بۆ کوردی ڕەسەنیش لەشەنگاڵ تۆپە قوڕسەکان نەتەقێندران

وتار/ 13/08/2020 532 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بۆ کوردی ڕەسەنیش لەشەنگاڵ تۆپە قوڕسەکان نەتەقێندران

 
لەسەرەتای شێستەکانی سەدەی ڕابردوو زۆربەی پێشمەرگە چەکەکانی دەستیان نەختەلی،سێتیر،جامبێجار، ئینگلیزی،کەنەدی،زۆر بەکەمی تفەنگی بڕنۆ هەبوو،ئەگەر هەشبایە بەدەستی دەوڵەمەندەکان‌و، بەرپرسەکاندابوو،بەڵام بەم چەکە سادانە بۆ ماوەیەکی دورو درێژ شەریان لەگەڵ تۆپو فڕۆکەکانی حکومەتی عێڕاقی ئەکردو،بەسەدان سەربازیان ئەکوشت‌و، بنکەی پۆلیسیان کەنتڕۆل ئەکرد،بەڵام چەکدارەکانی سەدەی ئێستا نەیانتوانی لەشەنگاڵ نەک کەلاشنکۆف‌‌و، بیکەیسی‌و، دۆشکە،بگرە تۆپە قوڕسەکانیش بەکار بێنن.
بۆ لەشەنگاڵ تۆپە قوڕسەکان نەتەقێندران؟
ئەتوانین بڵێین ئەم پرسیارە ئێستا بێوەڵام ئەمێنێتەوە،لەگەڵ ئەوەش هەموو جارێ ئەیانووت: یەزیدیەکان کوردی ڕەسەنن،بەڵام لەدوای هێڕشی داعیش بۆ سەر ناوچەی یەزیدیەکان،بەتایبەتیش شاری شەنگاڵ- کەبەپایەتەختی یەزیدیەکان هەژمار دەکرێ-و،بەدیلگرتنی هەزاران ژن‌و، منداڵ‌و، پیاوی یەزیدی‌ لەلایەن گروپی داعیش،کوردایەتیان کاڵبویتەوە،بەتایبەتیش لەدوای لەیلا موراد کەناوبانگی دەرکرد لەجیهانداو،بۆوە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی  ئاشتی،بەڵام ئەو لەسەردانەکانی بۆ وڵاتانی جیهان باسی ئەوەی نەکردووە کە کوردە.
چەک پیاوی خۆی دەوێ
بەکارهێنانی چەک دژی دوژمن پیاوێکی دەوێ بەبیرو باوڕ کوردایەتی بکات،نەک لەپێناوی پارە،یان لەپێناوی سەرۆکەکەی،چونکە هەرکاتێ سەرۆکی بەزی،ئەویش ئەبەزی.ئەوەی کەناویان لێنابو شۆڕشی ئەیلول لە زۆر شەڕان سەرکردەکە هەرزو ئەبەزی،بەڵام پێشمەرگەکان حکومەتیان بەزاندووە،لەگەڵ ئەوەشدا چەکەکانیان زۆر سادەبون،بەتایبەت لەشێستەکان.لەدۆڵی بالیسان پێشمەرگە یەک تۆپیان هەبوو،نەیانئەزانی لەترسی فڕۆکە لەکوێندەر بیشارنەوە،بگرە تاساڵی ١٩٧٤ ریش لەیەک تۆپ زیاتر نەبوو،لەگەڵ چەند دۆشکەیەک،بەڵام حکومەتی عێراقی نەیتوانی چیای بەنێ هەریری داگیڕ بکات،بگرە لەمانگی ٣- ساڵی ١٩٧٥  دوو ڕۆژ دوای گەیشتنی  بروسکەی  شەڕ ڕاگرتن پێشمەرگەکانی بەتالیۆنی دووی هێزی بێتواتە  شەڕیان ئەکرد لەبەنێ هەریرێ.
ئەوەی بەلای منەوە سەیرە،قسەی بەزیوەکان گەورەترە لەقسەی سەرکەوتوەکان،بۆ نمونە لەساڵی ١٩٩١  لەسەر تخوبی کوێت‌و،عێراق ،کەواژۆی بەزینیان بەعێراق کرد،بەعسییەکان  بەتفەنگەوە لەشاری بەسڕە هاواریان ئەکرد (انتصرنا).
محمد ملا محمود/لەئەمەریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌