نشتیمانی دایک
وتار/
25/12/2018
1921 جار بینراوە
كارزان شوشكهیی
نشتیمانی دایک
كارزان شوشكهیی
هەموان بێ دایک هەتیو و ماڵ وێرانین، چ بگا بەوەی منداڵێکی
ساوا بین! پەپولە ئاسا ئەوان فرین و دایکیان بۆماوەیەکی کاتی بەجێی هێشتن بەڵام ئەوە
قەدەری خوا بوو تەنیا بۆ وتنی ڕاستیەکان بوو، ئەگینا گەر خاتوو سێوەی جەرگ سوتاو
قسەی نەکردبا کێ دەیتوانێ بلێ مرۆڤێک هەیە
بە دەستی خۆی ئاگری بەرداوەتە سێ منداڵی فریشتە ئاسا و ژنێکی پەری !!
ئەمرۆ لە دوای هەڵاتنی خۆری بەیان منداڵەکان هاتنەوە لای
دایکیان و دەستەکانیان گرتبوو ئەوان بێ نازی دایک چیتر نەژیان، بێ لایە لایە و بێ
باوەشی گەرمی دایکیان ئۆقرەیان لێ بڕا بوو!
چیرۆکی ئێوە لە هیچ کام لە چیرۆکەکانی تری ژیان ناچێت، ویستی
خواش وابوو نەی دەیویست لە دونیاکەی تریش لەیەکیان بکات زیاتر، روحی پاکی گەیشتەوە
ئاسمان و بە منداڵەکانی شادبۆوە، دلنیام ئێستا ئەوان داویانە لە قاقای پێکەنین و
ئازاری سوتاوی دایکیان بیر بردۆتەوە ئاخر مەگەر بینینی رۆڵەکانت ئاسودەت ناکات؟!
بەلێ..دایک نیشتیمانە هەموان بێ نیشتیمانی خاک دەتوانین
بژین بەڵام بێ نیشتیمانی دایک بە ناتەواوی دەژین!
هەزاران سڵاو لە روحی پاکی جگەر گۆشەکان و دایکیان ، بەهیواین
یاسا سەروەر بێت و سزای توند وەربگرێت بۆ ئەوەی ببێتە پەند.
نوێترین نوسینەکانی كارزان شوشكهیی
-
كارزان شوشكهیی
03/11/2020
-
كارزان شوشكهیی
14/07/2019
-
كارزان شوشكهیی
25/12/2018
-
كارزان شوشكهیی
01/10/2018
-
كارزان شوشكهیی
26/09/2018
-
كارزان شوشكهیی
23/09/2018