ڕێكلامی (دژی براكوژیم) بونی نیە تەنها بۆ چەواشەكردنی كۆمەڵگایە!!!

وتار/ 05/11/2020 476 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

ڕێكلامی (دژی براكوژیم) لەئەرزی واقیع بونی نیە تەنها بۆ چەواشەكردنی كۆمەڵگایە!!!

د.ادریس كاریتانی
بەداخەوە لەئێستادا موتمانە بەتەواوی لەگوتاری سیاسی لەلایەن سەركردایەتی سیاسی كوردی و بەشێك لەحیزبە سیاسیەكان لەدەست دراوە، ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت تەنها ڕێكلامەو هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدا نیە، هەر یەك لەم حیزبانەی ئێستا كەوتونەتە ململانێ‌ یەكتر و زەنكی مەترسی شەڕی كورد بەكورد لێدەدەن، دەسەڵاتی یەكتریان هەبێ‌ یەكتری بەتەواوی ڕەش دەكەنەوە ، بەڵگەشمان لەسەر ئەم بابەتە تەنها قسە فڕێدان نیە بەڵكو :
1- میژوی 29 ساڵی شەڕی نێوانیان شاهیدی زیندون.
2- ڕاكێشانی هێزی بێگانە بۆ سەر یەكتر بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە و ناتوانن نكۆڵی لێ‌ بكەن.
3- هەر كات دەسەڵاتیان لەشوێنێك بو بێ‌ لایەنگرانی حیزبەكەی بەرامبەریان شار بەدەر كردوە.
4- لەشەرێ‌ نێوان یەكتر بینیمان گەڕەكی تەواو هەبو لەشارەكان، ناو نرابو ئاوارەكانی فڵانە شارو حیزب، هەڵاتوی ژێر دەستی حیزبی كوردی بون.
5- پیلان و یەكتر ناشرین كردن و ژێر بەژێر و پاشقوڵ لێككرتن لەلای بێگانەو وڵاتانی ئیقلیمی و دەولی و سەرۆكەكانی جیهانی.
6- ئەسیر گوشتن و تاڵانكردنی ماڵی یەكتر .
7- سوتاندنی نوسینگەو بارەگای یەكتر بەدەیان جار.
لەگەڵ دەیان بەڵگەی تر نامەوێ‌ ئەم بابەتە پڕ ئێش و ئازارە هەڵدەمەوە، ئەمەشم تەنها بۆ ئەوە نوسی تا:
1- لەئێستادا فەتوای حەڕامكردنی كورد بەكورد زەرورەتێكی گرنك و پێویستە، مامۆستایای ئایینی پێی هەڵسن تاكەس جورئەت نەكات بەشداری بكات لەم تاوانە.
2- چیتر بەقسەی ئەم دەسەڵاتە فریو نەخۆین و موتمانەیان پێ‌ نەكەین.
3- میللەت تاوانبار نیە لەشەڕی كورد بەكورد تەنها سەركردەكان هۆكاری سەرەكین.
4- شەڕی كورد بەكورد كارەساتەكی ئایینی و نەتەوەیی و میژویی و خیانەتیكی نیشتیمانی گەورەیە، نابێ‌ بەیەك وشەش هەوڵی هەڵگیرساندنی بدەی.
5- ئەوەی وەك ڕێكلام دەگوزەرێ‌ زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی لەژێرەوە هەیە، زۆری سەفەقاتی سیاسی و بازرگانیە بۆ بەرپرسەكان و سوتەمەنیەكەشی تەنها خەڵكە.

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌