بێرڕەحمی سەرکردەکانی کورد،نیشانەی لەدایکبونیانە لەهەناوی سەرکردەکانی عەرەب
وتار/
29/06/2020
671 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
بێرڕەحمی سەرکردەکانی
کورد،نیشانەی لەدایکبونیانە لەهەناوی سەرکردەکانی عەرەب
محمد مەلا محمود/لەئەمەریکا
ئەوەندەی تەماشا دەکەم
و، ئەخوێنمەوەو، گوێ ئەگرم،بەکەمی هەست ئەکەم کەجیاوازی هەبێ لەنیوان سەرکردە دەسەڵاتدارەکانی
باشوری کوردستانو، هەندێک لەسەرکردەکانی عەڕەب،وەک: سەددام حسین،حافیز ئەسەد، موعەممەر قەززافی.....هتد.ئەوەی بەزەقی
جیایان بکاتەوە،زمانە،زمانی کوردی جیاوازە لەگەڵ زمانی عەڕەبی،بەڵام کردەواکانیان
زۆربەی زۆری لێکئەچن.ئیستا ئەمەوێ باسی لێکچونەکانی سەرکردەکانی باشوری کوردستانو،هەندێک
لەسەرکردەکانی عەڕەب بکەم.
کردەوە لێکچووەکانیان
١-مانەوەیان
لەسەر کورسی دەسەڵات: ئەوەتەی لە کوردستان حکومەتی هەرێم دروستبووە،یەک دەموچاوەو،نەگۆڕاوە،سەددام
ئەگەر ئەمریکا نەبوایە،ئەستەمبوو بگۆڕێ،مۆعەممەر قەززافیش بەهەمان شێوە،بەشار ئەسەد،ئەگەر
ئەمریکا دەرینەکات،هەموو گەلانی سوریا لەبرسان
بمرن،گوێیان پێنادا،ئەوەتە لەکوردستانیش خەڵک ئەمریو،سەرۆکمان ئەگەر هەبی،بەخەیاڵیشی
دانایێ.
٢-برسیکردنی
میللەت:سەددام حسێن بەخۆیو بنەماڵەکەیو، دارو دەستەکەی،هەموو سامانی عێراقو کویتیان
دزیو،خەڵکی ڕەشوڕوتیشیان ئەنارەدە بەرەکانی جەنگ،هەشت ساڵ جنگ لەگەڵ ئێران،ئینجا
پەلاماری کویتیدا،ئەوە بەچاوی خۆشمان ئەبینین بەشار ئەسەد ڕێگایداوە بەچەندەها وڵات
هێرش بکرێتە سەر وڵاتی سوریا،بۆئەوەی خۆی لەسەرکورسی بێدەسەلات بمینێتەوە،لەکوردستانیش
خەڵک لەبرسان ئەمرد،سەرۆکمان ڕفرانۆم ڕاگەیاند.
٣-
ئامادەکردنی کوڕەکانیان
سەددام عودەو قوسەی
ئامدەکردبوو،حافیز ئەسەد بەشارویەکی تریشیان ئامادە کردبوو،هەروەها قەززافیو، حسنی
مباڕەک،ئەوانی تریش،خۆشمان خەرابترین لەوان.
٤-
گوێنەدان بەسامانی میللەت
سەددام حسێن زڕبراو،ئامۆزاو
کەسوکاری لەدەورو پشتی خۆی کۆکردبونەوە.ئامۆزای کەعەریف بوو لەسوپای عێڕاق،کردیە وەزیر،پارەی
عێراقی خستبووە ژێر دەستی زڕبراو،حوشترەوانەکانی عۆجە.موعەممەر قەزافی بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی
لوبنانی،بۆڕابواردنی یەک شەو لەگەڵ ژنێکی بەناوبانگی عەڕەب ٥٠ ملیۆن دۆلاری پێداوە،لەکوردستانیش
یەک گۆرانیبێژ خانۆوی بۆدروستکراوە لەسەر ٧ دۆنم زەوی،سەیارەشی پێدراوە،لەگەڵ موچەیەکی
زەبەلاحیش،باشە ئەگەر گۆرانیبێژ ئەوەندە وەربگری،ئەدی کورەکانی سەرکردەکان چەندی وەردەگرن.ئەگەر
بەئارەقی نیوچاوانی خۆیان پەیدایانکردبایە،چۆن بەم شێوە هەڵسوکەوتیان ئەکرد بەرانبەر
بەسامانی میللەت.
٥-
گوێنەدان بەپەڕلەمان
سەرکردەکانی عەڕەبو،
سەردکردەی کورد هیچ نرخێک بۆ پەڕلەمان دانانێن،بەڵکو بگرە نرخ بۆ ئەندام مەکتەب سیاسی
حیزبەکانی خۆشیان دانانێن،ئەگەر پێچەوانەی ئارەزوەکانی بنەماڵەکەیان نەبن.نەخۆیان
نەکوڕەکانیان نابنە سەرۆک پەڕلەمان،هەرکاتێک ویستیان بەپۆلیسێک ئەتوانن پەڕلەمان
دابخەن.
سەرکردەی کوردو عەڕەب
بۆ میللەت نەهاتون،پارەو سامانی میللەت وەک
دزراو هەژماردەکەن،میللەت وەک دوژمن تەماشا دەکەن،ئینجا گوێنادەن بەپارەو سامانی
دزراوی دوژمن.
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021