باشترین بژاردە بۆ موچە

وتار/ 15/06/2020 795 جار بینراوە

جەبار ئەحمەد

باشترین بژاردە بۆ موچە

جەبار ئەحمەد
پێش ساڵی ۱۹۹۱ کە مووچە لەدەست حکومەتی عیراقدابوو، موچەی هیچ کەسێک تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش دوانەدەکەوت، بەڵام موچەی پێشمەرگەکانی حیزبە کوردیەکان لەشاخ هەمیشە درەنگتر لەکاتی دەدرا و زۆرموچەشیان فەوتا، ئێستاش شۆڕشی ئەیلول سێ موچەی ئەوکاتی پێشمەرگەکانی قەرزارە.
دوای ۱۹۹۱ ئەو ناوچانە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە موچەیان دوادەکەوت و زۆرجاریش هەر پێیان نەدەدرا، بەڵام ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی عیراق موچەی موچەخۆران بەبێ دواکەوتن دابەش دەکرا.
دوای ساڵی ۲۰۰٤ موچەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەوتەوە دەست بەغداد، هەمدیس موچە بەتەواوی و بەبێ دواکەوتن دابەشکرایەوە و موچەی کەسیش نەفەوتا.
دوای ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ و بەتایبەت دوای ساڵی ۲۰۱٥ هەمدیس موچە کەوتەوە دەست دەسەڵاتی کوردی و هەدیسش کەوتنەوە دواخستنی موچە، بڕینی موچە بەناوی پاشەکەوت، دەیان موچەی خەڵکیش فەوتا.
کەواتە باشترین بژاردە بۆ چارەسەری موچە بریتییە لەدابەشکردنی موچە لەلایەن بەغداوە، بەبێ ئەوەی بەفلتەری هەرێم دا تێپەڕبێت.

نوێترین نوسینەکانی جەبار ئەحمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌