جیاوازی لەنێوان دەروێش‌ و ئەندامانی حیزب

وتار/ 16/07/2020 608 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

جیاوازی لەنێوان دەروێش‌و ئەندامانی حیزب

 
هەموومان بەلامانەوە سەیرە،کەدەروێشەکان ئەبینین،چۆن خۆیان ملکەچ ئەکەن بۆ شێخی گەورەو،کوڕەکانی‌و،نەوەکانی،بەتیرو زەرگەو شمشێر جەستەی خۆیان بریندار ئەکەن،لەپێناوی ڕەزامەندی حەزرەتی شێخ.ئەگەر بێتو ئێستا پرسیار لەسەرۆک حیزبەکان،یان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی،یان سەرکردایەتی،یان کادیرەکان‌و،ئەوانیتریش،بڵێین: ڕاتان چییە بەرانبەر هەڵسو کەوتی ئەم دەروێشانە؟ بەبێ بیرکردنەوە ئەڵێن: ئەمانە خەڵکێکی دواکەوتوو،نەزان‌و، نەخوێندەوارن،ئەوانە لەچەرخی بەردینی ئەژن،بەڵام لەهەمانکاتدا دەروێش‌و، ئەندامانی حیزب لەیەکئەچن،لەزۆر شتیش جیاوازیان هەیە،ئینجا من لێرە دەمەوێ باسی جیاوازیەکان‌و، لێکچونەکان بکەم.
لێکچونەکانیان
١-خۆ چەماندنەوە: دەروێش‌و، ئەندامانی حیزب کاتێ ئەچنە خزمەت گەورەکانیان فشاری دڵیان بەرز دەبێتەوە،نزانن بەچ بەشێوەیەک خۆیان نیشانی گەورەکانیان بدەن‌و،بڵێن: ئێمە بەندەی ئێوەین.
٢-ترسو لەرز: دەروێشەکان لەشێخی خۆیان ئەترسن،هەروەهان ئەندامانی حیزبیش لەبەرپرسی خۆیان ئەترسن،بەڵام ترسی دەروێش جیاوازە لەگەڵ ترسی ئەندامانی حیزب.دەروێش ئەترسێ شێخ پێ‌ی بڵێ: تۆ گوناحباری‌و، نزانی خزمەتی شێخ بکەی،بەڵام ئەندامانی حیزب ئەترسێ موچەی ببڕدرێ،ئەترسی لەحیزب دەربکرێ،ئەترسێ زیندانی بکرێ،ئەترسێ بکوژرێ،زۆر شتی‌تریش چاوەڕوان ئەکات.
٣- کرنۆش بردن:زۆربەی دەروێشەکان کاتێ ئەچنە خزمەت شێخ، بەکڕنۆشەوە دەستو پەیەکانی شیخ ماچ ئەکەن،هەروەها ئەندامانی حیزبیش کەڕنۆش ئەبەن ئەگەر سەرۆکەکانیان ڕازیبن،بەڵام هەندێک سەرۆک حیزب لەبەرئەوەی خۆیان بەچەپ‌و، کۆمۆنیست نیشانی ئەندامەکانیان ئەدەن،کەبەڕواڵەت عەزناکەن کرنۆشیان بۆ بەرن.
٤-درۆکردن:دەروێش ئامادەیە بەهەزاران  درۆ بۆ شێخ‌و کورەکانی‌و، خزمەکانی بکات،درۆکردن بەعیبادەت ئەزانی،هەروەها ئەندامانی حیزب بەهەزاران درۆ بۆ بەرپرسەکانی باڵاو،ناباڵا ئەکەن‌و، بەخەباتی کوردایەتیش هەژمادەکەن.
جیاوزایەکانیان
١- ڕاستگۆیی: دەرویش بۆ شێخەکەی ڕاستگۆیە،بەڵام ئەندامانی حیزب تائەوکاتەی لەگەڵ سەرۆکەکەی ڕاستگۆیە ،بەگوێرەی بەرژیەوەندیەکانی،ئەگەر بەرژەوەندی نەما ،ئامادەیە سەنگەری خۆی بگوێزیتەوە بۆنێو حیزبێکی‌تر.
٢-مەترسییەکانی سەر ژیانیان:مەترسی دەروێش-بەبیروباووڕی خۆی ئەگەر بەفەرمانی شێخ نەجولایەوە-ئەترسی توشی گوناح‌بێ،بەڵام ئەندامی حیزب ئەگەر کارێکی کرد پێچەوانەی سەرکردەکەی،چاوەڕوانی هەموو جۆرە سەزایەک ئەکات،وەک:دەرکردن لەحیزب،موچەبڕین،خوێن ڕاوەستان،توشبون بەشێرپەنجە،...........هتد.
٣-بیروباووڕ: هەڵبەت بیروباووڕیان جیاوازە،دەروێش بیروباووڕیوایە ئەگەر خژمەتی شێخ بکات،لەخوا نزیک دەبێتەوە،بەڵام بیروباووڕی ئەندامانی حیزب دورە لەئایین،بەڵکو بۆ پلەی حیزبی،یان زیادکردنی موچە خزمەتی سەرکردکانیان ئەکەن،هەندێکیشیان لەسەرەتاوە بەناوی کوردایەتی دەست پێئەکەن.
٤-بەکارهێنانیان: شێخ دەروێش بەکاردێنی بۆ چەند مەرامێکی سادەو،دور لەکوشتن،بەڵام سەرکردەکانی حیزب خەڵکی هەژار بەکاردێنن بۆ کوشتن،گرتن،زیندانی کردن،هەموو تاوانێکی کەبەسەر خەیاڵی مرۆڤ دانایێ.هەڵبەت زۆری تریش هەیە بەڵام من لەکورتی ئەبڕمەوە.
ئەتوانم بڵێم: هەردوو لایان سەرگردانن،دورن لەئایینی ئیسلام‌و، کوردایەتی.
محمد ملا محمود/لەئەمریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌