شەڕفرۆشەکان ئەیانەوێ ژمارەی هەتیوو بێوەژنان زیاد بکەن

وتار/ 08/11/2020 499 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

شەڕفرۆشەکان ئەیانەوێ ژمارەی هەتیوو بێوەژنان زیاد بکەن

محمد ملا محمود/ لەئەمریکا

ئێستا بارودۆخی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ توشی قەیرانی ئابوری‌و، سیاسی ئەبێتەوە،ئینجا ئەگەر توشی شەڕێکی تریشی بکەنەوە،ئەوە بەیەکجاری کوردستان  وێران ئەکەن‌و، بەهەزاران بێوەژن‌و، هەتیوی تر دێتە پاڵ هەتیوەکانی شەڕی براکوژی ساڵانی نۆهەتەکانی سەدەی ڕابردوو، شەڕی داعیش‌و، شەڕی حەشدی شەعبی.ئەوانەی ئێستا زۆڕنا لێئەدەن بۆ گەڵگیرسانی شەڕ ئەوانە خەمی گەلی کوردیان نییە،بەڵکو هەر وەک پێشان خەمیان،خەمی بەرژەوەندی خۆوو،کوڕەکان‌و، بنەماڵە کەیانە.
کوردقازانجی لەشەڕ کردووە
لەساڵی ١٩٦٤  لەسەدەی رابردوو مەلایی‌و، جەلالی دەستیان کرد بەشەڕی کورد کوشتن،ئیدی  پچڕ،پچڕ شەڕی کورد کوشتن بەردەوامبووە،تاساڵی ١٩٩٨،ئیتر قازانجەکەی بەکوشتندانی کوڕانی کورد،بەبێوەژن کردنی ژنی کوردو، هەتیوکردنی منداڵەکانیان،ئابڕوبردنی گەلی کورد لە جیهاندا،بێمتمانە کردنی سیاسییەکانی کورد لەلایەن وڵاتانی زلهێزی ناتۆو ئەمریکا.
پیاو سەری لەهەڕەشەکانی پارتی دەرناچێ!
بۆ یەکەمجار نییە پارتی شەڕی لەگەڵ پەکەکە بکات،لەسەرەتای نۆهەتەکان پارتی‌و،یەکێتی‌و، تورکیا پەلاماری پەکەکەیانداو،شەڕێکی خوێنایان بەرپاکرد،بەڵام نەیانتوانی پەکەکە لەباشوری کوردستان دەرکەن،هەروەها لەنیوەندی نۆهەتەکان شەڕبووە، شەڕی پەکەکەو،یەکێتی لەگەڵ پارتیو حکومەتی تورکیا.لەم شەرەدا حکومەتی تورکیا هەموو جۆرە چەکێکی ئەمریکاو،ناتۆی بەکارهێنا،بگرە تانکەکانی سوپای تورکیا لەشەقڵاوە بەرەو هیران ئەڕۆویشتن بەجاوساغی پارتی دێموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی،بەڵام نەیانتوانی پەکەکە لەناوببن،ئەوە بەچاوی خۆتان ئەبینن ئەم تورکیا بەهێزە بە‌ئاگرو ئاسن شەڕ لە‌گەڵ پەکەکە دەکات ناتوانی لەناویبەرێ
ئەگەر شەڕ دەستی پێکرد بۆ کورد کوشتنە
حکومەتی تورکیا پیسترین دوژمنی گەلی کوردە لەهەر چوارپارچەی کوردستان،حکومەتی بەناو هەرێم ئابوری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کردوە،تورکیاش ئێستا تێنووە بەخوێنی کوردو،ئەیەوێ لەڕێگای بەکارهێنانی چەکدارەکانی پارتی لە‌دژی پەکەکە کوڕانی گەلی کورد بەکوشتن بدات،چونکە بۆ تورکیا جیاوازی نییە چەکداری پەکەکە بکوژرێ،یان چەکداری پارتی،ئینجا ئەگەر کوردەکان بە عەقل ئیش نەکەن وەک جاران بێوەژن‌و، هەتیو زۆرەکەن‌و، ماڵی کورد وێران ئەکەن.
من زیاتر خەمی چەکداری پارتی‌مە
لەبەرچەند هۆیەک زیاتر خەمی چەکداری پارتی‌مە،چونکە لەنێو چەکدارانی پارتی خزمو ناسیارمان هەیە،هەروەها چەکدارانی پارتی ئەڵێن:ئێمە لەپێناو بارزانی خۆمان بەکوشتن ئەدەین،ئەگەر بارزانی فەرمانمان پێبکات لەماوەی چەند ڕۆژێک پەکەکە لە باشوری کوردستان دەردەپەڕینین.بیرناکەنەوە چەندەها جار پارتی‌و،حکومەتی تورکیاو،بگرە یەکێتیش نەیان توانییە پەکەکە لەباشوری کوردستان دەرکەن.
ئەگەر شەڕ ڕویدا ئەوە خزمەتکردنە بە‌پڕۆژەی تورکیا بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌