ده‌وڵه‌تى خاو (Soft State)
وتار/
14/12/2020
451 جار بینراوە
عەبدولحەكیم زراری
ده‌وڵه‌تى خاو (Soft State)
عه‌بدولحه‌كیم زرارى
یه‌كه‌م كه‌س كه زاراوه‌ى ده‌وڵه‌تى خاوى (Soft State) به‌كارهێنا
ئابووریناسی سویدى (جۆنار میردال) بوو، كه خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبله له ئابوورى بۆ
ساڵی 1974، له كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى "دراماى ئاسیایی" توێژینه‌وه‌یه‌كه
ده‌رباره‌ى هه‌ژارى نه‌ته‌وه‌كان كه له ساڵی 1968 بڵاوبوویه‌وه.
مه‌به‌ستى میردال له ده‌وڵه‌تى خاو ( Soft State) ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه
كه یاسا داده‌نێت به‌ڵام جێ به‌جێی ناكات، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ڵێن و كه‌موكوڕى
زۆر تێدایه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌س رێز له یاسا ناگرێت، به جۆرێك گه‌وره
و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان باكیان به ياسا نییه چونكه ئه‌وه‌نده پاره و هێزيان له‌به‌رده‌سته كه
ده‌توانن لێی پارێزراو بن، بچووك و بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانيش له رێي به‌رتیلدانه‌وه چاوى داده‌پۆشن،
خاوبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت هانى گه‌نده‌ڵی ده‌دا و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیش خاوییه‌تى
ده‌وڵه‌ت زیاتر ده‌كات. گه‌نده‌ڵیش له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كردن و یاسادانان
بڵاوده‌بێته‌وه تا ده‌گاته دادگا و زانكۆكان، به چه‌شنێك گه‌نده‌ڵی له ژێر سایه‌ى
ده‌وڵه‌تى خاو ده‌بێته ستایلی ژیان.
له گرنگترینى رووخساره‌كانى ده‌وڵه‌تى خاو:
- پاشه‌كشێی پێگه‌ى شكۆدارى ده‌وڵه‌ت
له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه.
- رێزنه‌گرتن له یاسا و
لاوازى متمانه‌ى هاوڵاتیان به یاساكان، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى سیستمى یاسایی پێشكه‌وتوو،
كه‌چی به جێ به‌جێ نه‌كراوى ده‌مێنێته‌وه، مه‌گه‌ر له چه‌ند حاڵه‌تێكى دیارى
كرا‌و نه‌بێت كه ده‌توانرێت به كاربهێنرێت بۆ سزادانى ئه‌وانه‌ى دژ به گه‌نده‌ڵی
ده‌وه‌ستنه‌وه، یان ئه‌وانه‌ى داواى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، یان ئه‌و تاوانبار و
دزانه‌ى كه له چینى هه‌ره خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگان.
- بوونى دامه‌زاروه‌ى حكومی زیاد
له پێویست و به بێ دیاریكردنى رۆڵی دیار و روونیان به ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌رده‌كێشێ
بۆ ده‌ست تێوه‌ردان و به‌یه‌كچوونى ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراوه‌كان، ئامانج له‌مه‌ش
داتاشینی چه‌ندین پۆسته بۆ هه‌ندێك كه‌س.
- بوونى نوخبه‌ى گه‌نده‌ڵ كه
به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانى خۆى ده‌دات.
- زۆربوونى هه‌ژارى و دواكه‌وتوویی
له غیابی دادگه‌رى كۆمه‌ڵایه‌یتی،و نه‌بوونى یان لاوازی پڕۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان.
- دابه‌ش بوونى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى.
- به‌هێزبوونى گه‌نده‌ڵی به
هه‌موو فۆڕمه‌كانییه‌وه،و تاڵانكردنى ماڵ و موڵكى گشتى،و خۆ دزینه‌وه له باج و
گومرگ.
- پاشكۆیه‌تى و ملكه‌چ بوونى
ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ره‌وه و له ده‌ستدانى كۆنتڕۆلكردنى به‌شێكى گه‌وره له بڕیاره
ناوخۆییه‌كه‌ى (ده‌وڵه‌ت وه‌كو بار به‌سه‌ر ده‌ره‌وه دژیێت).
- په‌یوه‌ستبوون و گرێدانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى
نوخبه سیاسییه‌كان به دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
- داڕووخانى ژێرخانی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆكاندا.
- سته‌م و بی دادى سیاسیی.
- پشت به‌ستن به ده‌ره‌وه
و فه‌رامۆشكردنى توانا خودییه‌كان و پشت پێ نه‌به‌ستنیان.
- خۆدانه پاڵ زه‌نگینه‌كان و
ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنيان و پشتكردنه هه‌ژاره‌كان
و نه‌دارتركردنيان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى گه‌نده‌ڵیی له جۆرى قڕى
و پڕى و بڕیاردانى نادروست و پڕ له هه‌ڵه.
- رێز نه‌گرتن له مافه‌كانى
مرۆڤ و شكۆى خه‌ڵك.
- نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت،و جیانه‌كردنه‌وه
له نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیی و تایبه‌ته‌تییه‌كان به تایبه‌تیش له نێوان
مال و موڵكى گشتى و تایبه‌تی دا.
نوێترین نوسینەکانی عەبدولحەكیم زراری
-
عەبدولحەكیم زراری
14/01/2021
-
عەبدولحەكیم زراری
14/12/2020
-
عەبدولحەكیم زراری
14/05/2020
-
عەبدولحەكیم زراری
25/08/2019
-
عەبدولحەكیم زراری
25/11/2018
-
عەبدولحەكیم زراری
05/10/2018