قوبادی مام ..لە لوتکەی سیاسەتدا
وتار/
01/10/2018
854 جار بینراوە
كارزان شوشكهیی
قوبادی
مام ..لە لوتکەی سیاسەتدا
كارزان
شوشكهیی
قوباد
جلال حسامەددین، ناسراو بە قوباد تاڵەبانی، کوڕی سەرکردە و ڕابەر و سمبولی نەتەوەیی
کورد و مامی گەورەمان جلال تاڵەبانیە.
قوبادی
مام لە دایکبووی ٢١ی تەمووزی ساڵی ١٩٧٧ز. لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا چاوی بەدونیا
هەڵێناوە، لەناو کادیران و لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە مامی بچوک یاخود
قوبادی مام ناسراوە و بەجێگرەوەی مامی گەورەمان دادەنرێت.
لەئێستادا
سەرۆکایەتی لیستی شەهیدان لیستی ١٠٥ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات بۆهەڵبژاردنەکانی
پەرلەمانی کوردستان، بزوێنەر و خەبات گێڕێکی بەرچاوی کایەیی سیاسەت و حکومڕانێکی لێهاتوی
کوردستان و ناوچەکەیە و بە لێهاتویی و کارێزمایی خۆی توانیویەتی چەندان ئەرک و پەرپرسیارەتی
گەورە وەربگرێت و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوە لەپێشخستنی
کەرتی گشتی و تایبەت، بەتایبەتی کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی، جێگاو پەنجەی
قوبادی مام بەڕونی هەستی پێدەکرێت.
بەداکۆکیکاری
چینی زوڵم و ستەم ناسراوە و هەردەم هیوا بەخش بوە بۆ یەکێتیەکان و لای دۆست و
دوژمن سەرکردە و سیاسەت مەدارێکی بەتوانایە و ئەندازیاری ئاوەدانی و خزمەتە و ڕۆڵێکی
ئیجابی هەبوە لە ئاشتی و یەکگرتویی ناوماڵی کورد و پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتیەکان،
ئەمڕۆ بۆتە هیوا و ئومێدی هەزاران گەنج و پیر و لایانگرانی، هەزاران رۆڵەی ئەم خاکە
پەیمانی ئەمەک و وەفاداری بۆ مامی گەورەمان و قوبادی مام و لیستەکەی ١٠٥ی شەهیدان
دوپات دەکەنەوە.
قوبادی
مام بە کار و چالاکیەکانی ئەمڕۆی لە لوتکەی سیاسەتدایە و کارێزماو سەرکردەیەکی خاکی
و میانڕەوی ناوگۆڕەپانی سیاسەتە.
سەرکەوتن
بۆ لیستی ١٠٥ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لیستی شەهیدان و لیستی ئاوەدانی و خزمەتە،
وەک مامی گەورەمان هەموو جار دەیوت: "سەرکەوتن تا نەسرەوتن"
بەڵی
بۆ لیستی ١٠٥ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و درود بۆ گیانی مامی کوردان و سڵاو لەگیانی
پاکی شەهیدان.
نوێترین نوسینەکانی كارزان شوشكهیی
-
كارزان شوشكهیی
03/11/2020
-
كارزان شوشكهیی
14/07/2019
-
كارزان شوشكهیی
25/12/2018
-
كارزان شوشكهیی
01/10/2018
-
كارزان شوشكهیی
26/09/2018
-
كارزان شوشكهیی
23/09/2018