کەسانێک ژن دێنن پێویستیان بەژن نییە و پێویستیەکانی جێبەجی ناکەن!

وتار/ 18/09/2020 613 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

کەسانێک ژن دێنن پێویستیان بەژن نییە و پێویستیەکانی جێبەجی ناکەن!

محمد ملا محمود/ لەئەمریکا
پیاو هەیە لە منداڵی توشی نەخۆشی هاتووەو، چارەسەریان نەکردووە،ئیتر بەهۆی نەخۆشیەکە هۆرمۆنی پیاوەتی  کەمبووە.ڕەنگ‌و ڕوی و دەنگی لەژن ئەچێ.لەو کەسانە هەندێکیان پرۆسەی هاوسەرگیری پێکدێنن،هەندێکیشیان بەىێ ژن ژیان ئەبەنەسەر.هەڵبەت ئەوانەی ژنیان هیناوە نەیانتوانیوە منداڵ دروست بکەن،بەڵام لەهەمانکاتیشدا پیاو هەیە بە ڕوالەت پیاوێکی زۆر ڕێکو پێکە،بەڵام نەیتوانیوە منداڵ دروست بکات،کاتێ لەژنەکەیان پرسیار کردووە،بۆ منداڵتان نییە؟ لە وەڵامدا ووتویەتی:منداڵم لە چی ببی،لەهەمانکاتیشدا ژنەکە زۆر بەڕێکو پێکی لەگەڵیدا دانیشتی‌یە.لێرەدا ئەمەوێ چەند نمونەیەکی زەق باس بکەم.
یەکەم: پیاوێک ژنی یەکەمی هێنا ، ژنەکە بەڕەزامەندی برایەکانی مێردی پێکرد،بەڵام لەدوای ماوەیەک برایەکانی ژنەکە داوایان لەخۆشکەکەی خۆیان کرد واز لەو پیاوە بێنێ،بەڵام ژنەکە ڕازی نەبوو،ئەیووت: ئێوە ئەو پیاوەتان  بۆ من پەیداکردووەو،وازی لێناینم،ئیتر برایەکان بە گوللە کوشتیان،بەڵام پیاوەکە کۆڵینەداو ژنێکی تری هێنا،بەڵام ئەو ژنە دانیشتبوو لە لای‌و، باسیشی ئەکرد،کە هیچی بەسەر هیچەوە نییە.
دووەم:نامەی کچێک،کەپرۆسەی هاوسەرگیری پێکهێنابوو، و لەمیردەکەش تەڵاقی وەرگرتبوو،هەڵبەت ئەم ژنە وەک سکاڵا نامەکەی نووسیوە،منیش ناکەی وەک خۆی ئەنووسمەوە،بەبێ ناوهێنانی هیچ جێگایەک،ئەمەش نامەکە: کچەکە ئەڵێ: لەدوای دەرچونیم لەکۆلیژ لەکۆمپانیایەک کارم پەیداکرد،ئینجا گوتم: کاتی ئەوەم هاتووە کوڕێکی گونجاو بدۆزمەوە،بۆ ئەوەی بکەمە هاوسەری ژیانم،ئیتر پەیتا پەیتا بیرم ئەکردەوەو،چاویشم ئەگێرا،بۆ کوڕێکی گونجاو.لەکاری ڕۆژانەمدا فەرمانبەرێکی زۆر ڕێکو پێکم  پێشچاو ئەکەوت،ئیتر هاتینە سەرباسو خواسی هاوسەرگیری،هەرلە کۆمپانیا هەموو شتیکمان کۆتایی پێهێنا،ئینجا لەگەڵ ماڵەوەمان قسە کردو،ئەوانیش ڕەزامەندی خۆیان نیشان،ئینجا هەموولایەک ڕازی بوون بەم کارەو،ڕۆژی ئاهنگەکەشمان دیاری کرد.
خۆشیو تاڵی ئاهنگگێڕان
هەڵبەت بەئامادەبونی خزموکەسی هەردوک لامان ئاهنگێکی زۆر خۆشمان گێرا.زاوای خۆشەویستیش لە خۆشترین شاری گەشتوگوزار ئوتێلی بەکرێ گرتبوو،بەڵام بەهۆی دوری شارەکەو،شەو درەنگی لەڕێگاش ئوتێلی تری گرتبوو،بەڵام کە گەیشتینە یەکەم ئوتێل،کەوتمە گومانەوە لەمێردەکەم،چونکە دوو ژوری بەکرێ گرتبوو،یەکیان بۆ من ئەوی‌تریان بۆ خۆی،ئیتر منیش پرسیارم کرد بۆ دوو ژورت بەکرێ گرتووە،گوتی: بۆ ئەوەی بحەسێیەوە،ئیتر شەوی پاشتر گەیشتینە شاری گەشتو‌گوزار،کە چوینە ئوتێل دیتم ژورێکی دوو تەختی بەکرێ گرتووە،ووتم:ئەمەیان بۆ؟ووتی: ئەوها خۆشترە.ماوەی  حەوت شەو لە ئوتێل ماینەوە ،دەستی بۆ درێژ نەکردم،لەکاتی تەلەفۆن کردن لەگەڵ دایکم،پێ‌ی ووتم بڵێ هەموو شتێک تەواوە.
لەدوای مانگی هەنگوێنی
بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەلێدابوم،هیچی نەکرد،منیش پێم گوت: پێویستە بچیە لای پزیشک بۆچارەسەر: ووتی: سودی نییە،منیش ووتم: ناتوانم بەم شێوە ژیانت لەگەڵ بەسەربەرم،ووتی: ئەگەر بەم شێوە ڕازی بی،هەموو شتێکت بۆ ئەکەم،ئەپارتمێنت بۆ ئەکڕم،سەیارە،هەر شتێکی بتەوێ ئامادەم بۆت جێبەجی بکەم،منیش ووتم: ژنو‌ مێردایەتی بریتی نییە لەخانوو سەیارە،ئەبێ لێک جیاببینەوە،من ناچارم بڕۆم بۆ دادگا.زۆر پاڕایەوە،بەڵام من گوێم پینەداو،چوم بۆ دادگاو،(فسخ)ی تەڵاقمان کرد.
زانایانی ئایینی ئیسلام زۆربەی ڕایان وایە،ئەگەر پیاو بزانی نەزۆکە ئەبێ پێش مارەبڕین ژنەکەی ئاگادار بکاتەوە،هەروەها لەکاتی ژنو‌مێردایەتی ئەگەر ئاشکرابو،کە پیاوەکە نەزۆکە ژنەکەی بۆی هەیە جیاببیتەوە،کەواتە ئەگەر پیاو بزانی ناتوانی سێکس ئەنجام  بدات،یان نابی ژن بێنێ،یان ئەبێ پێشوەخت ژنەکە ئاگادار بکاتەوە.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌