كوردستانێكی بەهێز یان پێگەیەكی بەهێز لە عێراقدا

وتار/ 05/10/2018 845 جار بینراوە

عەبدولحەكیم زراری

كوردستانێكی بەهێز یان پێگەیەكی بەهێز لە عێراقدا
عەبدولحەكیم زراری
لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردندا گوێچكەیان كاس كردین و كۆمەڵگەیان تژی كرد بە دروشمی قەبەی بەرەو كوردستانێكی بەهێز بۆ چوار ساڵی ئایندەی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا، كەچی هەر لەگەڵ بەرەبەیانی هاتنەپێشی بەخشینەوەی پۆست و ئیمتیازات لە عێراقدا،  دەركەوت كە ئەوەی ئەوان بە ناوی نیشتیمان و نەتەوەیی بوونەوە لاف و گەزافی پێ لێ دەدەن تەنها دروشمە و هیچی تر، هەر لەبەر ئەمە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لەبەردەم ئەم تموح و تەماعە حزبییە خۆیان پێ كۆنتڕۆڵ نەكرا و لەو بارگاوی بوونەیان بە هەستی نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەرییەی كە ئیدیعایان بۆ دەكرد، خاڵی خاڵی بوونەوە و ختوكە و حەزی وەرگرتنی ئەم پۆستانە و ئیشتیهایان بۆ بوون بە سەرۆك كۆماری لە چوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی عێراقدا، وای لێكردن مڵملانێیەكی سەخت و دژوار  لە نێوانیاندا چێ بێت،و هەرچی بەها و نۆڕمی نەتەوەیی و كوردایەتییە ژێر پێ بخەن تا ئاستی یەكتری تۆمەتباركردن و هەڕەشەكردن لەیەكتری، بێگومان ململانێ و ناكۆكییەكانی ئەم دوو هێزەش لەسەر پۆست و ئیمتیازات مێژووییەكی دوورودرێژی هەیە،و سووتەمەنی ئەم ململانێیەش هەردەم خەڵكی كوردستان بووە، بەمەش  ئەم قۆڵبادانەی یەكدی لە پێناو ئەم پۆستە تەواوی دروشمی كوردستانێكی بەهێزی لە ناوەڕۆكی خۆی بەتاڵ كردەوە، و دەركەوت كە ئەوان نیەتی حەقیقیان بەهێزكردنی كوردستان نییە بەڵكو مەرام و ئەجێندا سیاسییەكەیان بەهێزكردنی پێگە حزبییەكەیانە لە حەوشەی كۆماری عێراقی عەرەبی و وەرگرتنی زۆرترین پۆست و پلە لە جومگە هەستیارەكانی حوكمڕانی لە چوارچێوەی ئەم كۆمارەدا. بەداخەوە ساڵێك لەمەوبەر باس باسی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی و بەهێزكردنی پێگەی كورد بوو لە ناوەندە  نێوەدەوڵەتییەكاندا، مەخابن ئەمڕۆ چاوچنۆكی ئەم دوو حزبە بۆ داڕنینی زۆرترین پلە و پۆست لە عێراق و تاپۆكردنیان بەسەر خۆیاندا لەوانیش پۆستی سەرۆك كۆماری، تەنها ئەوەمان پێ دەڵێت كە هەنگاوەكانی ئەوان بۆ لەمەودوا بە ئاراستەی بەهێزكردنی پێگە حزبییەكەیانە لە نێو هەیكەلییەتی فەرمانڕەوایی عێراقدا بۆ چنینەوەی زۆرترین دەستكەوت و چاكترین ئیمتیازات، نەك بەهێزكردنی كوردستان و پێگەگەی لە دونیای دەرەوەدا  بە ئاقاری سەربەخۆیی و دروست كردنی دەوڵەتی كوردی.

نوێترین نوسینەکانی عەبدولحەكیم زراری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌