قەیرانی دارای دەرئەنجامی گەندەڵییە لەداهاتی گشتی هەرێم

وتار/ 01/12/2016 1001 جار بینراوە

جزا احمد فارس

قەیرانی دارای دەرئەنجامی گەندەڵییە لەداهاتی گشتی هەرێم
جەزا ئەحمەد فارس
سەركردە سیاسیەكان خەڵكی  هەرێمی كوردستانیان توشی قەیرانێكی گەورە كرد چونكە ئەوان فێری ئەوە بوون لە یەك كاتدا سەرجەم داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بەشێكیش لەو بودجەیەی كە لە عێراقەوە دەهات بەشێوەیەكی نایاسای بۆ خۆیان بەرن.
 بۆیە كاتێك كە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕا سەرەتای قەیرانەكان دەستیان پێكرد، سەركردە سیاسیەكان لە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لە بری ئەوەی لەخەمی ئەوەدا بن كە قەیران دروست نە بێت كەوتنە دروست كردنی چەندین قەیران ، خەڵكی هەرێمی كوردستان هەرگێز پێش بینی ئەوەی نەكرد بوو كە گەندەڵی سەركردەكان گەشتبێتە ئاستێك دەست بەرن بۆ قوتی منداڵەكانیان و موچەكانیان بۆ بكەن  بە ڕوبعە موچەو وە دواترش لە بری مانگانە بۆیان بكەن بە چەند مانگ جارێك.
كێشەی بنەڕەتی لە دروست بونی ئەم قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ناشەفافیەكی زۆر لە داهاتی گشتی هەیە بە شێوەیك گروپێكی بچوك كۆنتڕۆڵی هەموو شتێكیان كردووە بۆ خۆیان و تەخشان و پەخشانی داهاتی گشتی دەكەن بەمەش یاری بە چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانەوە دەكەن.
بەدروست بوونی قەیرانی دارای لە هەرێمی كوردستان رووی راستی پیاوە سیاسیەكانمان بۆ دەركەوت ئەوە ڕوونبوویەوە كە ئەوان چەند پیاوێكی بچوكن ئەوان هێندەی بازرگانن و خەریكی بازرگانین بە سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان نیو هێندە پیاوی سیاسی راستە قینەنین كە لە خەمی خەڵكەكەی خۆیاندا بن و بیانەوێت خزمەتیان بكەن.
لەم  قەیرانەوە تێگەشتین كە ئەوانەی لەم هەرێمە سیاسەت ئەكەن بەكەڵكی فەرمانڕەوای نایەن و سەركردە سیاسیەكانی ئێمە جگە لە گروپێكی نادیموكراسی قۆرخكار زیاتر هیچی تر نین .
داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەگەر بە شێوەیەكی شەفافانە بخرێتە ڕوو ئەوە بێگومان ئەم داهاتە بەشی سەرجەم تێچووەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
لە بەر ئەوەی ناشەفافیەكی زۆر لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كودستان هەیە ، خەڵكی بەتەواوەتی  بێئومێد بوون  لەم دەسەڵاتە چونكە هیچ ئیرادەیەكی راستەقینە بوونی نیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان.

گروپێك لە سەركردە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆنترۆڵی هەموو شتێكیان كردوە و  یاری بە چارەنوسی خەڵكەوە دەكەن.
بۆئەوەی كە هەرێمی كوردستان لەو قەیرانانە رزگار بكرێن دەبێت ئەو گروپە بچوكەی كە كۆنتڕۆڵی داهاتی گشتی ئەم هەرێمەیان كردوەو ئاراستەی سیاسەتەكانی حكومەت بۆ بەر ژەوەندی خۆیان دەكەن بەهەرشێوەیك بێت دور بخرێنەوە لە دەسەڵات چونكە بە بەر دەوام بونی ئەم گروپە قۆرخكارە ئەوە قەیرانەكان هیچ ئاسۆیەكی چارەسەریان نابێت و وە ئەگەر بە شێوەیەكی كاتیش ئەم قۆناغە تێبپەڕێنین ئەوە بێگومان توشی چەنید قەیران و نەهامەتی ترمان دەكەن.
ئەم گروپەی كە ئێمەیان توشی ئەم هەموو نەهامەتی و قەیرانانە كردوە خاوەنی داهاتێكی زۆرن كە بەشێوەیەكی نایاسای ئەو داهاتەیان پێكەوە ناوە و لە بانكەكانی دەرەوە هەڵیانگرتووە بە ناوی خۆیان و خزم و كە سوكاریانەوە.
مەترسی گەورە بریتیە لەوەی كە ئەم گروپە بچوكە بە بەر نامە كار لە سەر ئەوە دەكەن كە خەڵكی ئەم هەرێمە هەژار و  برسی بكەن بۆ ئەوەی وەك كۆیلەی خۆیان بە كاریان بیە نن وە ك چۆن مامەڵە بەداهاتی گشتی ئەم هەریمە و ئاراستەی سیاسەتەكانە حكومەت دەكەن ئاواش  خەڵك  ناچار بكەن كە بیان خەنە خزمەتی خۆیانەوە .
لەكۆتایدا دەگەینە ئەو ڕاستیەی كە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لەماوەی كاكردنیدا دوور لە هەموو بنەماكانی ئەخلاق  و پێوانە عەقلانیەكانی زانستی سیاسی مامەڵەی كردووەچونكە لەسەرەتای دروست بوونی ئەم هەرێمەوە گروپێكی بچوك كۆنترۆڵی هەموو شتێكیان كردوە و ئەوان بڕیار لە سەر چارەنوسی ئەم هەرێمە دەدەن.

نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌