حەقوانییە پارتی لە ‌گروپی هاوپەیمانی هیوای کوردستانی بترسێ!

وتار/ 25/01/2021 467 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

حەقوانییە پارتی لە ‌گروپی هاوپەیمانی هیوای کوردستانی بترسێ!

محمد مەلا محمود/ لە ئەمریکا
پارتی خاوەنی هێزێکی چەکداری تۆکمەیە،ئەتوانی لە زۆنی زەرد بەبێ ژمار خەڵکی دەستگیر بکات‌و، ڕەوانەی زیندانەکانی زۆنی خۆیان بکات،ئیتر ئەم گروپی هیوایەش ١٥ ئەندامی پەڕلەمانی بەغدان‌و، هیچ لەوانەنین،ئەزمونی بەکارهێنانی چەکیان هەبی،بەتایبەت چەکی قوڕس،ئیدی پارتی وەک ئەندام پەڕلەمان لە بەغدا زیاترن لە گروپی هیوا،هەروەها لەنێو حکومەتی بەغداش خەڵکی پلە بەرزیان هەیە،بۆ نمونە: جێگری سەرۆکی پەڕلەمان پارتی‌یە،وەزیری دەرەوەی عێراق پارتی‌یە،کە‌ئەم پۆستە لە  زۆربەی وڵاتانی جیهان بەپۆستی سێیەم هەژماردەکرێ لە حکومەت،ئیتر چی پێویست دەکات پارتی لەم گرۆپە بترسێ.
ترسی پارتی بۆ چی ئەگەڕێتەوە؟
ئەگەر تەماشای ژمارەی ئەندامانی پارتی و، چەکدارانی‌و، چەک‌و، تەقەمەنی بکەی نابێ پارتی لە هیچ گروپێک بترسێ،بەڵام ئەتوانم بەبیرو بۆچونی خۆم ترسی پارتی لەچەند خاڵێک کۆبکەمەوە.
یەکەم:پارتی لە دوای  ڕوخانی ڕژێمی سەددامی گۆڕ بەگۆڕ،توانی ببیتە بەهێزترین دەسەڵات لە کوردستان،بەتایبەت تا ئەوماوەی جەلال تالەبانی لە ژیاندا مابوو.زۆربەی جومکەکانی بەناو حکومەتی هەرێم لەژێر دەستی ئەواندابوو،بگرە لە‌حکومەتی بەغداش پلەداری زۆر باڵایان هەبوو،وەک: ووشیار زێباری،بابەکر زێباری، ڕۆژ نوری شاوەیس........هتد،بەڵام لە‌هەمان کاتدا نەشیتوانییە،وەک پێویست خزمەتی باشوری کوردستان بکات‌.ڕێگاش نادات حیزبێکی‌تر بێتە گۆڕەپانی کوردستان،بۆ خزمەتکردن،ئیتر زەحمەتە بۆ پارتی، هەزمی ئەم جۆرە گروپانە بکات.
دووەم: هەبونی ئەم گروپە لەدەرەوی دەسەڵاتی هەرێم.ئەم گروپە ئەتوانی بەدڵی خۆی قسە بکات،بەڵام ئەگەر لە‌زۆنی زەردبایە، جێگایان زندان بوو،یان بەپارە دەمیان ئەبەستن،چونکە پارتی توانیتی لەو ماوەی،کە دەسەڵاتی هەرێمی  بەدەستەوەیە،چەندەها بەرپرسی یەکێتی‌و، گۆڕان و،حیزبەکانی تریش ڕاکێشیتە نێو پارتی.
سێیەم:مەترسی ئابوری‌و،بازرگانی،پارتی ئەترسێ ئەم گرۆپە لەڕێگای بەغدا دۆسیەی نەوت لەژێر دەستی پارتی دەربێنێ،بۆ ئەوەی بتوانی موچەی موچەخۆرانی کوردستان دابین بکات.
چوارەم: چوستوچالاکی ئەندامانی ئەم گروپە،چونکە کەسانێکی بەئەزمون‌و، خاوەن بڕوانامەی باڵایان لەنێودایە.
پێنجەم:جولاندنی کێسی شێرپەنجەی ٥٠ ساڵەی نەوت،لە دژی پاتی‌و،حکومەتی تورکیای خوێنمژی گەلی کورد،چونکە ئەم کێسە هەبونی هەیە لەنێو بەرپرسەکانی حکومەتی عێڕاق.ئەگەر هیچ بەربەستێکی دەرەوە نەبی،حکومەتی عێڕاق ئەتوانی ئابلۆقەی ئابوری‌و، پازرگانی  بخاتە سەر حکومەتی هەرێم،هەروەها ئەتوانی سکاڵاش تۆمار بکات لەدژی حکومەتی تورکیا.
شەشەم:پارتی سەربەخۆ نییە لە‌بریاردان،بەتایبەت لەکێسی نەوت،چونکە ئاشکرابووە، کەنەوتی کوردستان بەدەست حکومەتی تورکیایە،بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ،لەبەرئەم هۆیە پارتی ئەڵێ: ئێمە داهاتی نەوتتان ڕادەست ئەکەین،نەک نەوت.ئەگەر بەرپرسانی حکومەتی عێراق ڕاستگۆبن لەگەڵ هەرێم‌و،هەرێمش بتوانی نەوت تەسلیمی عڕاق بکات،بۆ ئەوەی لە‌رێگای سۆمۆ بفرۆشی،ئەو پارەی دیاری کردووە بنێری بۆ هەرێم،ئیتر کوردستان ئەبوژێتەوە،بەرپرسانی هەرێمیش ناتوانی موچەی کەمئەندامان،بێوەژنان،خێزانی شهیدان..........هتد بخۆن.زۆر هۆی تریش هەیە،بەڵام بابەس‌بی.
پارتی لە زمان و، قەلەم‌و، تاکە کەسو،حیزبە بچوکەکانیش ئەترسێ.حیزبێک ئەگەر سێ ئەندامی هەبی پێیخۆشە بەشداری حکومەت بکات‌و، ببیتە خاوەن وەزیرێک،بە‌ مەرجێک ڕەخنە لە حکومەت نەگری،بەڕۆژ لەگەڵ حکومەتدابی‌و، بەشەویش ئۆپزسیۆن بی.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌