یەکێتی دوای مام...لەدەستێکی نائەمیندا!

وتار/ 03/11/2020 873 جار بینراوە

كارزان شوشكه‌یی

یەکێتی دوای مام...لەدەستێکی نائەمیندا!

کارزان شوشکەیی
کەس گومانی لە خەبات و کارێزمایی سەرۆک مام جلال نیە بەدۆست ودوژمنەوە گەواهیدەری ئەو راستیەن....قسە و فۆکەسی ئێمە لەسەر سەردەمی دوای مامە، بەدیاریکراوی سەردەمی مۆدێلە تازەکەی یەکێتیە کە هاوسەرۆکییە و بەبڕوای من تا ئەم دەقەیە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و نەیتوانیوە ببێتە بەدیلێکی باش بۆ دوای ژیانئاوایی مام.
هاوسەرۆکان رۆڵیان هەبوە لە خولقاندنی هەندێک لە قەیران و کێشەکانی ئێستای هەرێم و فۆکەسیان زیاتر لەسەر پێگە و سەپاندنی دەسەڵات بوە لە دەرەوە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی
بۆ ئەم مەبەستەش تاڕادەیەکی باش کوردستانیان بە نیمچە فەرمی رادەستی بارزانیەکان کردوە و خەمی گەورەیان پۆستی سەرۆک کۆماری بوو بەدەستیان هێنا و چونەوە ناو دۆخی سڕبوون و تیمەکەیان لە حکومەتیش تەنیا تەشریفاتیە و پڕکردنەوەی پۆستەکان بوە!.
یەکێتی لە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم تەنیا سەرۆکایەتی پەرلەمانی بەدەستە و لەویش بەدانانی کەسی ناگونجاو بۆ ئەو پلەیە زۆرێک لە چاودێرانی دۆخی سیاسی هەرێم بە سێبەری دەسەڵاتی پارتی ناوزەندی دەکەن و  ئەدا و کاری پەرلەمانیان تەواو ئیفلیج و بێ دەسەڵات کردوە و تاکە کێشەیان گۆرینی وشەکانە بوو بە نمونەی (بەروار بوو بە رێکەوت)!!

گەورەترین شکستی هاوسەرۆکان نەیان توانی کەسێک وەک پارێزگاری کەرکوکی قودس دیاری بکەن و فێڵیان  لێکرا لەلایەن پارتیەوە و بەوەی مەرجی سەرەکیان چونە ناو حکومەتەکەی پارتی دانانی پارێزگاری نوێ بوو، پارتی لەوەشدا گۆڵی خۆی کرد.
روداوی زینێ  وەرتێ نمونەیەکی تری شکستی هاوسەرۆکانە و نامەوێ لێرەدا بەوردی بچمە ناو بابەتەکەوە، دواین تاقیکردنەوەی هاوسەرۆکان دەسکاری موچەی و بژێوی خەڵک بوو خۆشبەختانە هاوسەرۆک ڕایگەیاند لێبڕینی موچە کەمن ناوم ناوە لێدزین بۆ یەک مانگە و قبوڵی ناکەین، لەسەر ئەو خەیاڵەش بوو ئومێدی خەڵک بە هاوسەرۆک و یەکێتی گەیشتە لوتکە بەوەی ئەو سەرکردایەتیە نوێیە لەگەل خەم و ئازارەکانی میللەت دایەو خوێنی زەرد و پاشکۆیی سەردەمی بەسەرچوو بەڵام دەکرێ بلێین بەداخەوە نەک قبوڵ کرا بەڵکو موچەی پێنچ مانگی تریان بەخڕی قوت دا و نقەیان لێوەنەهات!

یەکێتی داینەمۆ و چرای ئازادی و دەستگری میللەتە بوە لە بارودۆخە سەخت و قورسەکاندا و بگرە دروستبونی یەکێتی لەپێناو ئەو مەبەستەدا بوو، بەڵام دوای سەرۆک مام جلال وردە وردە کارێزمایی و تروسکەی ئومێدمان کز دەبێت و ئەوانیش توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارەتیەکی وا گەورەیان نیە ومۆدێلی هاوسەرۆکیش بۆ ئێستای کوردستان بەرەو شکستێکی چاوەروانکراو دەچێت بەوەی ناوەندی بڕیار لەناو یەکێتیدا وونە.

نوێترین نوسینەکانی كارزان شوشكه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌