دیسان مه‌لا به‌ختیار قسه‌ی كرده‌وه
وتار/
21/11/2016
1534 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
دیسان مه‌لا به‌ختیار قسه‌ی كرده‌وه
شوان هه‌ورامی
ئه‌م پیاوه قسه له هه‌موو شتێك ( سیاسه‌ت ، ئابووریی
، كۆمه‌ڵایه‌تیی ، ده‌روونیی ، هونه‌ر به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه ، مێژوو ، جیۆپۆلۆتیك
و ... هتد ) ده‌كات ، فارسه‌كان ئه‌فسانه‌ی " جام جهانما " واته : ئاوێنه‌ی
جیهان نمایشكه‌ریان هه‌یه ، ئه‌میش خۆی كردووه‌ته ئه‌و ئاوێنه ئه‌فسانه‌ییه‌و
سنووری گشت پسپۆڕییه‌كان ده‌به‌زێنێت .
به‌ڕاستیی ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی به مێژووی
كورده‌وه نه‌بوایه ، هه‌رگیز قسه‌م تێدا نه‌ده‌كرد ، چونكه ئه‌م كابرایه به پێخاوسیی
تێیكه‌وت و كوردی سته‌م لێكراوی كرده بكووژی ئه‌فسانه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ، بۆیه‌ش
ده‌ڵێم ئه‌فسانه چونكه ئه‌رمه‌نه‌كان و پشتیوانه خۆرئاواییه‌كانیان به ئامانج
پیرۆزیی ده‌ده‌نه كوشتاری ئه‌رمه‌ن و قڕكردنی ملیۆنان خه‌ڵكی ناوچه‌كه - له‌ناو
ئه‌وانیشدا كورد - هه‌ژمار ناكه‌ن !!
لێره‌دا به پێویستیی ده‌زانم ئاماژه به چه‌ند خاڵێك
بده‌م ، كه سه‌رله‌به‌ری قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه :
یه‌كه‌م – له‌ڕاستیدا كاتێ باسی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ده‌كه‌ین
، له ساڵی 1908 دا به كوده‌تای كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیی كۆتایی به ته‌مه‌نی
ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته هات ، دوای لادانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ( 1909 ) ،
سوڵتانی دوای ئه‌و ته‌نیا بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی ئیتیحادیه‌كان بوو ، به ئاره‌زووی خۆیان
وڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد ، عه‌بدولحه‌مید به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی و وڵاته‌كه‌ی
له جه‌نگ ده‌پاراست ، به‌ڵام ئیتیحادیه‌كان له دوای كوده‌تای عوسمانیی تێكه‌ڵی
هاوپه‌یمانێتیه‌كانی ئه‌وروپا بوون و ورده ورده عوسمانییان خسته ناو به‌ره‌ی ئه‌و
جه‌نگه‌وه كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ بوو عه‌بدولحه‌مید خۆی لێ ده‌پارست . ئه‌و جه‌نگه‌ش
هیچ سوودێكی بۆ عوسمانیه‌كان نه‌بوو ، به‌ڵكو بووه هۆی پارچه پارچه كردنی .
دووه‌م – راسته به‌شێكی زۆر له هۆزه كورده‌كان بوونه
سواره‌ی حه‌میدیی و پاراستنی سنووری خۆرهه‌ڵاتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانییان پێ سپێردرابوو
، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و سوپایه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م تا ده‌گاته
جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی خزمه‌تێكی زۆری به پاراستنی كورد و كوردستان كرد ، له‌و
كاته‌دا هێزه‌كانی رووسیا و ئه‌رمه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانیان هێرشیان كرده سه‌ر
ناوچه كوردنشینه‌كان ، چونكه هه‌ر شوێنێك له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه داگیر كرابێت
له گۆمی ورمێ و ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان تا ده‌گاته ره‌واندز هه‌موویان
سوتاند و خه‌ڵكه‌كه‌شیان قڕكرد ، كه نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكیی ( ئه‌ستان شۆ) ژماره‌ی
كورده موسوڵمانه كوژراوه‌كان به " 600 " هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كات
، ته‌نیا ئه‌و هۆزانه توانییان ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی كورد بپارێزن ، كه
سواره‌ی حه‌میدیی بوون . ئه‌ڵبه‌ته كاتێ باسی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌ین 10 ساڵ بوو
كه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌مابوو ، ناوه‌كه‌ش له لایه‌ن
ئیتیحادیه‌كانه‌وه كرابوو به فه‌وجه‌كانی پاراستنی سنوور، هه‌روه‌ها ته‌لعه‌ت و
ئه‌نوه‌ر و جه‌مال پاشای ئیتیحادیی گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگیان به‌ڕێوه ده‌برد . كاتی
خۆی پتریارك گریگۆری له ئه‌سته‌نبوڵ داده‌نیشت و چاودێریی كاروباری ئه‌رمه‌نی ده‌كرد
، له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه زۆر رێزی لێده‌گیرا ، به‌ڵام له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه
رووسیاو ئه‌وروپیه‌كان ده‌ستیان وه‌ردایه كاروباریان و هاندانیان بۆ فیكریی نه‌ته‌وه‌یی
، ته‌نانه‌ت له رووسیا دوو رێكخراوی تیرۆریستیان به ناوی " هاجناق – 1886
" و " داشناق – 1890 ) دروستكرد ، كه شه‌وانه له ئازه‌ربایجانی روسیاوه
هێرشیان ده‌كرده سه‌ر گونده كوردنشینه‌كان و منداڵیان سه‌ر ده‌بڕین و ده‌ستدرێژییان
ده‌كرده سه‌ر ژنان و گونده‌كانیان ده‌سوتاند بۆ ئه‌وه‌ی له ترسان چۆڵی بكه‌ن . ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌وه‌ی گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌ناو كوره‌كانیشدا دروست بكه‌ن و مه‌سه‌له‌ی
ئه‌رمه‌ن به نێوده‌وڵه‌تیی بكه‌ن . كه‌واته ئه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید كردی –
به هه‌ر هۆكارێك بێت – كوردی له جینۆسایدی رووس و ئه‌رمه‌ن پاراست و خاكی
كوردستانیشی له قوتدانی پاراست به قازانجی ئه‌رمه‌نستانی گه‌وره . ده‌بێ ئه‌و
راستیه‌ش بزانین هه‌روه‌كو چۆن رووسه‌كان سوپای نیمچه فه‌رمیی "قۆزاق "
یان هه‌بوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران و عوسمانیی ، سواره‌ی حه‌میدییش به هه‌مان میكانیزمی
نیمچه سوپایی دروستكرابوو ، كه جوڵاندن و چالاكییان خێراتر و كاریگه‌رتر بوو . (
بۆ درێژه‌ی ئه‌م باسه بڕوانه‌وتاری : السلطان عبد الحميد والألوية الحميدية
الكردية 1881-1909 ، د. عثمان علی http://dr-othmanali.com/ar/?p=286) .
سێیه‌م – مێژوونووســــی به‌ناوبانگی كورد ( ئه‌مین زه‌كی
به‌گ ) ، له یه‌كه‌مین په‌ره‌گرافـــــی مێژووه‌كه‌یدا ( خولاسه‌یه‌كی تاریخی
كورد و كوردستان ) ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له سایه‌ی عوسمانی‌دا كه‌س هه‌ستی به
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌كردووه ، تا ئه‌و كاته‌ی تۆرانیه‌كان ئه‌و درووشمه‌یان
به‌رز كرده‌وه ، ئیتر كوردیش هه‌ستی به نه‌ته‌وه‌ی خۆی كردووه‌و كه‌وتووه‌ته توێژینه‌وه
له ره‌گ و ریشه‌ی خۆی و مێژووه‌كه‌ی . ئه‌وه‌ش حه‌قیقه‌ته كه بیری نه‌ته‌وایه‌تیی
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی شانده خوێندكارییه‌كاندا هاته‌وه ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانیی
، كه له ئه‌وروپا خوێندبوویان و ئه‌و مۆدێله‌ی ئه‌وروپایان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنایه‌وه
، كه له مێژوودا ئه‌م بیره ترسناكه ده‌یان ملیۆن خه‌ڵكی ئه‌وروپاو جیهانیی قڕكرد
.
چواره‌م – خۆرئاواییه‌كان چونكه نه‌خشه‌ی " سایكس –
پیكۆ " یان هه‌بووه بۆ دابه‌شكردنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی ، بۆ ئه‌مه‌ش
پشتیوانیی ئه‌رمه‌نه هاوئاینه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج ، بۆیه هه‌موو چه‌واشه‌كارییه‌كانی
ئه‌رمه‌نیان وه‌كو به‌ڵگه‌ی راست وه‌رگرتووه ، به‌ڵام هه‌موو دیكیۆمێنته زانستیه‌كانی
كوردی‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه ، لێره‌دا ته‌نیا نامه‌یه‌كی ئه‌مین عالی به‌درخان به
به‌ڵگه ده‌هێنمه‌وه كه باسی چه‌واشه‌كاریی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات له كۆنگره‌ی
ئاشتی پاریس‌دا ، كه ده‌قی ئه‌م نامه‌یه‌ش جارێكی تر له لایه‌ن شه‌ریف پاشای خه‌ندانه‌وه
پێشكه‌شی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس كراوه ، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له دیكیۆمێنته‌كانی
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیادا به مێژووی 18 ئازاری 1920
تۆمار كراوه ، له نامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی رووسیاش
ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌رمه‌نه‌كان داوای ده‌كه‌ن ، زۆرینه‌ی ره‌هایان كورد و موسوڵمانن
، كه‌چی راپۆرتی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی ئاشتیه‌وه وه‌كو راستیه‌كی
حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌ژمار كراون و ریۆرتی كورده‌كانیش كه پشتئه‌ستووره به به‌ڵگه‌نامه‌ی
راستیی مێژوویی و دیموگرافیی پشتگوێ خراوه . ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌و باره‌وه
راستیه‌كانی بۆ ده‌ربكه‌وێت با كتێبی " كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه كوردییه‌كان 1918
– 1933 له به‌ڵگه‌نامه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو فرانسادا –
به‌رگی یه‌كه‌م : د . نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا " بخوێنێته‌وه .
پێنجه‌م – ئه‌رمه‌نه‌كان به درێژایی مێژووی خۆیان – له‌سه‌ر
بنه‌مای ئاینیی – هاوپه‌یمانی رووسیا و ئه‌وروپاییه‌كان بوون ، ته‌نانه‌ت وه‌كو
هاوڵاتیی عوسمانیی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پارێزراوه
و زۆر جاریش ئه‌م بنه‌مایه بووه‌ته هۆی به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ،
كه له پێش كوده‌تای عوسمانی‌دا چه‌ندین رێكخراویان له ئه‌وروپادا هه‌بووه‌و به‌رده‌وام
كاریان كردووه بۆ ئاژاوه نانه‌وه له‌ناو وڵاتی عوسمانی‌دا ، كه دواتریش بوونه‌ته
هاوپه‌یمانی رێكخراوی زایۆنیستیی ، به‌تایبه‌تی دوای ره‌تكرانه‌وه‌ی داواكه‌ی تیۆدۆر
هێرتزڵ بۆ كڕینی خاكی فه‌له‌ستین له سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ، كه گه‌وره‌ترین
چالاكیان ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبایه‌ك بوو له 21 ی ته‌مووزی 1905 دا ، به كاروان و
كه‌ژاوه‌ی سوڵتان عه‌بدولوحه‌میددا كه بووه هۆی كوژرانی ( 26 ) و بریندار كردنی (
58 ) كه‌س . ئایا له كاتێكدا پێكهاته‌یه‌ك یا به‌شێك له پێكهاته‌یه‌ك ببێته
هاوپه‌یمان و له دژی وڵات و ئه‌و نیشتمانه‌ی تێیدا ده‌ژی كاری تێكده‌رانه بكات
له هێرشكردنه سه‌ر بانكه‌كان و كارگه و سه‌ربازگه و تیرۆری كه‌سایه‌تیه‌كان ،
ده‌بێ ئه‌نجامی ئه‌و جۆره كرده‌وانه چۆن بێت ؟ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ
سوپای رووسیادا هێرشێكی گه‌وره‌یان بۆ وێرانكردنی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ ده‌ست پێكرد
، ده‌بوو سوپای عوسمانیی و سواره‌ی حه‌میدیی چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌واندا
بكردایه ؟
شه‌شه‌م – خۆرئاواییه‌كان به‌رده‌وام پشتیوانی‌یان له ئه‌رمه‌نه‌كان
كردووه ، له كاتێكدا گه‌لانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی قڕكردن و ماف زه‌وتكردن
بوونه‌ته‌وه ، به‌ڵام هیچ كاتێ به‌رگرییان له مافیان نه‌كردووه ، هه‌روه‌كو بۆ
ئه‌رمه‌ن و جوله‌كه‌كان ده‌یكه‌ن ، كاتێ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان
له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا به جینۆساید ده‌ناسێنێت ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی سیاسییه
له حكومه‌تی توركیا ، ده‌نا بۆچی داوای لێبووردنی داگیركردنی جه‌زائیر له گه‌لی
ئه‌و وڵاته ناكات كه له ساڵی 1830 – 1962 درێژه‌ی كێشا ، كه بووه هۆی قڕكردنی
زیاتر له " 10 " ملیۆن كه‌س ؟ ئه‌وروپاییه‌كان له دوو جه‌نگه‌كه‌ی جیهانیدا
ده‌ستیان سووره به خوێنی ملیۆنان كه‌س و ئاماده‌ش نین داوای لێبووردن له گه‌لانی
سته‌م لێكراویان بكه‌ن ، ته‌نانه‌ت ئه‌م لافاوی خوێنه‌ی ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كان بۆ سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه - له دوای به‌هاری عه‌ره‌بیی
– تاوانێكی تریانه كه رۆژانه رووباری خوێنیان به‌رده‌وامه و بۆ ده‌سته‌سڕێكی
ئه‌وروپا ئاگریان به‌رداوه‌ته قه‌یسه‌ریی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، دیتمان چۆن به‌ناوی
چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌وه ( جۆرج بۆش ) ئه‌فغانستان و عێراقی كرده گۆمی خوێن ،
چۆن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها دیموكراسیه‌كانیان به‌هاكانیان له ئه‌بوغرێب و
گوانتانامۆدا نمایش كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامن له‌سه‌ری !!
حه‌وته‌م – ده‌بێ حه‌قیقه‌تێكی تریش ئاماژه پێبده‌ین ،
ئه‌ویش به هۆی سته‌مكاریی ئینگلیزه‌كانه‌وه گرانیه‌كی گه‌وره خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
گرته‌وه ، ئێرانیه‌كان توانیویانه به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی
به‌ریتانیا خۆی بیسه‌لمێنن كه له گرانیی گه‌وره‌ی 1917 دا " 9 " ملیۆن
و " 500 " هه‌زار ئێرانیی له‌برساندا مردوون ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه
كه به‌ریتانیه‌كان هه‌موو گه‌نجینه‌كانی دانه‌وێڵه‌ی ئێرانیان بۆ ئه‌وروپا و شه‌ڕی
جیهانی ده‌گوێزنه‌وه‌و به هۆی وشــــكه‌ســاڵییه‌وه ئه‌و نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌یه
روو ده‌كاته ئێران ( بۆ ئه‌م بابه‌ته كتێبی مێژوویی : قحطی بزرگ سالهای 1917 – 1919
ی محمد قلی مجد بخوێنه‌ره‌وه ) ، كه پێموایه هه‌موو قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانیشی
گرتووه‌ته‌وه به كورد و ئه‌رمه‌نیشه‌وه ، بۆیه تا ئێستا مێژوونووسانی كورد ئه‌وه‌یان
ساغنه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌و گرانیه‌دا چه‌ند كورد بوونه‌ته قوربانیی ، كه
قوربانیه‌كانیان به رێژه ئه‌گه‌ر له ئێرانیه‌كان زیاتر نه‌بووبێت كه‌متر نه‌بووه
. كه‌واته بۆچی ته‌نیا قوربانیه‌كانی ئه‌رمه‌ن پیرۆز ده‌كرێن و قوربانیه‌كانی گه‌لانی
تر پشتگوێ ده‌خرێن ؟!
هه‌شته‌م – كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
خائین بوون به ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ، بۆ نمونه : تۆرگۆت ئۆزال ( 1987 – 1993 ) ی
سه‌رۆكی پێشووی توركیا له كاتی سه‌ردانێكی بۆ وڵاتانی رووسیا و ئۆكرانیا له ساڵی
1991 دا ، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ی " ستار "ی توركیدا كه بۆچی په‌یوه‌ندیی
توركیا و جیهانی عه‌ره‌بیی خراپه ؟ گوتیی : له حه‌سه‌ن جه‌مال بپرسن . ئه‌و كاته
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه ته‌مومژاویی بوو ، حه‌سه‌ن نه‌وه‌ی جه‌مال
پاشای فه‌رمانده‌ی سوپای چواره‌می عوسمانیی بوو له شام ، دواتر ئۆزال زانیارییه‌كه‌ی
بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه ته‌واو كرد و به‌ڵێنی لێوه‌رگرت دوای 25 ساڵ بڵاوی بكاته‌وه
، كه له 19 ی نیسانی 2016 دا بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه بوو گوتیی : جه‌مال
پاشا وه‌كو زۆرێ له ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی عوسمانیی ببووه نۆكه‌ری بێگانه ،
جه‌مال له ئینگلیزه‌كان مووچه‌ی نۆكه‌رایه‌تیی وه‌رده‌گرت بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیی
نێوان پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ، بۆ نمونه كچ و ژنی زانایان و گه‌وره پیاوانی
شامی په‌لكێشی ته‌لاری والی ده‌كرد و له‌وێ جۆره‌ها بێڕێزیی پێده‌كردن و مه‌ی ده‌رخوارد
ده‌دان ، ئینجا به‌ره‌ڵڵای ده‌كردن ، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌كان بكاته
دووژمنی ده‌وڵه‌ت و بیانكاته دۆستی ئینگلیزه‌كان ، بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانه پێگه‌ی
" هانتیگتۆن عه‌ره‌بیی " محه‌مه‌د ئیزدوتن ، رۆژی 20 / 4 / 2016 .
نۆیه‌م – ناوی مارشه‌معون نازناوه بۆ پۆستی پاتریاركی
نه‌ستۆریه‌كان ، له ساڵی 1903 دا مارشه‌معونی پێشوو كۆچی دوایی كرد ، میراتگری
راسته‌قینه‌ی مه‌تران ئیبراهیمی برای بوو ، به‌ڵام چونكه ئینگلیزه‌كان ئیبراهیمیان
ده‌ناسی كه پیاوێكی یه‌كتاپه‌رست و ئاشتیخواز بوو ، نه‌ده‌چووه ژێرباری ئینگلیزه‌كان
، به په‌له توانییان قه‌ناعه‌ت به سه‌رۆك هۆزه‌كانی نه‌ستۆرییه‌كان بكه‌ن كه
كوڕی برای دووه‌می مارشه‌معونی كۆچكردوو به ناوی ئیشای – كه ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو
– بكه‌نه مارشه‌معونی نوێ ، ئه‌حمه‌د سوسه له كتێبه‌كه‌یدا ( مفصل العرب و الیهود
فی التأریخ – ل : 596 – 597 ) ده‌ڵێت : شاندێكی مژده‌دری ئینگلیكانی نێردرانه لای
مارشه‌معونی پێشوو ، هه‌وڵیاندا ئه‌م كۆمه‌ڵه مه‌زهه‌بی نه‌ستۆرییان بگۆڕن به مه‌زهه‌بی
پرۆتستانتی ، وه‌كو ده‌ركه‌وت له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، به‌ڵام قه‌ناعه‌تیان
پێكردن نه‌ستۆریی شایسته‌ی ناوبانگی ئه‌وان نیه ، پێویسته ناویان بگۆڕن به
ئاشووریی بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگیان له ناوه‌نده جیهانیه‌كاندا به‌رز بكه‌نه‌وه ،
به تایبه‌تیی ئه‌و كاته‌ی ناویان ببه‌نه‌وه سه‌ر ئاشوورییه‌كانی مێژووی دێرین . و‌یكرام
– نوێنه‌ری كه‌نیسه‌ی ئه‌نگلیكانی - هه‌موو كارێكی كرد بۆ گۆڕینی ئه‌م ناوه‌و پێناسه‌ی
ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه هاتووه به‌سه‌ر نه‌وه‌كانی "شه‌لمانسه‌ر"دا،
له كاتێكدا ئه‌و گه‌له تا ئه‌و كاته ئه‌و ناوه‌یان نه‌بیستبوو . مارشه‌معونی نوێ
به پێی مێژووی خۆیان كه‌سێكی زۆر دڕنده بووه‌و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به له‌مپه‌ری
زانیون له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا به شێوه‌ی ره‌شه‌كووژیی له‌ناوی بردوون . ئه‌م كه‌سه
به په‌یوه‌ندیی كردن به كونسوڵه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و رڵاتانی تری خۆرئاواییه‌وه
، جۆرێك له پشتیوانیی وه‌رده‌گرێت كه له ناوچه‌ی ورمێ و له‌سه‌ر حسابی خاكی
كوردستان ده‌وڵه‌تێكی ئاشووریی دامه‌زرێنێت و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یان گوندی كوردنشین له‌و
ناوچه‌یه‌دا قڕ ده‌كات ، ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه كراوه كه له‌و كوشتارانه‌دا ژن و
منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌ی برسیی كوردیشی نه‌بواردووه ، ئه‌م ویسته‌ی مارشه‌معون
ده‌گاته‌وه گوێی سمكۆی شكاك ، ئه‌ویش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ده‌ستی خۆی پێش نه‌خات خۆرئاواییه‌كان
داهاتووی گه‌له‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و له‌سه‌ر حسابی
كورد ده‌وڵه‌تێك بۆ ئاشوورییه‌كان دروست ده‌كه‌ن ، بۆیه به پلانێك ده‌یكووژێت .
ده‌یه‌م – ئایا مه‌لا به‌ختیار ئاگاداره كه ئه‌رمه‌نستان
له جه‌نگی ناوچه‌ی " ناگۆرنی قه‌ره‌باغ "دا ( 1994 ) گوند‌و ناوچه
كوردنشینه‌كانی داگیركردن و هه‌موو كورده موسوڵمانه‌كانی ئه‌و ناوچه به پیت و دڵگیره
ئه‌وه زیاتر له بیست ساڵه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری ئازه‌ربایجان كراون ؟ ئه‌گه‌ر
ئاگاداره له‌مه‌و له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك باسی ناكات خیانه‌ته له گه‌له‌كه‌ی خۆی ،
ئه‌گه‌ریش ئاگادارنیه له حاڵی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له قه‌ره‌باغ ، چۆن حه‌ق به خۆی
ده‌دات باسی ئه‌فسانه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رمان بۆ بكات و بیكاته راستیه‌كی مێژوویی
، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن له جه‌نگی یه‌كه‌مدا به پشتیوانیی رووسه‌كان به‌سه‌ر
كوردیاندا هێناوه ، زۆر زیاتره له‌و كوشتاره‌ی كه ئه‌وان گوێی هه‌موو دونیایان
پێ كه‌ڕ كردووه .
ئایا مه‌لا به‌ختیار له پێناوی چیدا ئه‌رمه‌نه‌كان بانگ
ده‌كات و به نه‌زانیی داوای لێبووردنیان لێده‌كات ؟ ئایا ده‌زانێت مانای لێبووردن
چیه ؟ مانای ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ ئه‌وان ده‌توانن له دادگه جیهانیه‌كاندا داوای زیانی
خۆیان له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن وه‌كو به‌شدار له ئه‌فسانه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ندا .
وته‌كانی ئه‌ویش به به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كابرایه ئاگاداری
مێژووی كوردستان بێت ، هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له باره‌ی ئه‌رمه‌نه‌وه نوسراوه خۆرئاواییه‌كان
و رووسه‌كان نوسیویانه و ئه‌وانیش به ئامانج نوسیویانه . ئه‌وه وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی
سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا بوو كه ده‌یانووت : بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی جیهانیی
به پچڕینی پارچه‌یه‌كی نوێ له خاك و قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت . كه
دیاره ئه‌رمه‌نه‌كانیش ده‌یانزانی خۆرئاواییه‌كان پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یانویست
له‌سه‌ر حسابی خاكی كوردستان ، ئه‌رمه‌نستانی گه‌وره دروست بكه‌ن . ده‌وڵه‌تی
ئاشووریی دروست بكه‌ن . به‌ڵام ئێستا هه‌ندێ سه‌رسام به هه‌موو شتێكی خۆرئاواییه‌كان
دێن و له لێدانی خۆمان و سه‌رشۆڕكردنی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌ری خۆیان له ناوه‌نده خۆرئاواییه‌كاندا بقه‌بڵێنن ، به‌ڵام نازانن ئه‌و كاره‌یان
خۆ تۆمه‌تبار كردنه به تۆمه‌تێكی قێزه‌ون كه هیچ ئه‌سڵێكی نیه و ئه‌گه‌ر ئه‌رمه‌ن
به‌هۆی هاوپه‌یمانی رووسیاوه زیانی به‌ركه‌وتووه ، گه‌لی ئێمه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی
خاكه‌كه‌ی بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگ له‌وان زیاتر زیانی به‌ركه‌وتووه ، چونكه
ژماره‌ی كورد زیاتر بووه له ئه‌رمه‌ن ، له‌لایه‌ك به هۆی جه‌نگ له لایه‌كیش به‌هۆی
گرانیی گه‌وره‌وه تووشی گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تیی مێژوویی بوه‌ته‌وه .
به‌داخه‌وه مه‌لا به‌ختیار كه لینكی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسیه‌كاندا
هه‌یه ، ئاشكرایه ئه‌م كاره بۆ ده‌كات ، به تایبه‌تیی له سه‌نگه‌ری دژه توركیاشدا
ده‌یه‌وێت ته‌قه له توركیا بكات ، به‌ڵام نازانێت ئه‌و كاره‌ی كه كارێكی ئایدیۆلۆژیی
و تاكتیكیه له دژی حكومه‌تی توركیا ، له‌هه‌مان كاتدا خیانه‌ته له ستراتیژی نیشتمانیی
كورد و كوردستان ، چونكه جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ئێستا كراوه‌ته كارتێكی گوشار ، ده‌نا
ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نســـا مرۆییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قڕكردندا ده‌كات قه‌رزداری زۆر وڵات
و گه‌لی دونیایه له‌ناو ئه‌وانیشــــــدا كورد ، كه ئه‌نفال و كیمیاویی به فڕۆكه‌و
چه‌كی كوشنده‌ی فه‌ره‌نســـــا به‌ڕێـــــوه بران .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018