سەركردایەتی كورد پشت لەمیللەت و ڕو لە دەوڵەتانی بێگانە. فەڕەنسا بەنمونە

وتار/ 01/11/2020 507 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

سەركردایەتی كورد پشت لەمیللەت و ڕو لە دەوڵەتانی بێگانە. فەڕەنسا بەنمونە

د.ئیدریس كاریتانی
مێژوی شۆڕشی رزگاری خوازی كورد پڕە لەكارەساتی چەرگ بڕ لەسەر دەستی وڵاتە زلهێزەكان وەك: روخانی كۆماری مەهاباد 1946 و شۆرشی ئەیلولی 1974 و كۆڕەوی 1991 و، شكستی  31كی ئاپی 1996و پشتێكردنی ئەمریكا لەڕۆژئاوا 2018 و پوچەڵكردنەوەی ڕیفراندۆمی 2016 و 16ی ئۆكتۆبەر، هەمو ئەوانە بەپلان و دەستی وڵاتە زلهێزەكانی وەك ئەمریكاو ڕوسیاو فەرەنساو بەریتانیاو ...هتد ڕویانداوە، لەپاداشتی ئەم چاكانە كەشۆڕشی كوردیان ڕوخاندوە سەركردایەتی سیاسی كورد پشتیان دەگرێ‌ ، لەولاشەوە دژی میللەتەكەی خۆی ڕادەوەستێ‌، چونكە خەڵكی كوردستان لەسەری شەهید بوە، قوربانی داوە، دێیەكانیان بەسەر داڕوخاوە، ئەنفاڵكراون و دەربەدەر كراوە، بابەتێكی تری گرنگ ئەوەیە ئەم وڵاتانە لەناویاندا وڵاتی فەرەنسا دۆستی میللەتی كورد نین، بەڵكو دۆستی حوكام و دەسەڵاتدارە ئیستبدادیەكانن لەناوچەكە، واتە لەگەڵ میللەتی چەوساوە نین،  بەنمونە فەرەنسا:
1- فەرەنساو بەریتانیا دارێژەری سەرەكی ڕێكەوتنامەی سایكس بیكۆی ساڵی 1916 بون بوە هۆكاری دابەشكردنی كورستان بۆ چوار پارچە.
2- فەرەنسا ڕۆلی سەرەكی بینی لەگوژاندنەوەی شۆڕشی شێخ سعیدی پیران لەساڵی 1925.
3- فەڕەنسا مەفاعیلی نەوەوی بۆ عیراق دانا لەساڵی 1981 خۆ دەزانن حیزبی بەعس حاكمی عیراق بو كوردی ئەنفال كرد.
4- بەسەدان ڕاوێژكاری فەرەنسی لەخزمەت صدام حسین دا بون بۆ درێژە پێدانی شەری 8 ساڵەی عیراق.
5- زۆربەی فڕۆكە پێشكەوتوەكانی حكومەتی بەعسی فەرەنسی بون پێی لەكورد دەدرا.
6- دانیشتی 31ی ئاب ساڵی 1996 و هاتنەوەی بۆ كوردستان ڕێككەوتن و دانیشتنەكە لەفەڕەنسا كرا.
7- فەرەنسا پشتكیری عەبادی كرد لە16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی %51ی خاكی كوردستان.
خۆ ئەگەر پلانەكانی ئەمرێكا بژمێرین هەر لەژمار نایەت لەدژی كورد، ئێستا سەركردایەتی كورد دژی دین و رەمزی ئەم گەلە وەستاوەتەوە، پشتگیری فەرەنسا دەكات بۆ كاریكاتیر، وادەزانێ‌ بەم كارە لای فەرنسا شیرن دەبن، نازانی وڵاتانی زلهێزیش سەركردەكانی ئێمە دەناسن، خاوەن مەبدئی نیشتیمانی نین، بەڵكو خاوەن بەرژەوەندی كەسی و حیزبین.(هەر سەركردەیەك دژی میللەتی خۆی بێت كۆتایی بەلەناو چونی خۆی دێت بەدەستی پشتگیرە بیانیەكان)

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌