حكومه‌ت و چاوه‌ڕوانیی

وتار/ 25/08/2019 746 جار بینراوە

عەبدولحەكیم زراری

حكومه‌ت و چاوه‌ڕوانیی

عه‌بدولحه‌كیم زراری‌
چاوه‌ڕوانی‌ هاولاَتیان له‌ ماوه‌ی‌ بیست و هه‌شت ساڵی حوكمڕانی‌ كوردی له‌ میانه‌ی‌ ئه‌و كابینه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كانه‌ی‌ پێكهاتوون، هه‌ر درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و نه‌پساوه‌ته‌وه‌،و به‌رده‌وام  به‌ ئومێدی‌ ئه‌وه‌یه‌ شتێك رووبدات كه‌چی هیچ شت روونادات، هه‌میشه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بووه‌ ئایا گوزه‌ران و بژێوی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ره‌و چ ئاستێك ده‌چێت؟ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان تا چه‌ند به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌ڕوات؟ مافه‌كانی‌ هاولاَتی‌ و خه‌ونه‌كانیان تا چ رادده‌یه‌ك دێته‌دی‌؟ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ هه‌ر كابینه‌یه‌ك دووباره‌ و چه‌ندباره‌ بووه‌ته‌وه‌ و هیچیشی‌ وه‌لاَمی‌ پێویست نه‌دراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خواست و چاوه‌ڕوانه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ تێر بكا و كۆتاییان پێ بهێنێت.
 دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم  و دابه‌شكردنی‌ كێكی‌ ده‌سه‌لاَت له‌لایه‌ن حزبه‌كانی‌ به‌شداربووی‌ حوكمڕانی‌، له‌ ئێستادا چاوه‌كان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی‌ ئه‌و كابینه‌یه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێ و ژێرخانی‌ وڵات ببوژێنێته‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری‌ باشتر پێشكه‌ش بكا و خۆشگوزه‌رانی‌ شایسته‌ بۆ هاولاَتیان بێنێته‌دی‌، به‌لاَم ئه‌فسوس هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كانی‌ ئێستای‌ خه‌ڵك له‌ دابینكردنی‌ مافه‌كان و هاتنه‌دی‌ خه‌ونه‌ گه‌وره‌كانی‌، ته‌نیا له‌ هاتن و نه‌هاتنی‌ مووچه‌ی‌ مانگانه‌ و زامنكردنی‌  قووتی‌ ژیانیان كورت بۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر گومان و دوودڵی و وه‌سوه‌سه‌یه‌كی‌ زۆری‌ بۆ دروست كردوون و به‌رده‌وام له‌ شه‌ڕێكی‌ ده‌روونی‌ سه‌ختگیردایه‌، به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیشی‌ بۆ سه‌ر كه‌سێتی‌ خودی‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ دروست كردووه‌ و ته‌نها له‌ مووچه‌دا بچووكی‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌واته‌ حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئیعتیبار بۆخۆی‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و ببێته‌ جێی متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ كارو پرۆژه‌كانی‌ داهاتووی‌، یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ر له‌ پێشه‌كانی‌ هێنانه‌ئارای‌ سه‌قامگیریی دارایی و به‌رپاكردنی‌ گۆڕانكاریی نه‌وعییه‌ به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران، به‌م هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌شی چاوه‌ڕوانیی تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی‌ دابینكردنی‌ مووچه‌ و چه‌ند مافێكی‌ سه‌ره‌تایی قه‌تیس نابێ، به‌ڵكو بازی‌ گه‌وره‌تر ده‌دات بۆ هێنانه‌دی‌ خه‌ونه‌ گه‌وره‌كانی‌ له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا، به‌مه‌ش چیتر تاكی‌ چاوه‌ڕوانكراو دروست نابێ كه‌ هیوا و خواسته‌كانی‌ له‌ ناو فه‌زای‌ چاوه‌ڕوانیدا وردوخاش بێت.  


نوێترین نوسینەکانی عەبدولحەكیم زراری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌