(پەراوێزێک بۆ خۆشویستنی نیشتیمان)

وتار/ 14/01/2021 777 جار بینراوە

عەبدولحەكیم زراری

(پەراوێزێک بۆ خۆشویستنی نیشتیمان)

عەبدولحەكیم زراری
كاتێك هەژموونی گەندەڵكاران و هەڵپەرستان و بەرژەوەندخوازان باڵدەكێشێت بەسەر تەواوی وڵات و هیچ پنتێك لە رووبەری گشتی نامێنێتەوە كە تیایدا نیشتیمانپەروەران و دڵسۆزان و ئاشقانی خاك لە بیرمەندان و رۆشنفیكران و ئەكادیمیستەكان قسەی جیددی خۆیان بكەن و بە دونیابینی و تێڕوانینە هیومانیستەكانیان نەخشەرێگای ئایندە دابڕێژن بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بە گەشبینییەوە بێتە سەر زەمینەیەك كە ماكی پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوە و خۆشگوزەرانی پێوەبێ و ژیانێكی ئاسوودەی بۆ فەراهەم بهێنێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە ئەوانەی دژ بە ئایندەی بونیاتنانی گەشی ئەم وڵاتەن و خەمی خاك و خەڵكیان نییە و بگرە هیچ شتێك بە نیشتیمانیان نابەستێتەوە تەنها هەڵپەی هێنانەدی بەرژەوەندییە كەسییەكانی خۆیان نەبێت، ئەوان دێن لەبری دەستەبژێرانی دڵسۆز و بە ئەمەك راوبۆچوونی خۆیان دەدەن و قسەی یەكەم و كۆتایی لەسەرچارەنووسی ئەم میللەتە دەكەن، ئەمانە هیچ لە بایەخی نیشتیمان ناگەن و لە واتا و مەغزای خۆشویستنەكەی نازانن، هەروەك (ئۆلیڤەر وندل هۆڵمز) پزیشك و نووسەر و شاعیری ئەمەریكی بەناوبانگ سەبارەت بە خۆشویستنی نیشتیمان دەڵێت: "نیشتیمان ئەو شوێنەیە كەخۆشمان دەوێت، ئەو شوێنەیە كە قاچەكانمان بە جێی دەهێڵێت بەڵام دڵەكانمان هەر لێی دەمێنێتەوە". كەچی ئەمڕۆ بەداخەوە زۆرێك لە بەرژەوەندخوازان هەن بە قاچ لەسەر نیشتیمانن كەچی دڵیان لە شوێنی ترە و بۆ شوێنی دیكە لێ دەدات.
(موحەممەد ماغوت) شاعیر و ئەدیبی سوریش سەبارەت بە نیشتیمان و خۆشویستنی، جوانی بۆ چووە كاتێك لە پەیڤێكی خۆیدا ئاماژە بەوە دەكات كە: "دوای ئەوەی بەكرێگیراو و خۆفرۆش و سیخوڕ و دز و تاڵانچی و تەزویرچی و نێرباز و گەواد و داوێن پیس و دەلالەكانی خۆراكی بەسەرچوو و پاشماوەكانی كیمیاوی و بازرگانی كردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ و جوگرافیا و مێژوو و نەتەوە، سەری زمان و بنی زمانیان هەر قسە و باسی نیشتیمان و خەونی هاوڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی داگیركەران و شەمەزاركردنییان بێت، كەواتە ئێمەی نووسەر و شاعیران چیمان بۆ دەمێنێتەوە تا قسەی لەسەر بكەین؟ مەگەر قسە لەسەر نەخۆشییەكانی قاچ و دەم و شێتی مانگا بكەین!!!!".

نوێترین نوسینەکانی عەبدولحەكیم زراری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌