پێویستبوو بەناو سەرانی کورد گوێ لە ئامۆگاریەکانی دوژمن رابگرن
وتار/
05/01/2021
506 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
پێویستبوو بەناو سەرانی
کورد گوێ لە ئامۆگاریەکانی دوژمن رابگرن
محمد ملا محمود/ لە
ئەمریکا
هەڵبەت دوژمنانی گەلی
کورد له ڕابردوو،لە داهاتوش سەرفرازیو، خۆشی گەلی کوردیان ناوێ،بەڵکو هەمیشه کاریان
کردووە بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد،بەبەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک لە دژی گەلی
کورد،یان قەدەغەکردنی قسە کردن بەزمانی کوردی،یان خوێندن بە زمانی کورد،بۆئەوەی گەلی
کورد ،کوردایەتی لە بیربچێتەوە،ئەتوانم بڵێم ئەوە تەکتیکێکە لە هەر چوار پارچەی
کوردستان،کاریگەری نەرێنی لەسەر گەلی کورد پەیداکردووە،بەڵکو بەملیۆنان کورد بوینە
عەرەب،تورک،فارس،تورکمان،زۆریش ئەگەر بشزانن کە کوردن،بەلایانەوە شەرمە بە کوردی
قسە بکەن.
دوژمن و،ئامۆژگاریان
گوتوە
بێگومان دوژمنەکانمان
بە چاکە ئامۆژگاری ناکەن،بەڵام هەندەکجار بە گاڵتەجاری ڕوو لە سەرۆک حیزبەکانی
کوردستان ئەکەن،لەکاتێکا ئەبینن هەموو تاوانێکی دڵتەزێن ئەنجام ئەدەن لە دژی گەلیکوردو،
ناویشی لێئەنێن کوردایەتی،ئیتر دوژمنیش واقیووڕئەمینێ،لە هەڵسوکەوتی بەناو سەرانی
کورد.من ئەمەوێ دوو نمونە باس بکەم،کە دوژمن بەگاڵتە ئامۆگاری بەناو سەرانی کوردی
کردووە.
یەکەم: لە ساڵی ١٩٨٢
کە گەرمەی شەڕی کورد کوشتن لە نێوان یەکێتی لەلایەک،لەلایەکەی تر پارتی،سۆشیالیست،حیزبی
شوعی عێراقی،پاسۆک،ئیتر لە کورد بە کوشتندان،بەدڵسۆزی شەڕیان ئەکرد.لە پڕێکا سەددام
حوسێنی گۆڕ بەگۆڕ،لە تەلەفزیۆن نیشان دراو،گوتی:ئەو چەتانەی باکوری وڵاتمان خۆبەخۆ
شەڕ ئەکەنو، ئەڵین: ئێمە بەغدا داگیرئەکەین،هەروەها گوتی:ئێوەی چەتە لەناو خۆتان ڕێکبکەوون،ئینجا
وەرن بەغدا داگیربکەن.بەڵێ،راستە شەڕی کورد کوشتن لەساڵی ١٩٦٤ پەیدابووە،بەناوی جەڵالیو،
مەلایی،بەڵام ئەگەر لەساڵی ١٩٨٢ ئامۆگاری سەددامیان لەگوێ گربا،ئەو هەموو کارەساتەی
لەساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٨٨ ڕویان نەئەدا.
دووەمیان:ئامۆژگاری
نوری مالیکی-سەرۆک وەزیرانی پێشوتری حکومەتی عێراقی -بۆ نێچیروان بارزانی-سەرۆکی
حکومەتی هەرێم ئەوکات-نوری مالیکی گوتی: من بە نێچیروان بارزانیم گوت،نەفتی خۆتان
هەرزان فرۆش مەکەن،هەڵیبگرن تا ئەو کاتەی ئەبنە حکومەت،ئێمە نەفتی بەسرە ئەفرۆشینو،
پارەکەی بۆ ئێوە ئەنێرین.ئەگەر نێجیروان بەقسەی مالیکی کردبایە،ئێستا کوردستان بەم
دۆخە خەرابە نەئەبوو،کوردستان نەئەفرۆشرا بە وڵاتی تورکیای دوژمن.ئیستا کوردستان بە
نەفتو،غازو،زەویو،ئاسمان بە وڵاتی تورکیای دوژمن فرۆشراوەو.بەناو حکومەتی هەرێم
ناتوانی موچەی موچەخۆران دابین بکاتو،شاندەکەش جرتوفرت ئەڕوا بۆ بەغدا،بەغداش ئەڵێ:
ضیعت اللبن بالصیف.
سەرانی حیزب لە
کوردستان گوێ بەئامۆژگاری پیاوی راستگۆ نادەن،بەڵکو گوێ بۆ ئەو کەسانە ڕائەگرن،کە
درۆی شاخداریان بۆ بکەن،ئەگەر قسەی راستیان بۆ بکەی بە جاش،و خۆفرۆش لە قەلەمت ئەدەن،ئینجا
لەبەر ئەم هۆیانە کوردستانیان بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیبردووە.
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021