یەک لەهۆیەکانی ڕفڕاندۆم هاتنی بارزانی‌ بوو بۆ ئەمریکا

وتار/ 28/09/2020 648 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

یەک لەهۆیەکانی ڕفڕاندۆم هاتنی بارزانی‌ بوو بۆ ئەمریکا

محمد ملا محمود/لەئەمریکا
گومانی تێدانییە زۆر شت هەبوو کە پاڵ بە مەسعود بارزانی وەنێ بۆ ئەوەی باسی ڕفڕاندۆم بکات لە دژی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی،بەڵام بەبیرو بۆچونی من هاتنی مەسعود بارزانی بۆ وڵاتی ئەمریکا و،ڕیزگرتنی بەرپرسانی وڵاتی ئەمریکا بۆ بارزانی،کاریگەری زۆر گەورەی لەسەر بارزانی‌و،هەموو ئەو کەسانەی لەگەڵ مەسعود بارزانی دابون ،هەروەها لەسەر ڕەوەندی کوردیش لەئەمریکا هەبوو،چونکە ڕێزێکی زۆری لێگرا.
لەبەرواری ٩/٥/٢٠١٥ بارزانی هاتە ئەمریکا
وابزانم بارزانی دووەم جاری بوو بێتە ئەمریکا لەدوای  بونی  بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.هەڵبەت لەسەردەمی سەرۆک بۆشیش بارزانی هاتە ئەمریکاو، چاوی کەوت بە سەرۆک بۆش،بەڵام لەسەردەمی سەرۆک ئۆبامە سەردانەکەی بارزانی جیاوازبوو،چونکە لەدوای سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر پەلامارەکانی ڕێخراوی داعیش،لەڕێگای یارمەتی وڵاتی ئەمریکا بە بەشداری فڕۆکەکانی ئێف ١٦ لە شەڕی داعیش.هەڵبەت بارزانی لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٥ بەشێوەیەکی فەرمی چاوی کەوت بەسەرۆکی ئەمریکاو، زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی ئەەم وڵاتە،ئیتر بارزانی زۆر دڵخۆش بوو،لەو سەردانە،هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داوا بکات کۆڕێک ببەستێ بۆ ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا،ئیتر خەڵکێکی زۆر ڕویان لە واشنتۆن دی‌سی کرد بۆ بەشداریکردن لەم کۆڕە،منیش بەشداری ئەم کۆڕەم کرد.
هاتنی بارزانی بۆ ئەمریکا وەک سەرۆکی وڵاتێک تەماشا کرا
لە پێش ٢٠٠٣ هیچ بەرپرسێکی کوردی نەیتوانیوە بگاتە کۆشکی سپی،بەڵکو بەرپرسەکان خوازیاری ئەوەبون چاویان بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  بکەوێ،ئەگەر چوبانە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرپرسە سادەکانی  وەزاڕەتیان ئەدیت،نەک وەزیر،ئیتر لەم سەردانەی بارزانی بۆ کۆشکی سپی شتێکی دەگمەن‌بوو،بەڵام بارزانی لەساڵی ٢٠١٧ کە پەنجەی بەرزکردەوەو،گوتی: من ئەوەنە حیساب بۆ کەس ناکەم،هەڵبەت قسەکانی زێتر ئەمریکای ئەگرتەوە،چونکە وڵاتی ئەمریکا ئەو کات لە‌هەموو وڵاتانی جیهان زیاتر گرنگی بە کوردستان ئەدا.ئەگەر لەبەر ئەمریکا نەبوایە چەند کاتژمێرێک مابوو بۆ ئەوەی داعیش شاری هەولێر کۆنتڕۆڵ بکات،بەڵام  بەهەموو هێزێک داکۆکی لەهەولێر کرد،هەروەها لە ٢٠١٧ لەپێش رفڕادندۆم وەزێری دەرەوەی ئەمریکا نامەیەکی مێژوویی بۆ مەسعود نارد ،بەڵام مەسعود گوتی: من حیساب بۆ کەس ناکەم.ئەو حیساب نەکردنە سەدان پەنجای خاکی کوردستانمان لەدەستدا،هەروەها فڕۆکەخانەو، سنورەکانیشمان داخران.
ئەوەی ڕاستی‌بێ هۆیەکان زۆربون کەپاڵیان بەرزانی وەنا بۆ ئەوەی بڵێ: من لە ٢٥/٩/٢٠١٧ دەوڵەتی کوردی ڕائەگەینم،لەسەروی هەموویان تاوانبارکردنی بەرسانی پارتی بەگەندەڵی لە بەغدا،لەلایەن حکومەتی حەیدەر عەبادی،چونکە بارزانی وایئەزانی بەغدا لاوازەو،ئەمریکاش داکۆکی لە کوردستان ئەکات.
گوێنەدانی بارزانی بەنامەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،وایکرد جارێکی تر مەسعود بارزانی نەتوانی بێتەوە ئەمریکا بەناوی وەفدی کوردی.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌