ماڵی وەفایی بێ وەفا بوو!!

وتار/ 14/07/2019 939 جار بینراوە

كارزان شوشكه‌یی

ماڵی وەفایی بێ وەفا بوو!!

كارزان شوشكه‌یی
پیرباڵ مرۆڤێکی شەکەت و ماندوو، مرۆڤێک زۆرێک پێیان وایە بلیمەت و فەیلەسوفە، زۆریکیش بە شێت و سەرلێشێواوی دەزانن، گەر ئاورێک لە مێژووی ئەم کابرایە بدەینەوە بێشک خستنە پاڵی وشەی شێت بوون بۆ ئەم پیاوە مەزنە کەم بونەوەی ئاستی رۆشنبیری خودی هەڵگرانی ئەم بۆچونەیە، لەبەرئەوەی فەرهاد پیرباڵ کەسێکی کامڵ و خاوەن مێژویەکی پرشنگدارە.
ژیانی پیرباڵ دەکرێت بە دوو بەش، بەشێکی گەر بە پیاوە بلیمەیەکە بناسرێت ناهەقی نابێت و خاوەن چەندین کتێب و نوسینە، بەشێکی کۆتایی ژیانی بەهۆی چەندین روداو کەمن وای دەبینم پیرباڵ لەلایەن دەسەڵاتەوە پیر کرا و جۆرێک لە سزای دەرونی توانین رێڕەوی ئەم پیاوە بگۆرن و خەلک بە شێت سەیری بکات!
لەسەرو بەندی سوتانی کتێبخانەی ماڵی وەفایی لەلایەن پیرباڵەوە، هەڵمەتێکی ناشیرین کردنی ئەم پیاوە دەستی پێکردوە و بە بیانوی خۆشەویستی بۆ کتێب چی وشەی نەشیاوە بەکاریان هێناوە، کەس گومانی لەوە نیە فەوتانی یەک کتێب ناخی هەموو کەسێکی خاوەن ئاقل دەهەژێنێت، بەڵام بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هەموان قسە لەسەر ئەنجام دەکەن و هۆکار و پاڵنەرەکانی پشت روداوەکان بەگشتی و بەتایبەت ئەم روداوە لەبیر دەکەن و بۆیان گرنگ نیە!

لە سایەیی ئەم سیستەمە کام چین و توێژە هەیە غەدری لێ نەکرا بێت؟! حاڵی نوسەر و وەرگێرەکانیش بەدەر نیە لە ستەم و تاوان دەرهەق پێیان.
فەرهاد لە ئەکاونتی خۆی هۆکاری ئەم کارەی گەراندەوە بۆ ستەمێک لە مافی کۆپی رایتی کتێبەکانی چونکە نوسەر هەتا کتێبێک دێنێتە دونیا هەزار جار خۆی دەمرێت، وا بیریان کردۆتەوە کە پیربال شێتە و بەدلی خۆیان دەتوانن کتێبەکانی چاپ بکەنەوە و ناتوانێت شکات بکات لێیان چونکە ئەم تاکە کوردە کە تەواو لەبێ لایەنی دادگا بێ ئەمەل بوە!.
لەگەڵ هەموو ئەمانەش سوتانی کتێب ئاماژەیەکی ترسناکە و بۆ دوبارە نەبونەوەی ئەم روداوانە هەقە لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکرێت و خاوەن هەق بگات بە هەقەکەی خۆی و چیتر نوسەر و وەرگێرەکانمان لە خەمی دزین و کۆپی رایتی بەرهەمەکانیان نەبن تاوەکو بتوانن بەرهەمێکی بە چەشنی بەرهەمەکانی نوسەرە ناودارەکانی جیهان پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکەن.

نوێترین نوسینەکانی كارزان شوشكه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌