هێور بوونەوە
وتار/
01/04/2020
851 جار بینراوە
بهختیار عهبدوڵڵا
هێور بوونەوە
بهختیار عهبدوڵڵا
لەوەتا مرۆڤایەتی هەیە
ژیان وەک ئێستا جەنجاڵ و پڕ ژاوەژاو نەبووە، زەوی و ئاسمان و ئاو و بیابان نەبووە
ئەوەندە بێ پشوو بێت، نەبووە مرۆڤایەتی وەکو ئێستا غرور و سەرکەش بێت، وڵاتانی زلهێز
خەریکی قوتدان و هەڵ لوشینی وڵاتانی بهێزو دواکەتوون، هەرگیز مرۆڤ وەکو ئێستا غەرقی
ستەم و بێدادی نەبووە، سەروەت و سامان لەهەموو کاتێک زۆرترە، بەڵام بەکاردەهێنرێت
بۆ سەرکوت و بەتاک جەمسەرکردنی زەوی، لەبەر خۆشگوزەرانی مرۆڤ ڕویکردۆتە گەشت و گەڕان
و ڕابواردنی بێ سنوور، هەرگیز مرۆڤ ئەوەندەی ئێستا خەریکی خوێندن و چنینەوەی بڕوانامە
نەبووە، بەڵام نەبووە وەکو ئێستا جاهیل بێت؛ بەڵای کۆڕۆنا سەلماندی، دوکتۆرەکان دەڵێی
جگە لە پارەو پارە هیچی تر ناناسن سوێندی ئەخلاقی و پیشەیی پەیوەندی نێوان دکتۆرو
نەخۆش هەر ناویشی نەماوە، کەی وەک ئێستا پڕۆژەی بێ کوالێتی و هیچ و داتەپیو هەبووە،
گەندەڵی قەت لەئێستا خراپتر نابێت، بەرتیل خۆری، ڕیباو سوو، هاوردەی شمەکی بێ کوالێتی
چینی و ئێرانی و تورکی، ژینگە هەر وێرانە، لاوەکان ڕوویانکردۆتە بەکارهێنانی ماددەی
هۆشبەر، ئافرەتان بەناوی جوانکارییەوە خەریکی هەتککردنی حورمەتی شکڵی مرۆڤبوونی
ئاسایی خۆیانن، تەندروستی قەت وەک ئێستا تووشی فەزیحەت نەبووە، مرۆڤ هەرگیز وەک ئێستا
کۆیلەی حەزو ویستەکانی نەبووە، نەشبووە مرۆڤایەتی ئەوەندەی ئێستا لەمردن ترسا بێت،
دواجار کۆڕۆنایەکی لاوازی بەچاو نەبینراو ژیانی هەژاندو لە هەمانکاتدا هێوریشیکردەوە.
نوێترین نوسینەکانی بهختیار عهبدوڵڵا
-
بهختیار عهبدوڵڵا
09/06/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
30/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
14/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
03/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
01/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
28/03/2020