پیسبونی ژینگە..مەترسییەکی بێدەنگە!

وتار/ 26/09/2018 2801 جار بینراوە

كارزان شوشكه‌یی

پیسبونی ژینگە..مەترسییەکی بێدەنگە!
كارزان شوشكه‌یی
یەکێک لە مەترسییە باوەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆی مرۆڤایەتی پیسبونی ژینگەو لە ناوچونی دارودرەخت و تێکچونی بەرگە هەوایی گۆیی زەوییە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی زانستی نێودەوڵەتی (لانسێت) کە گۆڤارێکی بەریتانییە، ساڵانە لەسەرانسەری جیهاندا ملیۆنان کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبونی ژینگە گیان لەدەست دەدەن،ئەم ڕێژەیەش ساڵانە ڕوو لەزیاد بونە،بەجۆرێک مردن بەهۆکارەکانی پیسبونی ژینگە زیاترە لە مردن بەهۆکارەکانی وەک(تیرۆر، ڕوداوی سروشتی، ڕوداوی هاتوچۆ، هتد..) ئەمەش بەڵگەی بونی مەترسییەکی بێدەنگە لەسەر ئایندە و پاشەڕۆژی مرۆڤایەتی.
پیسبونی ژینگەش بەهەرچوار جۆرەکانییەوە کە بریتین لە(پیسبونی خاک-پیسبونی ئاو-پیسبونی هەوا-پیسبونی دەنگ) هۆکارێکی سەرەکین بۆزۆرێک لە نەخۆشییە دیارەکانی وەک(شێرپەنجە، جەڵتەی دڵ، هەوکردنی سییەکان، سکچون، هتد..).
لەنێوان جۆرەکانی پیسبونی ژینگەش، پیسبونی هەوا بە بەربڵاوترین جۆری دادەنرێت، بەجۆرێک بەپێی هەمان سەرچاوەی گۆڤاری لانسێتی بەریتانی تەنها لەساڵی ٢٠١٥ز.دا  ٩ملیۆن کەس بەهۆی پیسبونی ژینگەوە گیانیان لەدەست داوە، پشکی شێری ئەم قوربانیانەش بەر پیسبونی هەوا کەوتوە بە ڕێژەی ٦,٥ ملیۆن کەس بوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی پیسبونی ژینگەوە ساڵانە ١,٧ ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنچ ساڵ دەبنە قوربانی، کە لەکۆیی مردنی هەر پێنچ منداڵی خوار تەمەن پێنچ ساڵ، یەکێکیان بەهۆی پیسبونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدات!.
ڕێژەی قوربانیانی پیسبونی ژینگە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە و زیاتر وڵاتە هەژار و مام ناوەندەکان دەگرێتەوە بۆ نمونە وڵاتێکی وەک هیندستان پلەی یەکەمی گرتوە لە قوربانییەکان بە ڕێژەی ٣,٥ ملیۆن کەس ساڵانە و وڵاتی چینیش بەپلەی دوەم دێت بەرێژەی  ١,٨ملیۆن کەس.

تا ئێستاش نزیکەی ٥٠% درەختەکانی ئەمازۆن بڕدراونەتەوە بۆمەبەستی پیشەسازی ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە بۆ پیسبونی ژینگە و گەرم بونی گۆیی زەوی، گرنگی نەدان بە چاندنی نەمام و بەکارهێنانی ماددە کیمیایەکان و پلاستیک و هۆکارێکی سەرەکی بۆ پیسبونی ژینگەن!

خۆت هەڵیبژێرە ئایندەی خۆمان و نەوەکانمان لەدەستی تۆدایە..پاراستنی ژینگە سەرچاوەیی ژیانە.

نوێترین نوسینەکانی كارزان شوشكه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌