بێڕێزی کردن بەڕانبەر بە ئاڵای کوردستان قابیلی قبول نییە،ئەدی چییە؟

وتار/ 21/10/2020 606 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بێڕێزی کردن بەڕانبەر بە ئاڵای کوردستان قابیلی قبول نییە،ئەدی چییە؟

 
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەددامی گوڕبەگۆڕ لەساڵی ٢٠٠٣و، بونی مام جەڵال بەسەرۆک کوماری عێڕاق‌و، درستبونی بەناو هەرێمی کوردستان‌و، بونی مەسعود بارزانی بە سەرۆکی هەڕێم و، سەردانی مەسعود بارزانی بۆ وڵاتی ئەمریکاو،دیداری بارزانی لە گەڵ بەهێزترین سەرۆکی وڵاتانی جیهان(بوشی کوڕو،ئۆبامە)،ئیتر ناوە،ناوە بەرپرسەکانی هەرێم،بەتایبەتی بەرپرسەکانی پارتی بارزانی هەڕەشە لە زۆر وڵاتانی جیهان ئەکەن،بۆ نمونە: سەرۆ قادر هەڕەشەی لە وڵاتی تورکیاو،ئیران ئەکرد ،ئەگەر بێتو هیچ کردەوەیەکیان هەبێ پێچەوانەی پلانی بارزانی،ئەیووت: تورکیا بچوک ئەکەینەوەو،توڕی ئەدەن بۆ ئەنادۆڵو، ئیرانیش توڕ ئەدەن بۆ خۆراسان،هەڵبەت هیچ ئەرزشیان بۆ عێڕاق دانانە،هەروەها هەڕەشەکانی مەسعود بارزانی‌و، هێمن هەورامی‌،و ئارسینی نایێنە هەژمار،بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ قەت  گوێم لەبارزانی نەبوە هەڕەشە لەوڵاتانی جیهان بکات بەڵکو زۆربەی هەرەشەکانی بۆ حکومەتی عێراق بوون ،بەتایبەت لەکاتی گەرانەوەی لە ئەردون لەسەردەمی مالیکی هەڕەشەی زۆر گەورەی ئەکرد،کەدڵخۆشکەربوو بۆ گەلی کورد،بەڵام لەدواییدا بەجۆرێکی‌تر دەرچوو.
هەندەکجار کەسی نابەرپرسیش هەڕەشە ئەکات!
زۆر جار بەرپرسە بچوکانیش هەرەشە ئەکەن،نەک هەر لەیەکێتی و،پارتی بگرە لەحیزبە بچوکەکانیش هەڕەشە لە حکومەتی عێڕاق ئەکرێ،بۆ نمونە: لەدوای پەلاماردانی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداو،سوتاندنی بارەگاو،بێڕێزی کردن بە ئاڵای کوردستان و، ئاڵای پارتی،هەر ئەتبینی بەرپرس ئەڵێ: بێڕیزی کردن بەئاڵای کوردستان قابیلی قبول نییە،باشە ئەو بەرپرسە بچوکۆکانە نزانن نەک بەغدا،بگرە لە کەرکوک،لە مەخمور،خانەقین، شەنگال دەسەڵاتیان نییە،ئینجا لە بەغدای پایەتەختی عێڕاقێکی شیعەی سەر بەئیران،چیان پێئەکرێ‌و،چیان لەدەستدێ.نیوەی کوردستان داگیر کرا ،نەویران باسی بکەن،ئێستا لەسەر پەڕۆکێک قابیلی قبول نییە.
هەورامی بکەنە زمانی هەڕشە
بەرپرسەکانی حیزبی کوردی پێویستە بە زاراوەیەک هەڕەشە بکەن حکومەتەکانی دەورو بەری باشوری کوردستان تێنەگەن،بۆ نمونە:
 ووشیار زێباری بۆ بە زمانی عەڕەبی هەڕەشە لە (الحشد الوحشی)،ئەکات،ئەگەر بەهەورامی هەڕەشەی کردبا،ئەو وەحشیانە تێناگەیشتن‌و، هێڕشێش ناکرایە سەر بارەگای پارتی.
ئەبێ بەرپرسەکانی یەکێتی‌و،پارتی بزانن عێڕاق،عێڕاقی ٢٠٠٣ نییە،هەروەها ئەبێ بزانن  ئەوان تائیستا هیچیان بۆ گەلی کورد نەکردوە،بەڵکو هەموی بۆ بەرژەوەندی بەرپرسەکانی حیزبە.
محمد ملا محمود/لەئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌