بۆ چی دەنگم بە جۆ بایدەن‌دا؟

وتار/ 05/12/2020 590 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بۆ چی دەنگم بە جۆ بایدەن‌دا؟

محمد ملا محمود/لەئەمریکا
ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار دەنگم بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکی ئەمریکا‌دا.من دەنگم بە جۆ بایدەنداوە،کە لەلایەن حیزبی دێموکرات دیاری کرابوو بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.دەنگدانەکەم لەبەر خۆشەویستی نەبوو،بۆ جۆ بایدەن،لەبەر ئەوەش نەبوو،کە جۆ بایدەن کەسێکی لێهاتووەو، ئەتوانی بۆ ئەمریکاو گەلی کورد بەتایبەتی‌و،جیهانیش بەگشتی کارێکی گونجاو بکات،تا جیهان لەسایەی ئەودا بحەسێتەوە.بەبێ گومان  ئەمریکا خاوەنی دەستورە،دەستورەکەش شتێکی نەگۆڕە بۆ کۆمارەیەکان‌و، دێموکراتەکان.ناڵێم سەرۆک هیچ کاریگەری نییە،بەڵام ئەوە ناگەیەنێ کە بەرپرسەکانی کورد دڵی خۆیان خۆشکردووە بەدەرچونی جۆ بایدەن لەهەڵبژاردنی ٢٠٢٠،بەچاوی خۆمان دیتمان باراک ئۆبامە سەرۆکی ئەمریکا لە‌حیزبی دیموکراتەکان سوپای ئەمریکا كێشایەوە لەعێراق‌و، گەورەترین زیانی بەباشوری کوردستان گەیاند.باراک ئۆبامە سەرۆکێکی لێهاتوو بەتوانابوو،بەڵام باووڕ ناکەم جۆ بایدەن بەم شێوەبێ،بەڵام جێگرەکەی ژنێکی زیکرەک دیارە.
ئەدی بۆ دەنگم بە‌جۆ بایدەن؟
سەبارت بە‌من یەک شت پاڵێپێوەنام دەنگ بدەم،دەنگیش بە جۆ بایدەن بدەم،ئەم شتەش ئەگەڕێتەوە بۆ خەیانەتی تەرەمپ سەبارەت بە‌رۆژئاوای کوردستان .چەکدارانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شان بەشانی سەربازەکانی ئەمریکا شەریان کردووە لەدژی داعیش،بەڵام لەدواییدا تەڕەمپ زۆر بەبێ ئابڕۆیانە ڕێگای بەسوپای تورکیای داگیرکەردا بێتە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان‌و،هەموو جۆرە تاوانێکی دەژ بەمرۆڤایەتیان ئەنجامدا.ئەوەنەک هەرمن دژی هەڵوێستی ترەمپ بم،بەڵکو ئەمریکایەکانیش سەرسەیان سورمابوو لەهەڵسوکەوتی تڕەمپ بەرانبەر بە گەلی کورد.
هۆی سەرکەوتنی جۆ بایدەنی تەمەن ٧٨ ساڵ
ئەتوانم بڵێم تەمەنی جۆ بایدەن‌و،رەنگوڕوی  گونجاو نییە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا،بەڵام تەرەمپ لەماوەی سەرۆکایەتی بەشیوەیەکی سیاسی لەگەڵ کۆچبەرانی سپانیش‌و، ولاتانی ڕۆهەڵاتی ناوەراست  نەئەجوڵایەوە،بەڵکو شیوەیەکی ڕاستگۆیانە هەڵسو کەوتی ئەکرد،ئەوەش زیانی زۆری پیگەیاند،چونکە ژمارەی سپانیش کاری گەری زۆر گەورەی هەیە لەسەر پڕۆسەی هەڵبژادن،هەروەها چەن شتێک رویدا،کەبووە هۆی توڕەبونی ڕەشپێستەکانیش،ئەوانەش هەمووی بەقازانجی دێموکراتیەکان تەواوبون.لەوانەیە بەملیۆنان کەس هەبی لەئەمریکا  زەوقی دەنگدانیان نەبی ،بەڵام ئەمجارەیان لەدژی تەڕەمپ چۆن بۆ هەڵبەژاردن.
ئەوەی ئەمن تێبگەم پێویست ناکات کورد دڵی خۆی خۆشکات بەوڵاتی ئەمریکا ،ئینجا ئەگەر دێموکڕاتیەکان لەدەسەڵات بن،یان کۆماریەکان،چونکە کەی دەرفەتی دەوڵەتیان بۆ ڕەخسا،بەشەڕی خۆکوژی،یان فرۆشتنی کوردستان تێکی ئەدەن.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌