لەسەر ڕێبازی پێغەمبەران وەکو چۆن ڕۆزی باڵندە دەدات

وتار/ 14/04/2020 845 جار بینراوە

به‌ختیار عه‌بدوڵڵا

لەسەر ڕێبازی پێغەمبەران وەکو چۆن ڕۆزی باڵندە دەدات

نووسینی: ئەدهەم شەڕقاوی
وەرگێڕانی: بەختیار عەبدوڵڵا
خەلیفە عومەری کوڕی خەتتاب ڕەزای خوای بێت لەسەردەمی خیلافەتەکەیدا حەجی دەکرد، گەیشت بەکۆمەڵێک کەس هاتبوون بۆ حەج بەبێ زادو زەواد و داوایان لە خەڵکی دەکرد پێیان ببەخشن، پێشەوا عومەر لێی پرسین ئێوە کێن؟
گوتیان: ئێمە کەسانێکین پشتمان بەخوا بەستووە!
عومەر فەرمووی: کەسێک پشتی بەخوا بەستووە کە دەنکە تۆوێک بچێنێ لە زەویدا!
زۆرێک لەخەڵکی بەهەڵە لەپشت بەخوا بەستن تێگەیشتوون، پێیان وایە نابێت هیچ هۆکارێک بگرنە بەر، بیریان چۆتەوە یان بیر خۆیان بردۆتەوە ئەوە ڕاستیەکەو لە دەسەڵاتی خوای گەورەدایە، خوای گەورە کۆمەڵێک سوننەت و نهێنی بۆ ئەم گەردوونە داناوە لەسەر تاک پێویستە بەپێی توانا ئەنجامیان بدات، دواتر متمانەی بەخوا بێت کە ئەو هۆکارانە هیچ سوودو زیانێکیان نییە تاوەکو خوای گەورە فەرمانیان پێ نەکات!
پێمان وایە شیفا لای خوای گەورەیە، بەڵام نەزانییە نەچی بۆلای پزیشک و داوای چارەسەر نەکەی! بڕوامان وایە خوا ڕۆزی دەرە، بەڵام نەفامییە نەچی بۆ کارکردن!
پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت زۆرترین متمانەی بەخوا هەبوو، بەڵام هۆکاری دەگرتنە بەر، لە ڕۆژی کۆچ دا ڕێنیشاندەری لەگەڵ خۆی برد بۆ ئەوەی ڕێگای مەدینەی پیشان بدات؛ نەی گووت من پێغەمەرم و هەرچۆنێک بێت هەر دەگەمە مەدینە!
پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت سەرەڕای ئەوەی بڕوای بەوە هەبوو کورتی و درێژی تەمەن بەدەست خودایە، لە جەنگی ئوحود دا دوو زرێی لەبەر کردبوو. بەڵام مەبەستی ئەوە بوو ڕۆشنبیری ئەوەمان فێر بکات بۆ ئەنجامدانی کارەکانمان هۆکارەکان بگرینەبەر.
کاتێک دەچوو بۆ جیهاد ڕێگاکەی دەگۆڕی، ئەمەش بۆ هەڵخەڵەتاندن و سەرلێشێواندنی دوژمن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەیزانی سەرکەوتن لەلایەن خواوەیە!
پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فێرمان دەکات بەتەنها خوای گەورە دەژێنێ و دەمرێنێ و ڕۆزی دەرەو چارەسەری نەخۆشی لای ئەوەو دەبەخشێ و دەگرێتەوە، دەفەرموێت: "لو أنكم تتوكَّلون على الله حقَّ توكُّله لرزقكم كما يرزقُ الطير، تغدو خماصاً وتروح بطاناً"! واتە: "ئەگەر ئێوە بەتەواوی پشت بەخوا ببەستتن ڕۆزیتان دەدات وەکو چۆن ڕۆزی باڵندە دەدات، بەسکی خاڵییەوە دەڕوات و بەسکی تێرەوە دەگەڕێتەوە" لە بەرامبەردا فێرمان دەکات دنیا شوێنی گرتنەبەری هۆکارەکانە، باڵندەکان لە هێلانەکانیاندا چاوەڕێی ڕۆزی خودا ناکەن بۆ ئەوەی سکیان تێرکەن، بەڵکو بەیانیان زوو دەست بەگەڕان دەکەن بەدوای ئەو دەنکەی تێریان دەکات، هەر باڵندەیەکیش تەنها بەو بەشە خواردنە دەگات کە خوای گەورە بۆی دیاریکردووە!
ئەو هۆکارانە بڕیار لەسەر خەڵک دەدەن بەڵام توانای بڕیاردانیان لەسەر خودا نییە
هەندێک کەس تێگەیشتنێکی نا تەواویان هەیە چاوەڕوانی پەرجوون (معجزة) بەبێ گرتنەبەری هۆکارەکان! هەیە پێتدەڵێت چۆن موسا بەگۆچانەکەی ڕووباری نیلی شەق کرد، چۆن نەهەنگ یونسی قوت داو ئازاریشی پێنەگەیشت، چۆن ئیبڕاهیم فڕێ درایە ناو ئاگرو نەسووتا! ئەو کەسانە بیریان چۆتەوە پەرجوو شتێکی دەستەوستانکەرە! یاسای دانراوی گەردوون دەگۆڕێت بۆ ئەوەی پێمان بڵێت بەندەکانی خۆی وێڵ ناکات و وازیان لێناهێنێ، ئەگەر یەکێک لە ئێمە هەوڵ بدات بەگۆچانەکەی دەستی دەریا بکات بەدوو بەشەوە خەڵکی دەڵێن شێت بووە! یان ئەگەر خۆی فڕێ بداتە ناو ئاگر خۆی دەکوژێت!
هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە کەتۆ دڵنیابی لەوەی پێویستە دەست بەهۆکارەکانەوە بگری، بەڵام وازیان لێ بهێنی.
تارِيخُ الأُمَّة الإسلامِيَّة
@HistoryIslamic
http://t.me/HistoryIslamic

نوێترین نوسینەکانی به‌ختیار عه‌بدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌