برسیکردنی میللەت درێژکراوەی ٣١ ئابە!
وتار/
31/08/2020
616 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
برسیکردنی میللەت
درێژکراوەی ٣١ ئابە!
محمد ملا محمود/لەئەمریکا
کێشەی گەلی کورد بەردەوامی
بەرپرسو،سەرکردەکانیەتی لەسەر شکستەکانی یەک لەدوای یەک، لەسەرەتای سەرهەڵدانی بەناو
شۆرشی کورد،یان کوردستان،هەروەها دانپێنەدانیان بەهەموو هەڵەو،شکستانەی لەمێژوودا
لەسەردەستی خۆیان ڕویانداوە.مێژووی سەرکردەکانی کورد تێپەڕیوە بە خوێن ڕێژتنی گەلی کورد بەناوی شەڕی حیزبایەتی،هەروەها
هێنانی دوژمنە سەرسەختەکانی گەلی کورد بۆ نێو کوردستان،بۆ سەرکوتکردنی نەیەرەکانیان،وەک
هێنانی سوپای تورکیاو،ئیران،تاگەییشتە هێنانی سوپای عێراقو،تانکەکانی سەددامی گۆڕبەگۆڕ
بۆ شاری هەولێر لەبەرواری لەبیرنەکراوی ٣١
ئابی ساڵی ١٩٩٦،ئەو سوپاو تانکانەی لەساڵی ١٩٨٣ دەستیانکرد بەئەنفالکردنی هەشت هەزار
بارزانی بێتاوان.
کێ تاوانی ٣١ ئابی
ئەنجامداوە؟
هەڵبەت لەدوای شەڕێکی
دورو درێژ لەنێوان بارزانیو تاڵەبانی-بێئەوەی بیر لەراوەستاندن بکەنەوە،یان بەزەییان
بەدایکو باوکو، هەتیوانو بێوەژنەکانی کورد بێتەوە،مەسعود بارزانی کەزانی مەترسی
لەسەرە،لەجیاتی ئەوەی لەگەڵ تالەبانی دابنیشیو بڵێ: باکۆتایی بەکوشتن،گرتن،دیل
کوشتن بێنین،هەڵسا بەنامە داوای لەسەددام کرد یامەتی بدات بۆ لەناوبردنی حیزبی جەلال
تالەبانی.ئەگەر لەو شەرە داوای لەسەددام نەکردبایەو، لەگەڵ تاڵەبانی گفتوگۆیان
کردابایە،ئەبوە هەڵوێستێکی کوردایەتی،بەڵام ئاشکرایان کرد -هەردوو لا- هیچیان بۆ
کوردایەتی نەکردووەو،ناش کەن،بەڵام بەهەرحاڵ کەلەساڵی ١٩٨٨ لەڕێگای ئەمریکا شەڕیان
راگرت کارێکی باشبوو.
شەڕی برسیکردنی گەلی
کورد
کێ تاوانباری سەرەکی
برسیکردنی گەلی کوردە،هەڵبەت تاوانباری سەرەکی بارزانیەکانن،بەبەشداری سەرکردەکانی
یەکێتی-لەسەرەوەی هەموشیان بنەماڵەی تالەبانی-سۆشیالیستی کاکە حەمەو،تاقمەکەی گۆرانو،هەر
حیزبێکی تر پشتی بارزانی بگری،ئینجا ئەگەر یەکگرتووبی،یان کۆمەڵ،یان..........هتد.
ئەگەر داهاتت هەبێو،پارەت
نەبێ!
بەقسەی عێزەت سابیری
ئابوری ناسو،ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیو،ئەندامی پەڕلەمانی ڕابردو،ئەڵێ: لەساڵی
٢٠١٩ داهاتی بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٥ ملیار دۆلاربو،گەورەترین بوجەی هەبووە
لەمێژووی هەرێم،بەڵام نەیتوانی موچەی ،موچەخۆرانی هەرێم بدات بەڕێکو پێکی،بەقسەی ئەم
پیاوە کوردستانیان لەقومارکردن دۆڕاندووە،بۆ بەرژەوەندی چەند کەسانێکی بەرپرس لەهەرێم،هەروەها
قسەی ئاشتی هەورامیش-کەماوەیەکی دورو درێژ وەزیری سامانەسروشتیەکان بوو،ئەڵێ: ئەگەر
بەرمیلی نەووت بەیەک دۆلار بفرۆشین،یان بە ١٠٠ دۆلار بارو دۆخی کوردستان بەرەو چاکبون
ناچێ.ئەم قسە چ واتایەک ئەدات،یان بەکورتیو،کوردی کوردستان فرۆشراوە،باشە ئەگەر ئەوە
٣١ ئاب نەبێ،چ ٣١ئابە.
ڕودانی ٣١ ئابەکان
لەسەر دەستی حیزبەکان
یەکەم: لەساڵی ٢٠٠٥
دابەشکردنی داهاتی میللەت لەنێوان پارتیو،یەکێتی،لەڕێگای ڕێکەوتنی ستراتیجی لەنێوان
هەردوو حیزبی دەسەڵات.
دووەم: لەئابی ٢٠١٤
چۆڵکردنی شاری شەنگاڵ بۆ داعیش بەبێ تەققە.
سێیەم: چۆڵکردنی
شاری مەخمورو،نزیکبونەوەی داعیش لەشاری هەولێر بەبێ تەققە.
چوارەم:ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم
بەبێ بەرنامە.
پێنجەم:چۆڵکردنی
شاری کەرکوکو،چەندەها شاری تریش بۆ حەشدی شەعبی.
شەشەم: دۆراندنی
کوردستان و، برسیکردنی گەلی کورد
لەهەمووی مەترسیداتر
ئەوەیە سەرکردەکانی کورد لەکۆنو،تازە دانبەهەڵەکانو،شکەستەکانیان نانێن،بەڵکو هەڵەو،بەزین
لەگۆڕەپانی سیاسەت،ئابوری، سەربازی........هتد بەسەرکەوتن هەژمار دەکەن،هەروەها
داوای لێبوردنیش لەمیللەت ناکەن.
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021