فرۆشتنی کوردستان بۆ مانەوەی بنەماڵەیە لەدەسەڵات

وتار/ 12/12/2020 535 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

فرۆشتنی کوردستان بۆ مانەوەی بنەماڵەیە لەدەسەڵات

گرێبەستی ٥٠ ساڵە لە گەڵ وڵاتی تورکیای خوێنمژی گەلی کورد،یانی فرۆشتنی کوردستانە،بۆ مانەوەی بنەماڵە لەدەسەڵات‌دا،هەروەها بۆ ڕازیبونی وڵاتی تورکیایە لەو بنەماڵەیەی واژۆی لەسەر گرێبەستی پەنجا ساڵە کردووە،چونکە وەک مانگی چواردە ئاشکرایە کە لەو ڕۆژەی کاربەدەستانی بەناو حکومەتی هەرێم دستیانکرد بە نەفتفرۆشتن کوردستان توشی جۆرەها قەیرانی ئابوری‌و، سیاسی‌و، کۆمەڵایەتی‌و،ئەخلاقی بویتەوە.ئایە ئەخلاقی چ مرۆڤێک ڕازی ئەبێ کورد لەبرسان کۆچ بکات‌و، لەدەریای ئیجا بخنکێ‌و،کوردستانیش خاوەنی داهاتی نەفت،غاز،گومرگی سنورەکان،فرٶکەخانەکان،وەرگرتنی باج لەهەژارەکان.ئایە شەمەزاری نییە لەگەڵ ئەو هەموو داهاتە زۆرەی کوردستان، بەناو حکومەتی هەریم نەتوانی موچەی موچەخۆران بدات،سەرەڕای ئەمەش ٢٨ ملیار دۆلاریشی قەرزکردوە.ولاتان نەفت ئەفرۆشن پارە وەردەگرن،بەڵام بەرپرسانی بەناو حکومەتی هەرێم نەفت ئەفرۆشن‌و،پارەش قەرز دەکەن.
ڕازیبونی تورکیا زۆر گرنگە بۆ مانەوەی پارتی‌و،بنەماڵەی بارزانی
گۆڤاری لڤین لە ساڵی ٢٠١١  بڵاویکردەوە،کە‌ رۆنامەنووسانی تورک سەردانی سەریڕەشیان کوردووەو،لەگەڵ مەسعود بارزانی دانیشتون‌و، بە بارزانییان ڕاگەیاندووە،کە حکومەتی تورکیا نیگەرانی هەڵسوکەوتی ئێوەیە،لە وەڵامدا،بارزانی ووتی: تورکیا بەچی لە ئێمە ڕازی دەبی،ئێمە ٣ هەزار پێشمەرگەمان بە کوشتنداوە لە پێناوی تورکیا.ئەم ڕۆژنامەنووسانە قسەی بارزانی لە ڕۆژنامەی (حریە)ی تورکیایان بڵاوکردەوە.بەڵام وادیارە تورکیا بە ڕژتنی خوێنی کورد دڵی ئاو  ناخواتەوە،ئەبێ نەفتو غازەکەش بە بۆڕی بنێرن،تا دڵو دەرونی ئاسودەبی.
بارو دۆخی ئێستا زۆر مەترسی‌دارە
بارودۆخی ئێستای کوردستان لەبارودۆخی ساڵی ٧٤ و ٧٥ی سەردەمی مەلا مستەفای بارزانی ئەچێ،بۆ؟ چونکە چونی وەفدی بەناو حکومەتی هەرێم بۆ بەغداو،بێڕێز کردنیان لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتی عێراق،بەم شێوەی لە ڕاگەیاندنەکانی عێراق‌و، جیهان‌و، هەندێک راگەیاندنی کوردیش بڵاودەکرێتەوە، بەڵگەیە لەسەرئەوەی کاربەدەستانی هەرێم هیچیان لە ژێر دەستی خۆیان دانەماوە،بەڵکو وڵاتێک،یان دوو وڵات فەرمانیان بۆ دەردەکەن،هەروەها لەساڵانی ٧٤و ٧٥ بەئاشکرا ئەفسەرەکانی ئێرانی ئەیان ووت: کوردی عێڕاقمان بە پارە بەکرێ گرتووە،بۆ ئەوەی لەجیاتی ئێمە شەڕ بکەن لەگەڵ حکومەتی عێراق،ئێستاش -ئەگەر راستبێ- لە سۆشەل میدیا بڵاوکراوەتەوە،کە تورکیای دوژمن ئەڵێ: بەرێوەبەری شیمالی عێراق بەبێ فەرمانی تورکیا ناتوانی هیچ بکات،ئنجا ئەگەر ئەوە ڕاستبێ،شتێکی زۆر مەترسی‌دارە،بەتایبەت بۆ باری ئابوری کوردستان.
عەلی فەیلی-کەسێکی نزیک لە مەسعود بارزانی یە- بە عەڕەبێکی ووت؛ ئەگەر مافمان نەدەنێ جیا ئەبینەوە،کابرای عەڕەب بەدست بەرز کردنەوە دوعای ئەکرد ،کە کورد لە عێراق جیاببیتەوە،هەروەها ووتی: ئێوە موچەی موچەخۆرانتان پێنادرێ‌و، ئەشتانەوێ جیاببنەوە.
ئەوەی زۆر سەیر بەدیئەکرێ لە وەفدی کوردی بۆ بەغدا،کاربەدەستەکانی بەناو حکومەتی هەرێم بەشداری ئەو وەفدە ناکەن،چونکە لە هەرێم سێ کەس کاربەدەستن،مەسعود بارزانی،مەسروڕ بارزانی،نێچیروان بارزانی،ئەوانیتر بەدوای بەرماودا ئەگەڕێن
محمد محمود/لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌