بەڕاست ئێمە گەلین
وتار/
09/06/2020
774 جار بینراوە
بهختیار عهبدوڵڵا
بەڕاست ئێمە گەلین
لەم سەر بۆ ئەوسەری مێژوو بگەڕێ نابینی و نابسیتی کورد بەکرێ گیراو و بەر مەبنای ئەمی عەرەب تورک فارس نەبووبێت ئێستا سەرەڕای ئەمانە ئیسڕائیل ئەمریکا ئەوروپا، لە ئایندەشدا لەوانە ببێتە پاشکۆو جاش و کلکی مۆزەمبیق چوزانم باشووری سودان!! ئێ هەروایە ئێمەی کورد وەک تاک خۆمان پێ مرۆڤی پلە دووە، وەکو گەل گەلی ژێر دەستە، وەکو زمان زمانی کوردیمان لا بێ بەهاترینە بەڵگەشم جیلی نوێ لە کۆمێنتیش بەکاری ناهێنێت، بەڵکو نازانێ بیشی نووسێت!! چونکە پێی گرنگ نییە؟!
وەکو سیاسەت جێبەجێکەری سیاسەتی دەرەوە، وەکو ئابووری وڵاتی خۆمان دادەدۆشین و بانک و کۆمپانیاو پڕۆژەی ئەوان دەوڵەمەندو پڕ ئیش دەکەین.
بۆ سەلماندنی قسەکانیشم بەردەوام گوێ بگرن لە گوتارو لێدوانی بەرپرسەکانی ئەم هەرێمە بەردەوام یەکتر تۆمەتبار دەکەن و ئەم لا بە قەڵەمڕەوی ئێران و ئەولا بە قەڵەمڕەوی تورکیا دەزانن.
وردی بکەوە بۆ مەسئولەکان ئەم مەسئول پەیج و ئەکاونتی فەیک و سێبەرو بندیواری هەیەو ئەوانیتر تۆمەتبار دەکات کە هەیانەو زوومەکە لەسەر خۆی لا دەبات.
ئەرێ بەڕاست ئێمە گەلین ئەگەر گەلین کوا؟
کەسیش نەیەت باسی قوڵایی مێژووم بۆ بکات و کوردبوونی خۆیمان بۆ عەرز بکات، چونکە ئێمەش نەوەی قوڵایی مێژووین.
نوێترین نوسینەکانی بهختیار عهبدوڵڵا
-
بهختیار عهبدوڵڵا
09/06/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
30/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
14/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
03/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
01/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
28/03/2020