چەپڵەڕێزِان و گوڵ بارانكردن و سیادەت و ڕەئیس بۆ كازمی.

وتار/ 11/09/2020 521 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

چەپڵەڕێزِان و گوڵ بارانكردن و سیادەت و ڕەئیس بۆ كازمی.


چەپڵەڕێزِان و گوڵ بارانكردن و سیادەت و ڕەئیس بۆ كازمی، لەلایەن خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە، بێ‌ ئومیدی خەڵكە لەحیزبەكانی هەریمی كوردستان و شكستی گەورەی دەسەڵاتی كوردی 29 ساڵەیە!!!؟. زیاتر لە70 ساڵە میللەتی كورد بەدەستی تەواوی دەسەڵاتە سیاسیە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق دەچەوسێندرێتەوە، هیچ درێخیان لەچەوساندنەوەو زوڵم و ستەم لەكورد نەكردوە، مێژوێكی پڕ لەنەهامەتی و ناخۆشی و تەرحیل و ئەنفال و كۆمەڵگوژی و زیندەبەچاڵ و تێكدان و كاولكاری (6000) دێی و مەنزومەو دائیرەی ئەمن و پەتی سێدارەمان لەگەڵ ئەم ڕژێمانە هەیە، عیراق لەوەتەی هەیە نەهامەتی بوە بۆ كورد و كوردستان، ئەوەی هاتوە لەوەی پێشی خۆی خراتر بوە، دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی سەر دەسەڵاتی شێعەكان بۆ سەر حوكم دە ئەوەندی تر نەهامەتیەكان كارەساتتر بون، بۆیە ئومید بەدەسەڵاتی بەغدا بەكازمیشەوە هەڵەیە!!!، بەڵام پرسیارەكە لێرە ئەوەیە، چەپڵە ڕێزان بۆ كازمی بۆ؟ ئومید بەكازمی بۆ چی؟ دڵخۆشی بەكازمی ئایا فریادرەسە؟ كازمی داهاتوی ئێمە ڕۆشن دەكات؟ ئەمانە هەموی پرسیاری ئەم پێشوازی و چەپڵە رێزانەیە كە كراوە بۆ كازمی ! وەڵامەكەی لەڕاستیدا ئەوەیە:
لەبارەی دەسەڵاتەوە:
1- خەڵكی كوردستان هیچ ئومێدێكیان بەم دەسەڵاتە كوردیە نەماوە.
2- دەسەڵاتی كوردی دڵی هەمو میللەتی كوردی لەخۆی ڕەنجاندوە، هەر كەس بێت خەڵك ئەوەی بۆ دەكات لەڕقی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە.
3- دەسەڵاتی كوردی هەمو میللەتی كوردی تەنها بەگۆمپانیاو نەوت و ماڵ و سامان و پلەو پایە گۆڕیتەوە.
4- لەم 29 ساڵەی ڕابردو دەسەڵاتی كوردی تەنها خەریكی حیزباتی بوە، نەچۆتە ناو خەڵكی بەگشتی و تەنها خەڵگی حیزبەكەی خۆی بەسەر كردۆتەوە، خاوەنداریەتی میللەتی نەكردوە.
لەبارەی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە:
1- ئینتیمای نیشتیمانی لای خەڵك زۆر لاواز بوە بەهۆكاری ئەم دو دەسەڵاتەوە.
2- بەداخەوە میللەتی كورد ئەرشیفی نیە و شتەكان زو  لەبیر دەكات.
3- بەشێكی زۆر زانیاریەكان بەهەڵە تێگەیشتوە، لەبارەی داهاتوی هەلبژاردن و كازمی و هەرێمی كوردستان.
4- خەڵك پێیان وایە كازمیە لەژێر چەتری دو حیزبی دەسەڵات رزگاریان دەكات.
5- سۆشیال میدیا و هەندی تۆیژەری سیاسی بابەتی كازمی و هەڵبژاردن بەفریاد رەس دەزانن بۆ رزگار بون لەم دەسەڵاتە كوردیە، ئەمەش بۆتە پرسێكی گشتی لەناو خەڵك. بەشێكی زۆری وەهمە نەك ڕاستی.
6- خەڵك ئەوەند تۆڕەو بێزارە لەم دەسەڵاتە كوردیە نەك كازمی ئەگەر هەرچی بێت ئومیدی پێ‌ دەخوازن، ئەمەیان لەنیو خەڵكی لوبنانیش هەمان شت روی دا بۆ ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا.
لەڕوی حیزبەكانی ترەوە:
1- خەلكَی كوردستان بەدوای بەدیلی ئەم دەسەڵاتە دا دەگەڕێ‌ بەپێی ئەم پێشوازیەی كازمی خەڵك دیارە ئومیدی بەحیزبەكانی تر نەماوە لەڕوی ئەوەی بتوانن ببنە بەدیلی ئەم دو حیزبەی دەسەڵات.
2- ئۆپۆزسیۆن زۆر لاوازە لەم ڕووانەوە:
أ‌- هەنگاوی ئۆپۆسزیۆن تەنها هەوڵەكانی لەڕێی هەندێ‌ پڕۆژەی پەرلەمانیە، ئەمەش پێشتر تاقی كراوەتەوە سەركەوتو نەبوە، چونكە زۆرینە هی دو حیزبی دەسەڵاتە.
ب‌- خیتابی ڕونی نیە بۆ جێگرەوەی دەسەڵات، هیچ سەركردەیەك خیتابی ئاشكرای نیە ئایا هەوڵی گرتنە دەستی دەسەڵات دەدات یان نا؟. ئەمە هەنگاوی سەرەكیە بۆ موتمانەی جەماوەر.
ت‌- سەركردەی كارێزما بەمانای ڕزگار كەری ئەم دۆخە بێ‌ ئێستا وا دەر دەكەوی نیە!.
پ‌- هیچ بەرەیەك و پڕۆژەیەكی بەكرداری لەنێوان لایەنە ناڕازیەكان نیە، دەسەڵات هەمومانی پەرتەوازە كردوە.
لەكۆتاییدا لادانی ئەم دەسەڵاتەی ئەم هەمو نەهامەتەی بەسەر ئەم میللەتەدا هێناوە كاری هەمومانە، لەهەمان كاتدا پاراستنی قەوارەی هەرێم، كەخوێنی بۆ ڕژاوە، ماڵ ویرانی و دێیەكانی بۆ ڕوخاوە، ئەنفال و كیمیا بارانی بەسەر داهاتوە، خاوەنەكەی ئەم دەسەڵاتە شكست خواردوە نیە، بەڵكو خاوەنی لەكۆتاییدا هەر خەڵك و جەماوەری هەرێمی كوردستانە و دەبێ‌ بپارێزری، خۆمان خاوەنداریەتی بكەین و تەسلیمی كەسی نەكەین.
د. ادریس كاریتانی .


نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌