تاها مەحیەددین مەعروف بەبێ ژن سەری نایەوە،بەڵام میراتگری هەنە

وتار/ 23/12/2020 741 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

تاها مەحیەددین مەعروف بەبێ ژن سەری نایەوە،بەڵام میراتگری هەنە

تەها مەحیەددین میژووەکی دورو درێژی هەیە لە سیاسەت،خوێندن،زمام زانین،پلەی بەرز لە نێو پارتی دێموکراتی کوردستان/عێراق،لەسەردەمی مەلا مستەفای بارزانی،هەروەها لە سەردەمی پەیدابونی مەلای‌و، جەلالی توانی وەک سەرکردەیەکی باڵی جەلالی خۆی نیشانی خەڵک بدات،بەڵام لەدوای نەمانی  جەلالی‌یەت لە ساڵی ١٩٧٠خۆی نزیککردەوە لە حکومەتی عێراق لەسەردمی ئەحمەد حەسەن بەکرو،سەددامی گۆڕبەگۆڕ،هەتا ساڵی ١٩٧٥ بووە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەسەردەمی بەکرو،سەددام،ئیتر لەم پۆستە مایەوە تاروخاندنی ڕژێمی سەددام لە ساڵی ٢٠٠٣،لە سەردەستی وڵاتی ئەمریکا،بەسەرۆکایەتی بۆشی کوڕ.

جێگری سەرۆک کۆمار گاڵتەی پێناکرێ

لە هەموو جیهاندا جێگری سەرۆک کۆمار بەکەسایەتی دووەم دائەندرێ لە حکومەت،بەڵام تاها مەحیەددین مەعروف،کە جێگری سەرۆک کۆماری عیراق و،ئەندامی بەناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی حیزبی بەعسی بوو،بەڵام کەسایەتیەکەی ئەوەندە لاوازبوو،لە نێو حکومەت‌و، حیزب‌دا،بەکەمترین پلە لە نێو بەعسی‌یەکان هەژمارناکرا،لەبەرئەوەی بەکرێگراوبوو.لەماوەی ٢٨ ساڵدا-وەک جێگری سەرۆک کۆمار- نەیتوانی بە خەرابەش باسی گەلی کورد بکات،هەر هیچ نەبی مەلا ماتۆڕ وەزیری بێوەزاڕەت بوو،بەڵام ئەیتوانی لەنێو عەرەبەکاندا هێرش بکاتە سەر گەلی کورد. تاها مەحیەددین بەبێ دەستی خۆی ڕێگایەکی بۆ هەموو ئەو کوردانە دانا،ئەگەر بونە سەرۆک کۆماری عیراق نابێ باسی کوردایەتی بکەن،بازۆربەی ژیانی خۆشتان بە ڕوالەت لەکوردایەتی بربیتەسەر،تکایەکی برایانە باسی کوردایەتی مەکەن،ئەمە مۆدیلێکی زۆر کۆنە.


میراتگرەکانی تاها مەحیەددین

١- جەلال تالەبانی کەلە ساڵی ٢٠٠٥ بووە سەرۆک کوۆماری عێڕاق تا ساڵی ٢٠١٤ بەسەرۆکایەتی لەو پۆستە مایەوە،بەڵام لەگەڵ ئەوەش حکومەتی عڕاق زۆر لاوازبوو،نەیتوانی لەو ماوە دورو درێژە،ڕۆژێک لە ڕۆژان بەقسەیەک مادەی ١٤٠ بجولێنی،نەک ئەوەش بەڵکو نەیتوانی مەخموریش بگێڕێتەوە بۆ سەر هەولێر.

٢- دکتۆ ر:فواد مەعسوم ،کەبووە سەرۆک کۆماری عێڕاق،لەسەردەمی ئەو زۆربەی خاکی کوردستان جارێکی تر لەلایەن حکومەتی عێراق داگیرکرایەوەو،فواد مەعسومیش نەوێرا بەهیچ شێوەک شتێک ڕابگەینێ،بەچاکە،نەبەخەرابە.

٣-دکتۆر: بەرهەم سالیح،سەرۆک کۆماری عێراق،ناوبانگی دەرکردووە بەزیرک‌و، پیاوی ئەکادیمی،بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ عەرەبەکان پەلاماری گوندەکانی کورد نشین ئەدەن ،بەیارمەتی سوپای عێڕاق و،پۆلیسی بەناو فیدڕال،نەک هەر ناتوانی باسی مادەی ١٤٠ بکات،جارێک لەجاران بەناوی ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراقە کۆبونەوەیەک بە ووزیرو، گزیران بکات‌و، بڵێ: ئەرێ بۆ عەڕەبەکان پەلاماری گوندەکان کوردنیش ئەدەن.کاک بەرهەم خۆ دەرت ناکەن‌و، پارەشت کەم ناکەنەوە.

وابزانم سەرۆک کۆمارەکان جگە لەپارە وەرگرتن  کارێکی تریان پێنەسپێردراوە،بەڵکۆ کەچونە بەغدا لەبیریان ئەچێتەوە ،کەئەوانە بەناوی کورد چوینە بەغدا.

بەداخەوە بەهۆی سەرکردەی نەزان‌و خۆپەرست هەموو دەرفەتە زێرینەکانیان لە دەست‌دا،تا کار گەیشتە ئەوەی کوردستان بفرۆشن‌و، موچەی موچەخۆرانیان پێنەدرێ.

محمد ملا محمود/ لەئەمریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌