مام جەلال بە مردنی خۆی مرد،یان کوشتیان؟

وتار/ 07/10/2020 1992 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

مام جەلال بە مردنی خۆی مرد،یان کوشتیان؟

 
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەددامی خوێنمژو،هەڵوەشانەی سوپای عێراق‌و، هەموو دامودەزگایەکانی حکومەتی عێراق،لەڕێگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،بۆشایەکی گەورە لە عێڕاق پەەیدابوو،بەڵام لە کوردستان بەهۆی هەبونی پێشمەرگەی یەکێتی و،پارتی بۆشایی دروست نەبوو،ئیتر پێشمەرگە توانیان بچنە شارەکانی وەک کەرکوک،مەخمور،خانەقین، شەنگاڵ.
دروستبونەوەی حکومەتی عێڕاق لەساڵی ٢٠٠٥
کورد ڕۆڵێکی باڵایان هەبوو لەدروستبونەوەی حکومەتی عێڕاق،و دانانی دەستور بۆ حکومەت‌،و بونی مام جەلال بەسەرۆک کۆمارو، هاتنی پارە لەبەغدا بەلێشاو بۆ هەولێرو،لاوازبونی حکومەتی عێڕاق بەهۆی کێشەی شیعەو، سوننەو، سەرهەڵدانی بزوتنەوەی (قاعدة)کەشوهەوایەکی دروستکرد ببیتە هۆی غروربونی بەرپرسە هێزە کوردی‌یەکان.بیرکردنەوەی بەرپرسەکان وابوو،کەجارێکی تر حکومەتی عێڕاق ناتوانی سوپا لەدژی کورد بەکاربێنێ،چونکە ئەستەمە جارێکی‌تر شیعەو سوننە پێکەوە ڕێکبکەون لەدژی کورد،بەڵام زۆری نەبرد (قاعدة) توشی شکەستهات لە عێڕاق‌و، ئەمریکاش هێزی خۆی کشاندەوەو،ئیتر هێزیکی سوپای عێراقیان لە کەرکوک جێگر کردو،لەگەڵ پێشمەرگە بەرانبەر یەکدی ڕاوەستان.مەترسی‌یەکی گەورە هەبوو پێکدادان دروست‌بی لەنێوان هێزی دیجلەو پێشمەرگە،ئیتر داوا لە مام جەلال کرا چارەسەرێک بدۆزیتەوە بۆ ئەم کێشەیە.
مام جەلال‌و چارەسەری کێشەی هێزی دیجلە
مام جەڵال بەسەردان هاتەوە کوردستان‌،و کێشەی هێزی دیجلەو پێشمەرگەی لە کەرکوک لەگەڵ باسکرا،ئەویش رەزامەندی نیشاندا،کە بگەڕێتەوە بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی- سەرکردەی گشتی هێزە عێڕاقیەکان- باس بکات،بەڵام کاتێ لە گەڵ نوری مالیکی دانیشت‌،و پرسیاری چارەسەری کێشەی دیجلەو پێشمەگەی لێکرد،بەدەنگێکی بەرزو بێڕەووشتانە   وەڵامی مام جەلال داوە،ئیتر مام جەلال توشی شۆکهات‌،چونکە پلەی مام جەلال لە حکومەتی عێڕاق ناوێکی گەورەی هەبوو،بەڵام بەناوەرۆک پلەی مالیکی زۆر لە پلەی مام جەلال گەورەتر بوو،ئیتر ناحەقی نەبوو کەتوشی جەلتەی مێشک بێت. لە بەرواری  ١٨- ١٢ ٢٠١٢ توشی جەلتەی مێشک هات‌،و ڕەوانەی (مدینة الطب) کرا لەشاری بەغدا ،ئیتر لە بەرواری  ٢٠-١٢- ڕەوانەی وڵاتی ئەلمانیا کراو،تا لە ڕۆژی ٣- ١٠-٢٠١٧ کۆتایی بەژیانی هات.
بەگوێرەی یاسا مردنی مام جەلال بەکوشتن هەژمار دەکرێ،بەڵام کە سکاڵایان تۆمار نەکرد لەدژی نوری مالیکی ،ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوەی کەسوکاری مام جەلال،وحیزبەکەی. هەڵبەت نابی ئەوەشمان لەبیربچێ،کە‌ شاهید ماوون،و مام جەلالیان دیتیە پێش ئەوەی لەگەڵ مالیکی دابنیشی،کە باری تەندروستی جێگیربووە،بەڵام لەدوای دانیشتنەکە باری تەندروستی تێکچوبوو.
محمد ملا محمود/لەئەمریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌