با تروسكایی بدۆزینەوە لەم زوڵمەتەدا

وتار/ 24/06/2020 624 جار بینراوە

جەبار ئەحمەد

با تروسكایی بدۆزینەوە لەم زوڵمەتەدا

جەبار ئەحمەد
لەم ماوەی کەرەنتینەدا، لەتەک خوێندنی وانەکانی پێداگۆجی لەهەفتەیەکدا سێ ڕۆژ، هاوکات زیاتر لە دەهەزار لاپەڕەم خوێندووەتەوە. کۆمەڵێک شاکاری ئەدەبی و فەلسەفی، کە ماوەیەکی زۆربوو لەبەرچاوم گرتبوون و دەرفەتی خوێندنەوەیانم نەبوو، ئەم کەرەنتینەیە ئەوەی پێبەخشیم کە بیانخوێنمەوە، هاوکات کۆمەڵێک فیلمیشم سەیرکردووە، کە هەم چێژ و هەمیش سودی زۆرم لێ بینیون.
مەبەستی من لێرەدا بریتییە لەدۆزینەوەی ئومێد لەناو زوڵمەتی نائومێدیی و یەئس دا. ڕاستە دۆخەکە ناهەموارە، باری تەندروستی توشی قەلەقی کردووین، دۆخی سیاسی و دارایی تائەوپەڕی قێزهاتنەوە ناشرینن، زۆر ڕقمان لەوکەسانەیە دەستخۆشی لەدۆخی باو دەکەن، بەڵام ئاماژە مەزنەکە بریتییە لە دۆزینەوەی تروسکایی لەناو ئەنگوستەچاوی بێهیواییدا.
ئەگەر هەموو بوار و بارەکان گونجاو و ڕێک و نەخش بن، ئەوا دۆزینەوەی ڕایەڵی ڕوناکی، هیچ هونەر و ئازایەتییەکی تێدانییە، ئازایی ئەوەیە لەناو فەیەزان و فەوزادا کونجێکی ئارامی بۆخۆت چێبکەیت، لەناو ئاگر و ئازاری بڕندە و کوشندەدا کەمێک خەندە بۆخۆت و دەوروبەرت بدۆزیتەوە.
ئەرکی هەموومانە بەرەنگاری ستەم و فەسادی و نادادی ببینەوە، بەڵام ئەوە بەمانای دۆش دامان و داڕزاندنی خۆمان نییە، ئەوە بەو مانایە نییە تەنیا تەرکیزمان لەسەر داڕوخانی دەروونمان بێت، بەڵکو پێویستە هەمیشە بەپێوە، بەرز و مەزن، شکۆدار و خاوەن ئیرادە، جورئەتانە و جەسورانە بمێنینەوە، نابێت هەرگیز ئەوانە دڵخۆشبکەین کە چاوەڕێ و خوازیاری ملکەچبوون و ئینهیاری ئێمەن.
با بەیەکەوە هەوڵبدەین چێژ لەوشتانە وەربگرین کە خولیامانن، تاوەکو ئەوانە داڕوخێنین کە چاوەڕێی داڕوخانی ئێمەن.

نوێترین نوسینەکانی جەبار ئەحمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌