دەسەڵات.ئەوانە کاردەکەن بۆ  گۆڕینی واتای قوڕئان‌و، حەدیس،بۆ بەرژەوەندی مانەوەی ڕژێم‌و، هاندانی خەڵک لە دژی ئەو مەلایانەی سەر بە حیزبی دەسەڵاتەوە نین،چونکە زۆر لەو مەلایانەی ئەندامی حیزبی دەسەڵاتن ،واتای قوڕئان‌و، حەدیس ئەگۆڕن،بۆ نمونە: کەسێکی زۆر زیرەک‌و، بەتوان هەیە-ئەگەر هەڵە نەبم ئیستاش لە ژیانداماوە-لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرابوو،لە (الشریعة الإسلامیة)،ئەیگۆت: ئایەتی چوار لە سوڕەتی(المزمل)(إنا سنلقی علیک قولا ثقیلا) ووشەی(ثقیلا) مەبەستی خوا لەو ووشەیە ئەو حوکمەزاتیەیە،کە سەددام بە گەلی کوردی‌داوە.
پێنجەم: هەستکردنی حیزبی دەسەڵاتە بە لاوازی ‌و،فەشەل هێنانی بەدەسەڵاتەکەی.
لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی چەندەها مەلا هەیە تأویلی ئایەت،یان حەدیس ئەکات بە گوێرەی بەرژەوەنی ڕژێم،بۆ نمونە: چەندەها مەلا لە وڵاتی سعودی‌یە ،لە دوای نزیکبونەوەی ولاتی سعودی‌یە لە وڵاتی ئیسرائیل،بەشێوەیەکی‌تر تأویلی ئەو ئایەتانە ئەکات کە دەربارەی جولەکە دابەزیوون.هەندێک مەلا بۆ بەرژەوەند خۆیان ئایەتو‌و، حەدیس تأویل دەکەن

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌