دۆستەکانی گەلی کورد درۆزن دەرچون

وتار/ 16/01/2021 602 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

دۆستەکانی گەلی کورد درۆزن دەرچون

محمد ملا محمود/ لە ئەمریکا
زۆرجار لەسەر زمانی بەناو سەرانی گەلی  کورد،باسی چەندەها سەرۆک‌و، وزیری وڵاتانی ئەوڕوپاو،ئەمریکا ئەکرێ،کەئەوانە دۆستی گەلی کوردن،نزیکترینیان کەبەئاشکرا باسی لێوەئەکەن وڵاتی فەڕەنسایە،بەڵام فەڕەنسا یەک لەو وڵاتانەیە کە چەکی بەسەددامی خوێنمژی کوردان ئەدا،بۆ لەناوبردنی گەلی کورد،لە باشوری کوردستان.زۆربەی چەکانی سەددام فەڕەنسی‌و، یەکێتی سۆڤیاتی بوون.بەبیرو بۆچونی من،تائێستا کورد هیچ دۆستێکی ڕاستەقینەی نییە،بەڵکو ئەوکەسانە خۆیان نزیک دەکەنەوە لە سەرکردایەتی حیزبەکانی باشوری کوردستان کاتێ خانەنشین ئەکرێن‌و، هیج شتێک نییە خۆیان پێسەرقاڵ بکەن،ئیتر لە بێتاقەتی سەردانی هەولێربە گشتی‌و، سلێمانی جاربەجار ئەکەن،نمونەش بۆ ئەم قسەیە،کاتی ڕیفڕاندۆمی شوم،وەزیری دەرەوەی کۆنی فەڕەنساو،کەسێکی سەربازی خانەنیشکراوی ئەمریکی لەهەولێربوون.ئەو ئەمەریکییە لەئەمریکا کەس گوی بەکڵاوی ناپیوی.
کێنە دۆستەکانی گەلی کورد؟
یەکەم فەڕەنسایە: بەقسەی بەناو سەرانی کورد وڵاتی فەڕەنسا دۆستی گەلی کوردە،بەڵام لە کاتی تەنگانە یارمەتی  کوردی نەداوە،بەڵکو یارمەتی دوژمنی کوردی داوە،بەتایبەت لە سەردەمی مەلا مستەفای بارزانی،هەروەها لە کاتی ڕیفڕاندۆم هیچ هەڵوێستێکی ئەرێنی نەنواند.باشە ئەگەر دۆستی کوردبایە،ئەیتوانی کێشەی کورد بکاتە بەرنامەی ئەنجومەنی  ئاسایشی نیو دەوڵەتی،چونکە خۆی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنەو،مافی ڤیتۆی هەیە،بەڵام تائێستا هیچی بۆ کورد نەکردییە،بەڵکو کاتێ بەرپرسە باڵاکان خانەنیش کران،ئینجا کوردیان وەبیر دێتەوە،وەک: دانیال میتران،کە مێردەکەی بۆ ماوەیەکی دۆرو درێژ سەرۆک کۆماری فەڕەنسابوو،بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان باسی گەلی کوردی نەکرد،بەڵکو  ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەیوەندی بەهێزی دروست دەکرد لە گەڵ سەدام حوسێنی گۆڕ بەگۆڕ،بەڵام لەدواییدا ژنەکەی بووە دایکی کورد.بۆ تا مێردەکەی لەدەسەڵات دابوو،دایکی کورد نەبوو.
دووەمیان ئیسڕائیلە:هەڵبەت لە راگەیاندنەکانی فەرمی حیزبە سەرەکیەکانی کوردستان باسی دۆستایەتی ئیسرائیل ناکرێ،بەڵام هەمیشە بەڕێگای تر،باس ئەکرێ کەئیسرائیل پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی هەیە لە گەڵ بنەماڵەی بارزانی-کەهەموو جومکەکانی حکومەتی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی ئەواندایە-بەڵام تائێستا کەسی ئەم بنەماڵەیە بەئاشکرا باسیان لە پەیوەندی بنەماڵەی بارزانی و، ئیسڕائیل نەکردووە،بەڵام عەرەبەکان ناوە،ناوە سەرکردایەتی پارتی تاوانبار ئەکەن ،کەپەیوەندی هەیە لەگەڵ ئیسرائیل.هەر کاتێ کورد توشی کارەساتهاتبی،ئیسرائیل بێدەنگی هەڵبژاردووە،بۆ نمونە:لەساڵی ١٩٧٥ هیچ هەڵوێستێکی نەنواند، بەرانبەر بە کارەساتی تێکچونی بەناو شۆڕشی ئەیلول.ئیسرائیل ئەگەر بەڕاست دۆستی گەلی کوردبایە،ئەیتوانی لە نێو کۆنگرێسی ئەمەریکا شت بکات،بەلام ئەتوانم بڵیم: ئیسرائیل لە فەڕەنساش بێوەفاترە.
کورد هەروەک دوژمنی زۆرە،کێشەی ناوەخۆشی زۆرە،بەتایبەت کێشەی یەکێتی‌و،پارتی،کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە خەریکی کورد کوشتن بوینە،لەدوای شەڕ ڕاگرتن‌و، ئاشتبونەوە،دەستیان کرد بەدابەشکردنی داهاتی کوردستان‌و، بێبەشکردنی گەلی کورد لەو داهاتە زەبەلاحە.کێشەکی تر کە زۆر مەترسی هەبووەو،بەردەوامیش ئەبی،ئەویش ئەوەیە،سەرکردایەتی ئەم دوو حیزبە راستگۆ نییە لەگەڵ گەلی کورد،ئەتوانم بڵێم: راستییەکان لە ئەندامانی حیزبی خۆشیان ئەشارنەوە،ئیتر ڕێگا نادەن کەس سەبارەت بەکێشەکان پرسیاریان لێبکەن،ئیتر سەریان لە کورد شێواندووە.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌