بۆ هەمیشە گومان ئەکرێ لە مردنی بەرپرسەکانی پارتی

وتار/ 24/11/2020 665 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بۆ هەمیشە گومان ئەکرێ لە مردنی بەرپرسەکانی پارتی

محمد ملا محمود/لە ئەمەریکا
  لەدوای دەست بەکاربونی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و، نێچیروان بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و، مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێم لەساڵی ٢٠٠٥ تائێستا چەندەها بەرپرسی سەربازی وسیاسی باڵای حیزبی پارتی دێموکراتی کوردستان ،بەگوماناوی مردون،ئیتر کەسانێکیش هەن پەیتا،پەیتا شت ئەنووسنو،بڵاو ئەکەنەوە لەسۆشەڵ میدیاو ،ڕاگەیاندراوەکانی‌تر سەبارەت بەمردنی ئەندامانی پارتی دێموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی،بۆ نمونە:وەحید کۆفلی،فەرەیدون جوانڕۆیی،چەندەها کەسی‌تریش‌و، ئێستاش باس،باسی فرسەت سۆفی‌یە.
هۆی گیان لەدەستدانی فرسەتی سۆفی
گومانی تێدانییە فرسەت سۆفی توشی نەخۆشی کرۆنا ببوو،بەڵام بەدەگمەن لەو تەمەنە بەهۆی کرۆنا گیان لەدەستدان هەیە،بەڵام لەوانەیە بەخۆی کەمتەر خەم بوبێ،چونکە گەنجەکان زۆر گوێ بەم نەخۆشیە نادەن،یان لەوانەیە دکتۆرەکان کەمتەرخەمیان کردبێ ،بۆ چارەسەری فرسەت سۆفی،ڕاستە کادیرێکی پارتی بوو،پارێزگاری شاری هەولێر بوو،خاوەنی دکتۆراشبووە،بەڵام بەبۆچونی من کەسێکی کەم ئەزمونبووە،هەم لەسیاسەت،هەم لەڕاپەراندنی کاروباری پارێزگاری،هەروەها کوڕی کەسێکی هەژاری باڵەکایەتی بوو،ئینجا ئەکرێ زو بەزو زۆر گرنگی پێنەدرابێ،تا‌ کار، لەکارترازاو،ئینجا ڕەوانەی تورکیا کرا.
بۆ خەلک گومانی لە‌پارتی هەیە؟
گومان کردن لە پارتی ئەگێرەتەوە بۆ چەند هۆیەک،یەکەم پارتی حیزبێکی کۆنەو، لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەیەکی بەناوبانگ‌و، بەئەزمۆن‌دایە.مەبەستی سەرەکی ئەو بنەماڵەیە مانەوەیانە وەک سەرۆکی کوردستان،نەک باشور،بەڵکو هەر چوار پارچەی کوردستان،بۆ ئەم کارەش ناتوانن ڕەزامەندی زۆربەی گەلی کورد بەدەست بێنن.
دووەم:بنەماڵەی بارزانی لەساڵی ٢٠٠٥ بەڕەزامەندی بەرپرسە بالاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،وەک مام جەلال‌و،کوسرەت رەسول‌و، ئەوانی‌تریش،هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی باشوری کوردستانیان کۆنترۆلکردووە،بەڵام خەڵکی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ یان لە برسان ئەمرن،یان لەدەریای ئیجا ژێر ئاو ئەکەون.
سێیەم: لەسالی ٢٠٠٥ دەستیان کردووە بەفرۆشتنی نەفت بە‌تەنکەر لەڕێگای قارچاغ،تاساڵی ٢٠١٣ دەستیان کرد بەنەفت فرۆشتن بە‌بۆڕی،هەروەها ،بێئەوەی ئەندامانی پەڕلەمانیش بزانی ئەم پارەیە بۆ کویندەر ئەچێ.
چوارەم:مردنی چەندەها بەرپرسی باڵای سیاسی‌و، سەربازی پارتی لەماوەیەکی کەمدا،وەک جەوهەر نامیق،فەلەکەددین کاکەیی،فەریدون جوانرۆیی،وەحید کۆفلی،فازیل بەرواری.
پێنجەم: گومانی تێدانییە پارتیش وەک هەموو حیزبەکانی‌تری کوردستان نەیاری خۆیان هەیە،لەوانەیە ئەو نەیارانەش مێش بکەنە گامێش‌و،شتیشیان بۆ هەڵبەستن،تا لەپێش چاوی خەڵک ناشیرنیان بکەن،بەڵام ئەگەر موچەیاندابە،ڕۆژ لەدوای ڕۆژ شیرنتر ئەبون.
ئەگەر بیانەوێ خۆیان شیرن بکەن،ئەبێ پارە وونبوەکان بگێڕنەوە بۆ حکومەتی هەرێم‌و، مانگانەش موچەی موچەخۆران دابین بکەن،ئینجا ئەگەر ڕۆژانەش بەرپرسەکان توشی نەخۆشی ڕاوەستانی خوێن بێن،ئەوان زیاتر خۆیان شیرنتر ئەکەن.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌